پەندەکانی سلێمان 15 – KSS & NIVUK

Kurdi Sorani Standard

پەندەکانی سلێمان 15:1-33

1وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە،

بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.

2زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە،

بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.

3چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە،

چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.

4هێمنی زمان درەختی ژیانە،

بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.

5گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات،

بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.

6لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە،

بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.

7لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە،

بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.

8قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان،

بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.

9قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە،

بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.

10تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە،

ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.

11جیهانی مردووان و لەناوچوون15‏:11 لەناوچوون: عیبری: ئەبەدۆن‏. لە پەیمانی نوێ، ئەم وشە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11‏:9‏.‏ لەبەردەم یەزدانن،

لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد!

12گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات،

بۆ لای دانایان ناچێت.

13دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات،

بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.

14دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت،

بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.

15هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە،

بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.

16باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی

لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.

17باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە

لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.

18کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت،

بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.

19ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە،

بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.

20کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،

بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.

21گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو،

بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.

22پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت،

بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.

23دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،

قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!

24ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە،

بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت.

25یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات،

بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.

26قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە،

بەڵام قسەی شیرین پاکە.

27ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات،

بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.

28دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە،

بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.

29یەزدان لە بەدکاران دوورە،

بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.

30ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات،

مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.

31ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت

لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.

32پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات،

بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.

33لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،

پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.

New International Version – UK

Proverbs 15:1-33

1A gentle answer turns away wrath,

but a harsh word stirs up anger.

2The tongue of the wise adorns knowledge,

but the mouth of the fool gushes folly.

3The eyes of the Lord are everywhere,

keeping watch on the wicked and the good.

4The soothing tongue is a tree of life,

but a perverse tongue crushes the spirit.

5A fool spurns a parent’s discipline,

but whoever heeds correction shows prudence.

6The house of the righteous contains great treasure,

but the income of the wicked brings ruin.

7The lips of the wise spread knowledge,

but the hearts of fools are not upright.

8The Lord detests the sacrifice of the wicked,

but the prayer of the upright pleases him.

9The Lord detests the way of the wicked,

but he loves those who pursue righteousness.

10Stern discipline awaits anyone who leaves the path;

the one who hates correction will die.

11Death and Destruction15:11 Hebrew Abaddon lie open before the Lord

how much more do human hearts!

12Mockers resent correction,

so they avoid the wise.

13A happy heart makes the face cheerful,

but heartache crushes the spirit.

14The discerning heart seeks knowledge,

but the mouth of a fool feeds on folly.

15All the days of the oppressed are wretched,

but the cheerful heart has a continual feast.

16Better a little with the fear of the Lord

than great wealth with turmoil.

17Better a dish of vegetables with love

than a fattened calf with hatred.

18A hot-tempered person stirs up conflict,

but the one who is patient calms a quarrel.

19The way of the sluggard is blocked with thorns,

but the path of the upright is a highway.

20A wise son brings joy to his father,

but a foolish man despises his mother.

21Folly brings joy to one who has no sense,

but whoever has understanding keeps a straight course.

22Plans fail for lack of counsel,

but with many advisors they succeed.

23A person finds joy in giving an apt reply –

and how good is a timely word!

24The path of life leads upward for the prudent

to keep them from going down to the realm of the dead.

25The Lord tears down the house of the proud,

but he sets the widow’s boundary stones in place.

26The Lord detests the thoughts of the wicked,

but gracious words are pure in his sight.

27The greedy bring ruin to their households,

but the one who hates bribes will live.

28The heart of the righteous weighs its answers,

but the mouth of the wicked gushes evil.

29The Lord is far from the wicked,

but he hears the prayer of the righteous.

30Light in a messenger’s eyes brings joy to the heart,

and good news gives health to the bones.

31Whoever heeds life-giving correction

will be at home among the wise.

32Those who disregard discipline despise themselves,

but the one who heeds correction gains understanding.

33Wisdom’s instruction is to fear the Lord,

and humility comes before honour.