کردار 12 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

کردار 12:1-25

دەربازکردنی پەترۆس

1لەو کاتەدا هێرۆدسی پاشا12‏:1 مەبەستی لە هێرۆدس ئەگریپاسە کە لە 41 بۆ 44 ز. فەرمانڕەوای فەلەستین بوو.‏ دەستی کرد بە چەوساندنەوەی چەند کەسێکی کڵێسا. 2هەروەها یاقوبی برای یۆحەنای بە شمشێر کوشت. 3کە بینی ئەمە جێی ڕەزامەندی جولەکەیە، پەترۆسیشی گرت، ئەمەش لە ڕۆژانی جەژنی فەتیرەدا بوو. 4کاتێک هێرۆدس پەترۆسی گرت، خستییە زیندانەوە، بۆ ئەوەی پاسەوانی لێ بکرێت دایە دەست چوار کۆمەڵی چوار سەربازی، دەیویست دوای جەژنی پەسخە بیهێنێتە بەردەم گەل.

5بۆیە کاتێک پەترۆس زیندانی کرابوو، کڵێسا بە گوڕ لە پێناوی ئەو نوێژیان بۆ خودا دەکرد.

6شەوی پێش ئەو ڕۆژەی کە هێرۆدس بەتەمابوو پەترۆس بهێنێتە دەرەوە و دادگایی بکات، پەترۆس لەنێوان دوو سەربازدا نوستبوو، بە دوو زنجیر بەسترابووەوە، لە بەردەرگاش پاسەوان هەبوو، کە پاسەوانی زیندانەکەیان دەکرد. 7لەپڕ فریشتەیەکی یەزدان دەرکەوت و ڕووناکییەک لەناو ژوورەکە درەوشایەوە، جا کەلەکەی پەترۆسی جوڵاند و خەبەری کردەوە و گوتی: «خێرا هەستە!» ئیتر زنجیرەکان لە دەستەکانی کەوتن.

8فریشتەکە پێی گوت: «پشتێنەکەت ببەستە و پێڵاوەکانت لە پێ بکە!» ئەویش کردی. ئینجا پێی گوت: «سەرکراسەکەت لەبەر بکە و دوام بکەوە.» 9پەترۆسیش دوای کەوت و لە بەندیخانە چووە دەرەوە، نەیدەزانی ئەوەی لە ڕێگەی فریشتەکەوە ڕوودەدات ڕاستە، بەڵکو وایدەزانی بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە. 10پاسەوانی یەکەم و دووەمیان بڕی و گەیشتنە دەروازە ئاسنینەکەی بەرەو شار، لە خۆیەوە بۆیان کرایەوە، تێپەڕین و شەقامێکیان بڕی، لەناکاو فریشتەکە بەجێی هێشت.

11ئینجا پەترۆس بەخۆیدا هاتەوە و گوتی: «ئێستا بەڕاستی زانیم کە یەزدان فریشتەکەی نارد و لە دەستی هێرۆدس و هەموو ئەوەی گەلی جولەکە چاوەڕێی بوو دەربازی کردم.»

12هەرکە بە تەواوی زانی چی ڕوویداوە، ڕۆیشت بۆ ماڵی مریەمی دایکی یۆحەنا کە پێی دەگوترا مەرقۆس، لەوێ خەڵکێکی زۆر کۆببوونەوە و نوێژیان دەکرد. 13کە پەترۆس لە دەرگای داڵانەکەی دا، کارەکەرێک کە ناوی ڕودا بوو، هات بۆ ئەوەی بزانێت کێیە. 14کاتێک دەنگی پەترۆسی ناسییەوە، بێ کردنەوەی دەرگاکە لە خۆشییاندا ڕایکردە ژوورەوە و خەبەری دا کە پەترۆس لە بەردەرگا ڕاوەستاوە.

15پێیان گوت: «وڕێنە دەکەیت.» بەڵام ئەو لەسەر قسەکەی سووربوو، گوتیان: «ئەوە فریشتەکەیەتی!»

16بەڵام پەترۆس لە لێدانەکە بەردەوام بوو، کاتێک لێیان کردەوە و بینییان، سەرسام بوون. 17بە دەست ئیشارەتی بۆ کردن بێدەنگ بن، ئینجا بۆی گێڕانەوە چۆن یەزدان لە زیندان دەریهێنا، پێی گوتن: «ئەمە بە یاقوب12‏:17 برای مەسیح. بڕوانە گەلاتیا 1‏:19.‏ و خوشک و برایان بڵێن.» ئینجا چووە دەرەوە و بۆ شوێنێکی دیکە ڕۆیشت.

