ڕابەران 15 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ڕابەران 15:1-20

شەمشون تۆڵە لە فەلەستییەکان دەکاتەوە

1ئینجا پاش ماوەیەک لە کاتی دروێنەی گەنمدا شەمشون ژنەکەی بە کارەبزنێک بەسەرکردەوە و گوتی: «دەچمە ژوورەوە بۆ لای ژنەکەم لە ژوورەکەی خۆی.» بەڵام باوکی ژنەکەی نەیهێشت بچێتە ژوورەوە.

2باوکی گوتی: «لە ڕاستیدا من وا بیرم کردەوە کە تۆ ڕقت لێی بووەتەوە، بۆیە دام بە هاوڕێکەت. ئایا خوشکە بچووکەکەی لەو جوانتر نییە؟ با لە جیاتی ئەو بۆ تۆ بێت.»

3شەمشونیش پێی گوتن: «ئێستا من بێتاوانم ئەگەر خراپە بەسەر فەلەستییەکان بهێنم.» 4ئینجا شەمشون چووە ڕاو و سێ سەد ڕێوی ڕاوکرد، کلکی هەردوو ڕێوی پێکەوە بەستەوە و مەشخەڵێکی لە ناوەڕاستی هەردوو کلکەکان دانا. 5ئینجا ئاگری لە مەشخەڵەکان بەردا و ڕێویەکانی بەڕەڵا کردە ناو کێڵگەکانی فەلەستییەکانەوە، جا ئەوەی کۆکرابووەوە و ئەوەی چێنرابوو تەنانەت ڕەزەمێوەکان و ڕەزە زەیتوونەکانیشی سووتاند.

6فەلەستییەکانیش گوتیان: «کێ ئەمەی کرد؟» وەڵامیان دایەوە: «شەمشونی زاوای تیمنی، چونکە ژنەکەی لێسەندەوە و دایە هاوڕێکەی.»

ئینجا فەلەستییەکان سەرکەوتن و ژنەکە و باوکیان سووتاند. 7شەمشونیش پێی گوتن: «لەبەر ئەوەی ئەم کارەتان کرد، وازتان لێ ناهێنم هەتا تۆڵەتان لێ نەکەمەوە.» 8ئینجا بە توندی لێیدان و زۆر کەسی لێیان کوشت، پاشان بەرەو خوار چوو و لەناو ئەشکەوتێک لە تاشەبەردی عێتام نیشتەجێ بوو.

9ئینجا فەلەستییەکان سەرکەوتن و لە یەهودا چادریان هەڵدا و لە لەحی بڵاو بوونەوە. 10جا پیاوانی یەهودا گوتیان: «بۆچی هاتوونەتە سەرمان؟»

ئەوانیش گوتیان: «بۆ ئەوەی شەمشون ببەستینەوە و ئەوەی پێ بکەین کە پێی کردین.»

11ئینجا سێ هەزار پیاو لە یەهودا بەرەو خوار چوون بۆ ئەشکەوتەکە لە تاشەبەردی عێتام و بە شەمشونیان گوت: «ئایا نازانیت فەلەستییەکان بەسەرماندا زاڵن؟ تۆ چیت پێکردین؟»

ئەویش پێی گوتن: «چییان پێکردم، ئەوەم پێکردوون.»

12ئینجا پێیان گوت: «هاتووینە خوارەوە بۆ ئەوەی بتبەستینەوە و بتدەینە دەست فەلەستییەکان.»

شەمشونیش پێی گوتن: «سوێندم بۆ بخۆن کە ئێوە نامکوژن.»

13ئەوانیش گوتیان: «نەخێر ناتکوژین، بەڵام دەتبەستینەوە و دەتدەینە دەستیان.» ئینجا بە دوو گوریسی نوێ بەستیانەوە و لە تاشەبەردەکەوە سەریان خست. 14کاتێک هات بۆ لەحی، فەلەستییەکان بە هاوارەوە بەرەو ڕووی چوون. ئینجا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە هاتە سەری و ئەو دوو گوریسەی بە بازوویەوە بوو وەک کەتانی سووتێنراویان لێهات و دەستی ئازاد بوو. 15ئینجا شەمشون شەویلاکێکی کەری دۆزییەوە کە هێشتا وشک نەببووەوە، هەڵیگرت و هەزار پیاوی بەوە کوشت.

