کردار 14 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

کردار 14:1-28

گەشتێک بۆ کۆنیا

1لە کۆنیا پۆڵس‏ و بەرناباس وەک هەمیشە چوونە ناو کەنیشتی جولەکەکان و بە شێوەیەک قسەیان کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکە و یۆنانییەکان باوەڕیان هێنا. 2بەڵام ئەو جولەکانەی باوەڕیان نەهێنا، ناجولەکەکانیان جۆشدا و لە دژی برایان مێشکیان پڕکردن. 3بۆیە پۆڵس و بەرناباس ماوەیەکی دوورودرێژ لەوێ مانەوە و ئازایانە سەبارەت بە عیسای خاوەن شکۆ قسەیان دەکرد، ئەویش شایەتی بۆ پەیامی نیعمەتی خۆی دەدا و ڕێی دابوو نیشانە و پەرجوو لەسەر دەستیان بکرێت. 4ئیتر دانیشتووانی کۆنیا بوونە دوو بەش، هەندێکیان لەگەڵ جولەکە بوون و هەندێکیان لەگەڵ نێردراوان. 5کاتێک ناجولەکەکان و جولەکە و سەرۆکەکانیان بەتەمابوون سووکایەتی بە نێردراوان بکەن و بەردبارانیان بکەن، 6نێردراوان زانییان و بۆ شاری لیسترا و دەربەی لیکاونیا14‏:6 لیسترا و دەربە دوو شار بوون لە هەرێمی لیکاونیا، دەکەوێتە ناوەڕاستی تورکیای ئێستا.‏ و بۆ ناوچەکانی دەوروپشتیان هەڵاتن و 7لەوێش مزگێنییان دەدا.

چاکبوونەوەی ئیفلیجێک

8لە لیسترا کابرایەک دانیشتبوو، هێز لە پێیەکانیدا نەبوو، بە زگماک ئیفلیج بوو، هەرگیز بە پێی خۆی نەڕۆیشتبوو. 9گوێی لە پۆڵس بوو کە قسەی دەکرد، پۆڵسیش چاوی تێبڕی، کاتێک بینی باوەڕی هەیە چاک بێتەوە، 10بە دەنگێکی بەرز گوتی: «هەستە بە پێوە ڕابوەستە!» کابرا دەستبەجێ هەڵبەزییەوە و دەستی بە ڕۆیشتن کرد.

11کاتێک خەڵکەکە بینییان پۆڵس چی کرد، بە زمانی لیکاونیا هاواریان کرد: «خوداوەندەکان14‏:11 یۆنانییە کۆنەکان بتپەرست بوون و بڕوایان وابوو چەند خوداوەندێک هەیە.‏ شێوەی مرۆڤیان وەرگرتووە و هاتوونەتە خوارەوە بۆ ناومان!» 12جا بەرناباسیان ناو نا زییۆس، پۆڵسیش هەرمەس14‏:12 لە ئەندێشەی یۆنانییەکان هەرمەس ئەو خوداوەندە بوو کە پەیامی زییۆسی گەورەی خوداوەندەکانی دەگەیاند.‏، چونکە قسەکەری سەرەکی بوو. 13ئینجا کاهینی زییۆس، کە پەرستگاکەی لە دەرەوەی شار بوو، لەگەڵ خەڵکەکە گا و تاجەگوڵینەی هێنابووە لای دەروازەکان و دەیویست قوربانی پێشکەش بکات.

14بەڵام کاتێک نێردراوەکان، پۆڵس و بەرناباس، ئەمەیان بیست، جلەکانیان دڕاند، خێرا چوونە لای خەڵکەکە، هاواریان کرد: 15«خەڵکینە، بۆچی ئەمە دەکەن؟ ئێمەش مرۆڤین، لە هەمان سروشتی ئێوە، مزگێنیتان دەدەینێ واز لەم شتە پووچانە بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگەڕێنەوە، دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. 16ئەوەی لە نەوەکانی ڕابردوودا، هێشتی هەموو نەتەوەکان بە ڕێگای خۆیاندا بڕۆن. 17لەگەڵ ئەوەی خۆی بە بێ شایەتی نەهێشتەوە، چاکە دەکات، لە ئاسمانەوە باران و وەرزی بەروبوومتان دەداتێ و دڵتان لە خواردن و لە خۆشی تێر دەکات.» 18بە گوتنی ئەم قسانە و هەوڵدانێکی زۆر توانییان وا لە خەڵکەکە بکەن کە قوربانییان بۆ نەکەن.

19هەندێک جولەکە لە ئەنتاکیا و کۆنیاوە هاتن، قەناعەتیان بە خەڵکەکە هێنا، ئەوانیش پۆڵسیان بەردباران کرد و ڕایانکێشایە دەرەوەی شار، وایانزانی مردووە. 20بەڵام کاتێک قوتابییەکان دەوریان دا، هەستا و گەڕایەوە ناو شار. بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ بەرناباس بۆ دەربە ڕۆیشت.

