ڕائووس 3 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ڕائووس 3:1-18

ڕائووس و بۆعەز لە جۆخینەکە

1ڕۆژێکیان ناعۆمی خەسووی بە ڕائووسی گوت: «کچم، ئایا هەوڵ نەدەم ماڵێکت بۆ پەیدا بکەم کە تێیدا بحەوێیتەوە؟ 2بۆعەز ئەوەی کە لەگەڵ کچە خزمەتکارەکانی بوویت خزممانە و ئەوەتا ئەمشەو لەسەر جۆخینەکە3‏:2 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏ شەنی جۆ دەکات. 3خۆت بشۆ و بۆن لە خۆت بدە و خۆت بگۆڕە. پاشان بڕۆ بۆ سەر جۆخینەکە، بەڵام خۆت بۆ پیاوەکە ئاشکرا مەکە هەتا لە خواردن و خواردنەوە دەبێتەوە. 4هەرکە پاڵکەوت، بزانە شوێنی پاڵکەوتنەکەی کوێیە. بڕۆ لای پێی هەڵبدەوە و پاڵبکەوە، ئیتر خۆی پێت دەڵێت چی بکەیت.»

5ئەویش پێی گوت: «هەرچییەکت گوت دەیکەم.» 6ئیتر چووە سەر جۆخینەکە و هەموو ئەوەی کە خەسووی فەرمانی پێدا کردی.

7بۆعەز خواردی و خواردیەوە و دڵی خۆش بوو و چووە ژوورەوە بۆ ئەوەی لە قەراغی دانەوێڵە کۆکراوەکەدا پاڵ بکەوێت. ئەویش بەدزییەوە چووە ژوورەوە و لای پێیەکانی بۆعەزی هەڵدایەوە و پاڵکەوت. 8لە نیوەشەودا بۆعەز پەشۆکا، ئاوڕی دایەوە و بینی ژنێک لەلای پێیەوە پاڵکەوتووە.

9گوتی: «تۆ کێیت؟»

ئەویش گوتی: «من ڕائووسی کارەکەری تۆم. دامێنی کراسەکەت بدە3‏:9 پێدادانی دامێنی کراس، دەربڕینێکە بۆ مارەبڕین بەکاردێت. لێرەدا ڕائووس مەبەستی ئەوەیە کە بۆعەز هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.‏ بەسەر خزمەتکارەکەتدا، چونکە تۆ خوێنگری منیت.»

10ئەویش گوتی: «کچەکەم، با تۆ لەلایەن یەزدانەوە بەرەکەتدار بیت، چونکە ئەم چاکەیەی دواییت زیاترە لەوەی یەکەم جارت. تۆ هەوڵت نەداوە شوێن لاوان بکەویت، هەژار بن یان دەوڵەمەند. 11ئێستاش کچی خۆم، مەترسە. هەرچییەک بڵێی بۆت دەکەم، چونکە هەموو خەڵکی شارۆچکەکەم دەزانن کە تۆ ژنێکی ڕەوشت بەرزیت. 12ڕاستە من خوێنگرم، بەڵام خوێنگرێکی دیکە هەیە کە لە من پێشترە.3‏:12 لە من پێشترە: بڕوانە لێڤییەکان 25‏:25‏.‏ 13ئەمشەو بخەوە، بەیانی ئەگەر ئەو خزمە بە مافی پێشینەیی خزمایەتی هەستا ئەوا باشە، با بەجێی بهێنێت. بە یەزدانی زیندوو! ئەگەر ئەو نەیویست مافی پێشینەیی خزمایەتی بەجێبهێنێت، ئەوا من بەجێی دەهێنم. تۆ هەتا بەیانی پاڵبکەوە.»

14ئەویش لەلای پێیەوە پاڵکەوت هەتا بەرەبەیان، ئینجا پێش ئەوەی کەسێک بتوانێت بیناسێتەوە، هەستا. بۆعەز گوتی: «با کەس نەزانێت کە ئافرەتێک هاتووە بۆ سەر جۆخینەکە.»

15ئینجا بۆعەز بە ڕائووسی گوت: «چارۆکەکەی بەرت بهێنە و بیگرەوە.» ئەویش گرتییەوە و بۆعەزیش شەش پێوانە جۆی کردە ناوی و دای بەسەر شانیدا. ئینجا بۆعەز چووە ناو شارۆچکەکەوە.

16ڕائووسیش کە هات بۆ لای خەسووی، خەسووی لێی پرسی: «کچم چیت کرد؟»

ئەویش پیاوەکە هەرچییەکی بۆ کردبوو بۆی گێڕایەوە. 17گوتی: «ئەم شەش پێوانە جۆیە ئەو پێیدام، چونکە گوتی: ”بە دەستبەتاڵی مەچووەوە لای خەسووت.“»

18ئینجا ناعۆمی گوتی: «کچم، دابنیشە هەتا دەزانیت کارەکە چی لێدێت، چونکە پیاوەکە هێور نابێتەوە هەتا ئەمڕۆ کارەکە تەواو نەکات.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

路得记 3:1-18

路得麦场见波阿斯

1一天,路得的婆婆拿俄米对她说:“我的女儿啊,我实在应该为你找个好归宿,使你生活幸福。 2波阿斯不是我们的亲戚吗?而且你又常与他的女工在一起。今天晚上他会在麦场簸大麦。 3你要梳洗打扮、抹上香膏、换件衣服,然后去麦场,但不要让他认出你是谁。等他吃饱喝足, 4躺下睡觉的时候,你看准他躺卧的地方,去掀开盖在他脚上的被,躺在那里,到时他必定会告诉你该怎样做。” 5路得说:“好,我一定照你的吩咐去做。”

6于是,路得就到麦场去,照她婆婆吩咐的去做。 7波阿斯吃过晚饭,心里舒畅,便躺在麦堆旁边睡着了。路得悄悄过去掀起盖在他脚上的被,躺在他脚旁。 8到了半夜,波阿斯忽然惊醒,翻过身来,发现一个女子躺在他的脚旁, 9便问道:“你是谁?”她答道:“我是你的婢女路得,请用你的衣襟遮盖我,因为你是我的近亲。” 10波阿斯说:“姑娘,愿耶和华赐福给你,因为你一直对婆家情深义重,现在更是如此。你本来可以找一个或穷或富的年轻丈夫,然而你却没有这样做。 11姑娘,不要怕,你所说的一切,我都会去为你安排,城里所有的人都知道你是个贤德的女子。 12不错,我是你的近亲,可是有一个人比我更近。 13你今晚就留在这里,明天早上,如果他答应尽亲属的义务,就由他照顾你;如果他不肯,我凭永活的耶和华起誓,我会尽我的本分。现在你只管安心睡觉吧。”

14路得就躺在波阿斯的脚旁。天未亮,还看不清人的时候,路得就起来了。因为波阿斯曾对她说:“不可让别人知道有女人来过这里。” 15离开的时候,波阿斯对她说:“把你的外衣拿来铺开。”路得就照做了。他用路得的外衣包了六簸箕大麦,帮她扛在肩上,她便回城了。 16回到家中,婆婆问她:“女儿啊,怎么样了?”路得便将事情的经过都告诉了婆婆。 17她又说:“那个人给了我六簸箕大麦,对我说,‘不要空手回去见你婆婆。’” 18拿俄米说:“女儿啊!你只管安静等候,看这事怎样发展,因为那人今天不把事情办妥,是绝不会休息的。”