16ئینجا شەمشون گوتی:

«بە شەویلاکی کەرێک

ئێوەم کردە کەرگەل،

بە شەویلاکی کەرێک

هەزار پیاوم کوشت.»

17کە لە قسەکردن بووەوە شەویلاکەکەی دەستی فڕێدا و ئەو شوێنەی بە ڕامەت لەحی15‏:17 ڕامەت لەحی: واتا گردی شەویلاک.‏ ناو برد.

18پاشان زۆر تینووی بوو و هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «تۆ ئەم ڕزگارییە گەورەیەت دا بەدەست خزمەتکارەکەت و ئایا ئێستاش لە تینووێتیدا دەمرم و دەکەومە دەست خەتەنەنەکراوەکان؟» 19ئینجا خودا چاڵەکەی لەحییەی کردە دوو کەرت و ئاوی لێ هاتە دەرەوە. کاتێک شەمشون خواردیەوە ڕۆحی هاتەوە بەر و بووژایەوە، بۆیە بە کانی هەقۆرێ15‏:19 کانی هەقۆرێ واتا ئەو کانییەی کە هاوار دەکات.‏ ناوبرا کە هەتا ئەمڕۆ لە لەحیدایە.

20جا شەمشون لە ڕۆژگاری فەلەستییەکاندا بیست ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

士師記 15:1-20

參孫向非利士人報仇

1過了些日子,在割麥的時候,參孫帶著一隻山羊羔去探望他妻子。他說:「我要進內室見我妻子。」他岳父卻不讓他進去, 2並對他說:「我以為你非常恨她,所以我把她改嫁給你的伴郎了。她妹子不是比她更美麗嗎?你可以娶來代替她。」

3參孫說:「這次我要加害非利士人,可不能怪我了。」

4於是,他出去捉了三百隻狐狸,把牠們的尾巴一對一對綁起來,將火把綁在兩條尾巴中間, 5然後點燃火把,把狐狸放進非利士人的麥田裡,將割好的麥捆和未割的麥子、葡萄園和橄欖園都燒毀了。 6非利士人問:「這是誰幹的?」有人回答說:「是亭拿人的女婿參孫幹的,因為他岳父把他的妻子嫁給了他的伴郎。」非利士人就去放火燒死了參孫的妻子和岳父。 7參孫說:「你們既然這樣做,我不向你們報仇誓不甘休。」 8參孫大肆擊殺他們,殺死了很多人。事後,他下到以坦,住在那裡的岩洞裡。

9非利士人進犯猶大,在利希一帶紮營。 10猶大人問他們:「你們為什麼來攻打我們?」非利士人回答說:「我們來捉拿參孫,向他以報還報。」 11於是,有三千猶大人去以坦的岩洞找參孫,對他說:「難道你不知道非利士人是我們的統治者嗎?你為什麼連累我們?」參孫回答說:「我只是以牙還牙。」 12猶大人說:「我們來是要捉拿你,把你交給非利士人。」參孫說:「你們要保證你們不會親手殺我。」 13他們說:「我們不會殺你,只將你綁起來交給非利士人。」於是,他們用兩根新繩子把參孫捆綁起來帶出岩洞。

14非利士人看見參孫來到利希,就呐喊著迎了上去。耶和華的靈降在參孫身上,綁在他手臂上的繩子就像被火燒的麻線一樣脫落下來。 15他看到一塊還沒有乾的驢腮骨,就撿起來用它殺了一千個非利士人。 16參孫說:

「用這驢腮骨,我殺人成堆;

用這驢腮骨,我殺戮千人。」

17說完,他扔掉了手中的驢腮骨。因此,那地方叫拉末·利希15·17 拉末·利希」意思是「腮骨崗」。

18參孫覺得非常口渴,便向耶和華呼求說:「你既然藉著僕人的手大敗敵人,難道你會讓我渴死、落在這些未受割禮的人手中嗎?」 19於是,上帝使利希的一處窪地裂開,湧出水來。參孫喝後恢復了精神。因此,那水泉叫隱哈·歌利15·19 隱哈·歌利」意思是「呼求者的泉」。。那水泉今天還在利希20非利士人統治期間,參孫以色列的士師二十年。