مەلاخی 2 – KSS & NIVUK

Kurdi Sorani Standard

مەلاخی 2:1-17

ئاگادارکردنەوە بۆ کاهینەکان

1«ئێستاش، ئەی کاهینەکان، ئەم ئاگادارکردنەوەیە بۆ ئێوەیە: 2ئەگەر گوێ نەگرن و ئەگەر مکوڕ نەبوون لەسەر ئەوەی ڕێز لە ناوەکەم بگرن، نەفرەت دەنێرمە سەرتان و نەفرەت لە بەرەکەتەکانتان دەکەم. بەڵکو لەڕاستیدا نەفرەتم لێکردوون، چونکە مکوڕ نین لەسەر ئەوەی ڕێز لە ناوی من بگرن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

3«لە بەر ئێوە نەوەکانتان سەرزەنشت دەکەم، ڕیخی قوربانی جەژنەکانتان بە دەموچاوتاندا دەکەم، جا لەگەڵیدا فڕێدەدرێن. 4ئینجا دەزانن کە من ئەم ئاگادارکردنەوەیەم بۆ ئێوە نارد، بۆ ئەوەی پەیمانەکەم لەگەڵ لێڤی بەردەوام بێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 5«پەیمانەکەم لەگەڵی بۆ ژیان و ئاشتی بوو، جا هەردووکیانم پێدا، بۆ ئەوەی ڕێزم لێ بگرێت. ڕێزی لێم گرت و لە ناوەکەم ترسا. 6فێرکردنی ڕاست لەسەر زاری بوو، ناڕەوایی لەسەر لێوەکانی نەبوو. بە ئاشتی و بە ڕێکی دۆستایەتی لەگەڵم کرد و خەڵکێکی زۆریشی لە خراپە گەڕاندەوە.

7«لەبەر ئەوەی دەبێت لێوەکانی کاهین زانین بپارێزن، خەڵک دێنە لای بۆ ئەوەی لە دەمی ئەو فێرکردنەکە بزانن، چونکە ئەو نێردراوی یەزدانی سوپاسالارە. 8بەڵام ئێوە لە ڕێگاکە لاتاندا و فێرکردنەکانتان بۆ زۆر کەس بووە کۆسپ، پەیمانی لێڤیشتان شکاند.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 9«لەبەر ئەوە من لەلای هەموو گەلەکە ڕیسوام کردن و سووکایەتیم پێکردن، چونکە ڕێگاکانی منتان نەگرتەبەر و لایەنگریتان کرد لە جێبەجێکردنی فێرکردنەکە.»

ناپاکی یەهودا

10ئایا هەموومان یەک باوکمان نییە؟ ئایا یەک خودا بەدیی نەهێناوین؟ ئیتر بۆچی بە ناپاکی لەگەڵ یەکتری پەیمانی باوباپیرانمان دەشکێنین؟

11یەهودا ناپاکی کرد. شتێکی قێزەون لە ئیسرائیل و لە ئۆرشەلیم ئەنجام درا: ژنیان هێنا لەو ژنانەی کە خوداوەندێکی بێگانە دەپەرستن، بەم شێوەیە یەهودا پەرستگای یەزدانی گڵاوکرد، ئەوەی خۆشی دەویست. 12هەرکەسێک کە ئەمە دەکات با یەزدانی سوپاسالار هیچ نەوەیەکی لە چادرەکانی یاقوب بۆ نەهێڵێتەوە، تەنانەت ئەگەر قوربانیش پێشکەش بە یەزدان بکات.

13شتێکی دیکە کە دەیکەن: بە فرمێسک قوربانگای یەزدان دادەپۆشن، بە گریان و هاوار، چونکە وەک جاران قوربانی ئێوە جێی ڕەزامەندی یەزدان نییە و بە پەسەند لە دەستتان وەرناگرێت. 14ئێوە لێم دەپرسن: «لەبەر چی؟» لەبەر ئەوەی یەزدان شایەتە لەنێوان تۆ و ژنەکەی تەمەنی گەنجیت، کە ناپاکیت لەگەڵی کرد، هەرچەندە ئەو هاوسەرتە و ئەو ژنەیە کە پەیمانی هاوسەرگیریت لەگەڵی هەیە.

