پەیدابوون 14 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 14:1-24

دەربازکردنی لوت لەلایەن ئەبرامەوە

1لەو سەردەمەی کە ئەمرافەلی پاشای شینعار و ئەریۆکی پاشای ئەلاسار و کدارلاعۆمەری پاشای ئیلام و تیدعالی پاشای گۆئیم بوو، 2ئەم پاشایانە لە دژی بەرەعی پاشای سەدۆم و بیرشەعی پاشای عەمۆرا و شینئابی پاشای ئەدما و شەمێڤەری پاشای چەبۆئیم، لەگەڵ پاشای بەلەع کە شاری زۆعەرە جەنگێکیان بەرپا کرد. 3هەموو ئەمانە لە دۆڵی سیدیم هێزەکانیان یەکخست، کە ئێستا پێی دەگوترێت دەریای مردوو14‏:3 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.‏. 4بۆ ماوەی دوازدە ساڵ ژێردەستەی کدارلاعۆمەر بوون، بەڵام لە ساڵی سێزدەمین لێی یاخی بوون.

5لە ساڵی چواردەمین، کدارلاعۆمەر خۆی و پاشا هاوپەیمانەکانی هاتن و لە عەشترۆت قەرنەیم ڕفائییەکان و لە هام زوزییەکان و لە شاڤێ قیریاتەیم ئێمییەکانیان بەزاند. 6هەروەها حۆرییەکانیان14‏:6 حۆرییەکان: گەلی ڕەسەنی نیشتەجێی سێعیر بوون کە دواتر لەلایەن عیسۆوە لەناودەبردرێن.‏ لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر بەزاند و هەتا ئێل پاران لە نزیک بیابان ڕۆیشتن. 7ئینجا گەڕانەوە و چوونە کانی میشپات کە قادێشە و بەسەر هەموو هەرێمی عەمالێقییەکاندا زاڵ بوون، هەروەها ئەمۆرییەکانیش کە نیشتەجێی حەچەچۆن تامار بوون.

8ئینجا پاشاکانی سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما، چەبۆئیم و بەلەع کە شاری زۆعەرە، هاتنە دەرەوە و لە دۆڵی سیدیم بۆ جەنگ ڕیزیان بەست، 9لە دژی کدارلاعۆمەری پاشای ئیلام و تیدعالی پاشای گۆئیم و ئەمرافەلی پاشای شینعار و ئەریۆکی پاشای ئەلاسار. چوار پاشا بەرامبەر بە پێنج. 10دۆڵی سیدیم پڕ بوو لە چاڵە قیر، بۆیە هەردوو پاشای سەدۆم و عەمۆرا لە کاتی هەڵاتندا کەوتنە نێو چاڵەکانەوە، بەڵام پاشاکانی دیکە بۆ چیاکان هەڵاتن. 11ئیتر چوار پاشاکە هەموو شتومەک و خۆراکەکانی سەدۆم و عەمۆرایان برد و ڕۆیشتن. 12هەروەها لوتی برازای ئەبرامیان لەگەڵ هەموو شتومەکەکەیان برد کە لە سەدۆم نیشتەجێ بوو.

13یەکێک لە دەربازبووان هات و بە ئەبرامی عیبرانی14‏:13 عیبرانی: واتا لە نەوەی عێبەرە. ئەمە یەکەم جارە پێی دەگوترێ عیبرانی.‏ ڕاگەیاند. ئەو کاتە لەلای دار بەڕووەکانی مەمرێی ئەمۆری، براکەی ئەشکۆل و عانێر، نیشتەجێ بوو. ئەمانیش لەگەڵ ئەبرام هاوپەیمان بوون. 14کاتێک ئەبرام بیستی کە برازاکەی ڕاپێچ کراوە، بانگەوازی بۆ خزمەتکارە مەشقپێکراوەکانی دەرکرد کە لەدایکبووی ماڵەکەی بوون و سێ سەد و هەژدە کەس بوون، ئیتر هەتا شاری دان بەدوایان کەوت. 15کە شەو داهات خۆی و پیاوەکانی دابەش بوون و هێرشی بردە سەریان و تەفروتونای کردن و هەتا حۆڤا دەریپەڕاندن، کە لە باکووری دیمەشقە. 16جا هەموو شتومەکەکان و هەروەها لوتی برازای و شتومەکەکانی و ژنەکان و خەڵکەکەی هێنایەوە.

17دوای گەڕانەوەی ئەبرام لە بەزاندنی کدارلاعۆمەر و پاشاکانی دیکەی هاوپەیمانی، پاشای سەدۆم لە دۆڵی شاڤێ کە دۆڵی پاشایە بۆ پێشوازیکردنی هاتە دەرەوە.

