هۆشەع 6 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

هۆشەع 6:1-11

تۆبەنەکردنی ئیسرائیل

1«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان،

چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین و

هەر ئەویش چارەسەرمان دەکات.

ئەو برینداری کردووین و

هەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات.

2دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە،

لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوە

بۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین.

3با دان بە یەزداندا بنێین،

با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین.

بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێت

ئاواش یەزدان دەردەکەوێت،

وەک بارانی زستان دێتە لامان،

وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.»

4«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟

ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟

خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە،

وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات.

5لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن،

بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت،

حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت،

6چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،

لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە.

7بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد،

لەوێدا ناپاکییان لە من کرد.

8گلعاد شاری خراپەکارانە و

بە خوێن پێپەستە.

9وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە،

ئاواش دەستەی کاهینەکان،

لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن،

بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن.

10لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم،

لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات،

ئیسرائیل گڵاوە.

11«تۆش ئەی یەهودا،

ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە.

«هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە6‏:11 گەڕاندنەوە لە ڕاپێچکراوی هێمایەک بووە بۆ نوێکردنەوەی بەختەوەری.‏،

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

何西阿書 6:1-11

以色列和猶大不思悔改

1來吧,讓我們歸向耶和華!

祂撕裂我們,也必醫治我們;

祂擊打我們,也必為我們裹傷。

2過兩天,祂必復興我們;

第三天,祂必使我們站立起來,

在祂面前存活。

3讓我們認識耶和華,

竭力認識耶和華!

祂必到來,

如同必然顯露的曙光,

又如滋潤大地的春雨。

4耶和華說:

以法蓮啊,我該怎樣待你呢?

猶大啊,我該怎樣待你呢?

你們對我的愛像晨霧,

如轉瞬即逝的朝露。

5所以,我差遣先知用我的話殺戮你們,

我的審判必如閃電臨到你們。

6我喜愛憐憫之心,而非祭物;

我喜愛人認識我,勝於燔祭。

7可是,你們卻如亞當一樣背約,

以詭詐待我。

8基列是罪惡之城,

到處血跡斑斑。

9祭司如同暗中搶劫的強盜,

成群結夥地作惡,

在通往示劍的路上謀害無辜。

10我在以色列家看見了可怕之事,

以法蓮不忠不貞,玷污了自己。

11猶大啊,

你必得到我給你定的下場6·11 你必得到我給你定的下場」希伯來文是「我已經為你定下收割的時間」。