15ئایا خودا نەیکردنە یەک؟ ئێوە بە جەستە و بە ڕۆح هی خودان. ئیتر خودا داوای چی دەکات؟ نەوەی لەخواترستان هەبێت. لەبەر ئەوە بە ڕۆح ئاگاداری خۆتان بن و ناپاکی لە ژنی تەمەنی گەنجیەتیتان مەکەن.

16یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: «ئەو پیاوەی کە ڕقی لە ژنەکەیەتی و تەڵاقی دەدات، توندوتیژی بەرامبەر بە کەسێک دەکات کە لەڕاستیدا دەبێت بیپارێزێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

ئینجا بە ڕۆح ئاگاداری خۆتان بن و ناپاکی مەکەن.

ڕۆژی حوکمدان

17بە قسەکانتان یەزدانتان ماندوو کرد.

ئێوە دەپرسن: «بە چی ماندوومان کرد؟»

بەوەی کە گوتتان: «ئەوەی خراپە بکات، لەبەرچاوی یەزدان چاکە، ئەو بەوان دڵخۆشە،» یان «خودای دادپەروەری لەکوێیە؟»

New International Version – UK

Malachi 2:1-17

Additional warning to the priests

1‘And now, you priests, this warning is for you. 2If you do not listen, and if you do not resolve to honour my name,’ says the Lord Almighty, ‘I will send a curse on you, and I will curse your blessings. Yes, I have already cursed them, because you have not resolved to honour me.

3‘Because of you I will rebuke your descendants2:3 Or will blight your corn; I will smear on your faces the dung from your festival sacrifices, and you will be carried off with it. 4And you will know that I have sent you this warning so that my covenant with Levi may continue,’ says the Lord Almighty. 5‘My covenant was with him, a covenant of life and peace, and I gave them to him; this called for reverence and he revered me and stood in awe of my name. 6True instruction was in his mouth and nothing false was found on his lips. He walked with me in peace and uprightness, and turned many from sin.

7‘For the lips of a priest ought to preserve knowledge, because he is the messenger of the Lord Almighty and people seek instruction from his mouth. 8But you have turned from the way and by your teaching have caused many to stumble; you have violated the covenant with Levi,’ says the Lord Almighty. 9‘So I have caused you to be despised and humiliated before all the people, because you have not followed my ways but have shown partiality in matters of the law.’

Breaking covenant through divorce

10Do we not all have one Father2:10 Or father? Did not one God create us? Why do we profane the covenant of our ancestors by being unfaithful to one another?

11Judah has been unfaithful. A detestable thing has been committed in Israel and in Jerusalem: Judah has desecrated the sanctuary the Lord loves by marrying women who worship a foreign god. 12As for the man who does this, whoever he may be, may the Lord remove him from the tents of Jacob2:12 Or 12 May the Lord remove from the tents of Jacob anyone who gives testimony on behalf of the man who does this – even though he brings an offering to the Lord Almighty.

13Another thing you do: you flood the Lord’s altar with tears. You weep and wail because he no longer looks with favour on your offerings or accepts them with pleasure from your hands. 14You ask, ‘Why?’ It is because the Lord is the witness between you and the wife of your youth. You have been unfaithful to her, though she is your partner, the wife of your marriage covenant.

15Has not the one God made you? You belong to him in body and spirit. And what does the one God seek? Godly offspring.2:15 The meaning of the Hebrew for the first part of this verse is uncertain. So be on your guard, and do not be unfaithful to the wife of your youth.

16‘The man who hates and divorces his wife,’ says the Lord, the God of Israel, ‘does violence to the one he should protect,’2:16 Or ‘I hate divorce,’ says the Lord, the God of Israel, ‘because the man who divorces his wife covers his garment with violence,’ says the Lord Almighty.

So be on your guard, and do not be unfaithful.

Breaking covenant through injustice

17You have wearied the Lord with your words.

‘How have we wearied him?’ you ask.

By saying, ‘All who do evil are good in the eyes of the Lord, and he is pleased with them’ or ‘Where is the God of justice?’