ڕۆما 9 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ڕۆما 9:1-33

ئایا بەڵێنەکانی خودا نایەنە دی؟

1مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، 2کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. 3خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، 4ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە9‏:4 بڕوانە 8‏:15، 23.‏ و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن9‏:4 پەرستن لەناو پەرستگای ئۆرشەلیم.‏ و بەڵێنەکان هی ئەوانە. 5باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین.

6واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا9‏:6 گەلی هەڵبژێردراوی خودا: گەلی ئیسرائیل.‏ نین. 7هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾9‏:7 پەیدابوون 21‏:12.‏ 8واتا ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، 9چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: ﴿لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.﴾9‏:9 پەیدابوون 18‏:10‏،14‏.‏

10نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. 11بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، 12خودا بە دایکیانی فەرموو: ﴿گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.﴾9‏:12 پەیدابوون 25‏:23.‏ 13وەک نووسراوە: ﴿یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.﴾9‏:13 مەلاخی 1‏:2‏،3‏.‏

بەزەیی خودا

14کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! 15چونکە بە موسا دەفەرموێ:

﴿میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و

بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.9‏:15 وەک ئەوەی خودا بە موسا دەفەرموێت: بە ویستی خۆمە کێی بمەوێت لەگەڵی میهرەبان و بە بەزەیی دەبم.‏‏﴾9‏:15 دەرچوون 33‏:19

16کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. 17نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: ﴿لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.﴾9‏:17 دەرچوون 9‏:16 18کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت.

19ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» 20ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»﴾9‏:20 ئیشایا 29‏:16؛ 45‏:9 21ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟

22بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ 23چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ 24لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. 25وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ:

﴿ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و

ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،﴾9‏:25 هۆشەع 2‏:23 هەروەها

26﴿لەو شوێنەی پێیان گوترا:

«ئێوە گەلی من نین،»

لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»﴾9‏:26 هۆشەع 1‏:10

27ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات:

﴿ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت،

تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت،

28چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.﴾9‏:28 ئیشایا 10‏:22‏،23‏.‏

29وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی:

﴿ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە،

وەک سەدۆممان9‏:29 بڕوانە پەیدابوون 18‏ و 19.‏ لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.﴾9‏:29 ئیشایا 1‏:9

30کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە. 31کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن. 32بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد، 33هەروەک نووسراوە:

﴿ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم،

تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە،

بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾9‏:33 ئیشایا 8‏:14 و ئیشایا 28‏:16

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

羅馬書 9:1-33

上帝的選民

1我在基督裡說真話,絕無謊言。我被聖靈感動的良心可以作證, 2我心裡極為憂愁,痛苦不止! 3為了我的弟兄——我的同胞以色列人,即使我自己被咒詛、與基督隔絕,我也願意! 4身為以色列人,他們擁有上帝兒子的名分、上帝的榮耀、諸約、律法、聖殿敬拜和各種應許。 5蒙揀選的族長是他們的先祖,基督降世為人也是做以色列人。祂是至大至尊,永遠當受稱頌的上帝。阿們!

6當然,這並不表示上帝的話落了空,因為從以色列生的,不一定都是以色列人, 7亞伯拉罕的後裔不一定都是亞伯拉罕的兒女,聖經上說:「以撒生的才可算為你的後裔。」 8這話的意思是:亞伯拉罕憑血氣所生的兒女並不是上帝的兒女,只有憑應許所生的才算是他的後裔。 9因為上帝曾這樣應許他:「明年這時候,我會再來,撒拉必生一個兒子。」

10後來,利百加和我們的先祖以撒結婚,懷了雙胞胎。 11在這對孩子還未出生,還沒有顯出誰善誰惡之前,上帝為了顯明自己揀選人並不是按人的行為,而是按祂自己的旨意, 12便對利百加說:「將來大的要服侍小的。」 13正如聖經上說:「我愛雅各,厭惡以掃。」

14這樣看來,我們該怎麼下結論呢?難道上帝不公平嗎?當然不是。 15祂曾對摩西說:

「我要憐憫誰就憐憫誰,

要恩待誰就恩待誰。」

16可見這並不在於人的意志和努力,而在於祂的憐憫。 17聖經記載著上帝對法老說的話:「我使你興起是為了在你身上彰顯我的權能,使我的名傳遍天下。」 18總之,上帝要憐憫誰,就憐憫誰;要叫誰頑固,就叫誰頑固。

上帝的烈怒和憐憫

19這樣,你肯定會對我說:「為什麼上帝還指責人呢?誰能抗拒祂的旨意呢?」 20你這個人啊!你是誰啊?竟敢頂撞上帝!受造之物怎能對造物主說:「你為什麼把我造成這樣?」 21陶匠難道不可以從一團泥中拿一部分造貴重的器皿,又拿一部分造平凡的器皿嗎?

22倘若上帝要顯示祂的烈怒和權能,就儘量容忍那些祂預備要毀滅的器皿, 23以便在那些祂憐憫並預備賜予榮耀的器皿上彰顯祂豐盛的榮耀,這難道不可以嗎? 24那些蒙憐憫的器皿就是我們這些從猶太人和外族人中被上帝呼召的人。 25正如上帝在《何西阿書》上說:

「本來不是我子民的,

我要稱他們為『我的子民』;

本來不是我所愛的,

我要稱他們為『我所愛的』。

26從前我在什麼地方對他們說,

『你們不是我的子民。』

將來也要在那裡對他們說,

『你們是永活上帝的兒女。』」

27關於以色列人,以賽亞先知曾疾呼:

以色列人雖多如海沙,

但得救的只是剩餘的人,

28因為上帝要在世上迅速、

徹底地執行祂的判決。」

29以賽亞又說:

「若不是萬軍之主給我們存留後裔,

我們早就像所多瑪蛾摩拉一樣滅亡了。」

以色列人和福音

30這樣看來,我們該說什麼呢?本來不追求義的外族人卻因信而得到了義。 31以色列人靠遵行律法追求義,卻徒勞無功。 32為什麼會這樣呢?因為他們不憑信心,只靠自己的行為去追求義,結果就在那塊「絆腳石」上跌倒了。 33正如聖經上說:

「看啊!我在錫安放了一塊絆腳石,

一塊使人跌倒的磐石。

但信靠祂的人必不致蒙羞。」