18مەلکیسادقی پاشای شالیمیش14‏:18 شالیم واتا (ئۆرشەلیم).‏ کە کاهینی خودای هەرەبەرز بوو، نان و شەرابی بۆ ئەبرام هێنا. 19ئینجا داوای بەرەکەتی بۆ کرد و گوتی:

«با خودای هەرەبەرز، دروستکەری ئاسمان و زەوی،

ئەبرام بەرەکەتدار بکات.

20ستایش بۆ خودای هەرەبەرز

کە دوژمنەکانتی دایە دەستت.»

ئەبرامیش دەیەکی هەموو شتێکی پێدا.

21ئینجا پاشای سەدۆم بە ئەبرامی گوت: «خەڵکەکە بدە من و شتومەکەکانیش بۆ خۆت ببە.»

22بەڵام ئەبرام بە پاشای سەدۆمی گوت: «سوێندم خواردووە بۆ یەزدانی پەروەردگاری هەرەبەرز، دروستکەری ئاسمان و زەوی، 23کە لە ماڵ و سامانی تۆ هیچ شتێک نەبەم، تەنانەت تاڵە دەزووێک یان ئاوزەنگێکی14‏:23 ئاوەزێنە‏ پێڵاو، بۆ ئەوەی هەرگیز نەڵێیت: ”من ئەبرامم دەوڵەمەند کرد.“ 24تەنها ئەوە نەبێت کە هەرزەکارەکان خواردوویانە، بەشەکەی ئەو پیاوانەش کە لەگەڵم هاتن، عانێر و ئەشکۆل و مەمرێ. با ئەوانیش بەشی خۆیان وەربگرن.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

創世記 14:1-24

亞伯蘭救回羅得

1-2那時,示拿暗拉非以拉撒亞略以攔基大老瑪戈印提達聯合攻打以下五王:所多瑪比拉蛾摩拉比沙押瑪示納洗扁善以別比拉王,即瑣珥王。 3五王會師西訂谷,即鹽海。 4他們受基大老瑪王統治十二年,在第十三年叛變了。 5第十四年,基大老瑪聯合其他王在亞特律·加寧打敗利乏音人,在哈麥打敗蘇西人,在沙微·基列亭打敗以米人, 6西珥山打敗住在那裡的何利人,直殺到靠近曠野的伊勒·巴蘭7然後,他們返回安·密巴,即加低斯,征服了亞瑪力全境以及住在哈洗遜·他瑪亞摩利人。 8那時,所多瑪王、蛾摩拉王、押瑪王、洗扁王和比拉王,即瑣珥王,在西訂谷擺開陣勢, 9抵抗以攔基大老瑪戈印提達示拿暗拉非以拉撒亞略:四王跟五王交戰。 10西訂谷有許多柏油坑,所多瑪王和蛾摩拉王敗走的時候,有些人掉進坑裡,其他人都往山上逃命。 11四王把所多瑪蛾摩拉所有的財物和糧食洗劫一空, 12並劫走亞伯蘭的侄兒羅得和他的財物,那時羅得正住在所多瑪

13有一個逃出來的人把這件事情告訴了希伯來亞伯蘭。那時,亞伯蘭住在亞摩利幔利的橡樹那裡。幔利以實各亞乃的兄弟,三人都是亞伯蘭的盟友。 14亞伯蘭聽見侄兒被擄的消息,便率領家中三百一十八名訓練有素的壯丁去追趕他們,一直追到但。 15夜裡,亞伯蘭和他的隨從分頭出擊,大敗敵人,一直追殺到大馬士革北面的何巴, 16奪回所有被劫的財物,並救出他侄兒羅得和他的財物、婦女及其他人。

麥基洗德祝福亞伯蘭

17亞伯蘭大敗基大老瑪及其盟軍後凱旋歸來,所多瑪王到沙微谷來迎接他們。沙微谷即王谷。 18撒冷麥基洗德也帶著餅和酒出來相迎,他是至高上帝的祭司。 19他祝福亞伯蘭說:

「願創造天地的主、至高的上帝賜福給亞伯蘭

20將敵人交在你手中的至高上帝當受稱頌!」

於是,亞伯蘭把所得的十分之一給麥基洗德21所多瑪王對亞伯蘭說:「請把我的人民交還給我,你可以把財物拿去。」 22亞伯蘭對他說:「我向創造天地的主、至高的上帝耶和華起誓, 23凡是你的東西,就是一根線、一條鞋帶,我都不會拿,免得你說,『我使亞伯蘭發了財!』 24除了我的隨從已經吃用的以外,我什麼也不要。至於我的盟友亞乃以實各幔利所應得的戰利品,請分給他們。」