21مزگێنییان بەو شارە دا و ژمارەیەکی زۆریان کردە قوتابی. ئینجا گەڕانەوە لیسترا و کۆنیا و ئەنتاکیا، 22ورەی قوتابییەکانیان بەرز دەکردەوە هانیان دەدان لە باوەڕ بچەسپێن: «پێویستە بە تەنگانەی زۆردا بچینە ناو شانشینی خودا.» 23لە هەر کڵێسایەک پۆڵس و بەرناباس پیرانیان بۆ هەڵبژاردن، ئینجا بە ڕۆژووگرتنەوە نوێژیان کرد و پیرەکانیان دایە دەست مەسیحی باڵادەست کە باوەڕیان پێی هێناوە. 24ئینجا بە پیسیدیادا تێپەڕین و گەیشتنە پامفیلیا. 25لە شاری پەرگە پەیامی خودایان ڕاگەیاند و پاشان بۆ بەندەری ئەنتالیا14‏:25 یۆنانی: ئەتالیا‏.‏ دابەزین.

26لەوێشەوە بە ڕێگای دەریا بۆ ئەنتاکیا گەڕانەوە، ئەو شوێنەی لێوەی درانە دەست نیعمەتی خودا بۆ ئەو کارەی جێبەجێیان کرد. 27کاتێک گەیشتن و کڵێسایان کۆکردەوە، باسی هەموو ئەو شتانەیان کرد کە خودا لەگەڵیان کردبووی، هەروەها کە دەرگای باوەڕی بۆ ناجولەکەکانیش کردووەتەوە. 28جا لەوێ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ قوتابییەکان مانەوە.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

使徒行傳 14:1-28

在以哥念傳道

1保羅巴拿巴一同進入以哥念猶太會堂講道,許多猶太人和希臘人信了耶穌。 2但那些頑梗不信的猶太人卻慫恿外族人敵視信徒。 3二人在那裡逗留了好些日子,靠著主勇敢地傳道。主賜給他們行神蹟奇事的能力,為祂的恩典之道做見證。 4城裡的居民分成了兩派,有些附和猶太人,有些支持使徒。

5當時,有些外族人、猶太人及其官長企圖惡待使徒,用石頭打他們。 6保羅巴拿巴得知後,就逃往呂高尼路司得特庇二城並周圍的地區, 7在那裡繼續傳揚福音。

在路司得和特庇傳福音

8路司得城裡坐著一個天生雙腳無力、不能走路的瘸子。 9他也聽保羅講道。保羅定睛看他,見這個人有信心,可以得醫治, 10就高聲對他說:「起來,兩腳站直!」那人就跳了起來,開始行走。 11周圍的人看見保羅所行的,就用呂高尼話大聲說:「神明化成人形下凡了!」 12於是,他們稱巴拿巴希臘天神宙斯,又因為保羅是主要的發言人,就稱他為希耳米14·12 希臘神話中天神宙斯是最大的神,希耳米則是為眾神傳遞信息的使者——「傳諭之神」。13城外宙斯廟的祭司也牽著牛、拿著花環來到城門口,要和眾人一同向使徒獻祭。

14巴拿巴保羅見此情形,就撕裂衣服,衝進人群中,大聲喊著說: 15「各位,你們為什麼這樣做?我們和你們一樣只是凡人!我們來這裡是要向你們傳福音,叫你們離棄這些虛妄的事,轉向那創造天、地、海和其中萬物的永活上帝。 16在以往的世代,祂雖然容許萬國各行其道, 17卻從未停止用美善的事證實自己的存在。祂常施恩惠,降下甘霖,賞賜豐年,又叫你們衣食飽足,滿心喜樂。」

18保羅巴拿巴說了這些話,才勉強制止住向他們獻祭的人群。 19有些猶太人從安提阿以哥念來煽動民眾,他們用石頭打保羅,以為他死了,就把他拖到城外。 20當門徒圍過來看他的時候,他站了起來,走回城裡。第二天,保羅巴拿巴前往特庇

返回安提阿

21他們向那裡的人傳福音,有很多人作了門徒。然後,他們又回到路司得以哥念安提阿22堅固各地門徒的信心,鼓勵他們要持守信仰,並且說:「我們在進入上帝國的道路上必經歷許多苦難。」 23二人又為每個教會選立長老,禁食禱告,把他們交託給所信靠的主。

24後來,二人又經過彼西底,來到旁非利亞25別加講道,然後下到亞大利26從那裡乘船回安提阿。當初就是在安提阿,他們被交託在上帝的恩手中去傳道,如今工作已經完成了。

27他們到達之後,就召集教會的人,報告上帝藉著他們所做的一切事,以及上帝如何給外族人開了信仰之門。 28之後,二人和門徒同住了很久。