18کە ڕۆژبووەوە ئاژاوەیەکی گەورە لەنێو سەربازەکاندا دروستبوو لەسەر ئەوەی ئاخۆ پەترۆس چی لێهات. 19کاتێک هێرۆدس داوای کرد و نەیدۆزییەوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ سەربازان کرد و فەرمانی دا بکوژرێن.

مردنی هێرۆدسی ئەگریپاس

ئینجا هێرۆدس لە یەهودیاوە چوو بۆ قەیسەرییە و لەوێ مایەوە. 20هێرۆدس لە خەڵکی سور و سەیدا زۆر تووڕە بوو، ئەوانیش بە یەک دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سەرپەرشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی کرد و داوای ئاشتبوونەوەیان کرد، چونکە ناوچەکەیان لە ناوچەی پاشاوە ئازووقەی بۆ دەهات.

21لە ڕۆژی دیاریکراودا هێرۆدس جلی پاشایەتیی لەبەرکرد، لەسەر کورسی حوکمدان دانیشت و وتاری بۆیان دا. 22خەڵکەکەش هاواریان کرد: «ئەمە دەنگی خوداوەندێکە هی مرۆڤ نییە!» 23دەستبەجێ فریشتەیەکی یەزدان لێیدا، چونکە شکۆی نەدایە خودا، کرمیش لێیدا و مرد.

24بەڵام پەیامی خودا بەردەوام لە پەرەسەندن و گەشەکردندا بوو.

25بەرناباس و شاولیش دوای تەواوکردنی خزمەتەکە لە ئۆرشەلیم گەڕانەوە، یۆحەناشیان لەگەڵ خۆیان برد، کە بە مەرقۆس ناسراوبوو.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

使徒行傳 12:1-25

希律王的暴行

1那時,希律王下手殘害教會的一些人, 2殺了約翰的哥哥雅各3他見這樣做能取悅猶太人,便又在除酵節期間拘捕了彼得4把他關在監裡,由四班衛兵,每班四人輪流看守,想等逾越節12·4 除酵節為期七天,逾越節是其中的第一天,參見出埃及記12章。過後當眾懲辦他。 5彼得被囚期間,教會都迫切地為他向上帝禱告。

彼得神奇出獄

6在被希律提審前一夜,彼得被兩條鐵鏈鎖著睡在兩個衛兵中間,門外警衛森嚴。 7忽然,有一位主的天使站在彼得身旁,監牢內一片光明,天使拍他的肋旁,把他叫醒,說:「趕快起來!」鐵鏈就從他手上脫落下來。 8天使對他說:「束上腰帶,穿好鞋子。」彼得一一照辦。天使又說:「披上外衣,跟我來!」 9他跟著天使走出牢房,不知道這一切都是真的,還以為自己看到了異象。 10他們一路穿過第一道和第二道守衛,來到通往城裡的鐵門,那門竟自動打開了。他們就出來,走過一條街之後,天使便離開了彼得

11彼得這才如夢初醒,說:「現在我確定,主派了天使來救我脫離希律的魔掌,不讓猶太人的期望得逞。」 12他清醒後,便到約翰·馬可的母親瑪麗亞家,很多人正聚集在那裡禱告。

13彼得在外面敲門,有一個叫羅大的婢女出來應門。 14她聽出是彼得的聲音,喜出望外,竟然沒有開門就跑進去告訴大家:「彼得在門外!」 15他們說:「你一定瘋了。」她堅持說:「是真的!」他們就說:「是他的天使吧!」

16彼得不住地敲門。他們開門看見他,都大吃一驚! 17彼得擺手示意他們安靜,然後把主怎樣領他出獄的經過告訴大家,又說:「把這事告訴雅各和其他弟兄姊妹。」交待完了,他便離開那裡,往其他地方去了。

18天亮後,監獄的守衛發現彼得不見了,頓時一片騷動。 19希律派人四處搜捕,一無所獲,於是親自審問看守彼得的衛兵,下令處決他們。後來希律離開猶太,下到凱撒利亞,並住在那裡。

希律的下場

20希律泰爾西頓的人非常惱火。於是,他們聯合起來去見他,先取得宮廷總管伯拉斯都的支持,然後向他求和,因為他們兩地需要從他的轄區獲得糧食。

21到了約定的日子,希律穿上王袍,坐在寶座上向眾人致詞。 22致詞完畢,眾人齊聲高呼:「這是神明在說話,不是凡人在說話!」 23希律沒有把榮耀歸給上帝,主的天使立刻懲罰他,他當場被蟲子咬死了。

24上帝的道日見興旺,越傳越廣。

25巴拿巴掃羅把款項送到以後,就帶著約翰·馬可耶路撒冷回去。