هۆشەع 3 – KSS & NIVUK

Kurdi Sorani Standard

هۆشەع 3:1-5

ئاشتبوونەوەی هۆشەع لەگەڵ ژنەکەی

1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان3‏:1 نانی کشمیش بۆ بەعل پێشکەش دەکرا وەک سوپاسگوزاری بۆ دروێنە و خەرمان.‏ خۆشدەوێت.»

2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ3‏:2 نزیکەی 330 کیلۆگرام.‏ جۆ کڕیمەوە، 3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»

4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان3‏:4 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16‏:21‏-22.‏، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم3‏:4 ئێفۆد، لە دەرچوون 28‏:12‏دا ئەم جلوبەرگە هێمای نوێنەرایەتی کاهین بوو بۆ گەلی خودا، بەڵام تەرافیم‏ جۆرێک بت بووە لەناو ماڵەوە، لە شێوەی مرۆڤ بووە. دەشێت لەو سەردەمەدا گەلی ئیسرائیل لە نەریتی ئایینەکانی دیکەوە وەریانگرتبێ.‏ دەمێننەوە. 5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.

New International Version – UK

Hosea 3:1-5

Hosea’s reconciliation with his wife

1The Lord said to me, ‘Go, show your love to your wife again, though she is loved by another man and is an adulteress. Love her as the Lord loves the Israelites, though they turn to other gods and love the sacred raisin cakes.’

2So I bought her for fifteen shekels3:2 That is, about 170 grams of silver and about a homer and a lethek3:2 A homer and a lethek possibly weighed about 195 kilograms. of barley. 3Then I told her, ‘You are to live with me for many days; you must not be a prostitute or be intimate with any man, and I will behave the same way towards you.’

4For the Israelites will live for many days without king or prince, without sacrifice or sacred stones, without ephod or household gods. 5Afterwards the Israelites will return and seek the Lord their God and David their king. They will come trembling to the Lord and to his blessings in the last days.