مەتا 5 – KSS & HHH

Kurdi Sorani Standard

مەتا 5:1-48

وتاری سەر چیا

1کاتێک عیسا خەڵکەکەی بینی، چووە سەر چیا، ئینجا دانیشت و قوتابییەکانی هاتنە لای، 2دەستی کرد بە فێرکردنیان و فەرمووی:

3«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن5‏:3 ئەوانەی کە دەزانن لەلایەنی ڕۆحییەوە کەموکوڕییان هەیە.‏،

چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.

4خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن،

چونکە دڵنەوایی دەکرێن.

5خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان،

چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە.

6خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی5‏:6 مەبەست ئەوەیە کە دەبێت هەموو شتێک بەگوێرەی خواستی خودا پەیڕەو بکرێت.‏،

چونکە تێر دەکرێن.

7خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە دڵیان پڕ لە بەزەییە،

چونکە بەر بەزەیی دەکەون.

8خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان،

چونکە خودا دەبینن.

9خۆزگە دەخوازرێت بە ئاشتیخوازان،

چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناودەبردرێن.

10خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە پێناوی ڕاستودروستی دەچەوسێنرێنەوە،

چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.

11«خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن‏ و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. 12دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە.

خوێی زەوی و ڕووناکی جیهان

13«ئێوە خوێی زەوین، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئیتر بەکەڵکی هیچ نایەت، ئەوە نەبێ فڕێبدرێتە دەرەوە و خەڵکی پێشێلی بکەن.

14«ئێوە ڕووناکی جیهانن، شارێک لەسەر شاخ دروست‏کرابێت ناتوانرێت بشاردرێتەوە. 15هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان. 16بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە.

تەواوکردنی تەورات

17«وا بیر نەکەنەوە من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوە، نەهاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵکو هاتووم بۆ تەواوکردنیان. 18ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەتا زەوی و ئاسمان لەئارادا بێت، پیتێک یان خاڵێک لە تەورات لەناو ناچێت، هەتا هەمووی دێتە دی. 19بۆیە ئەوەی بچووکترینی ئەم ڕاسپاردانە بشکێنێت و خەڵکیش ئاوا فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە بچووکترین ناودەبردرێت. بەڵام ئەوەی پەیڕەویان بکات و خەڵکی فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە مەزن ناودەبردرێت. 20ئیتر پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕاستودروستیتان لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان زیاتر نەبێت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە.

تووڕەیی

21«بیستووتانە بە پێشینان گوتراوە: ﴿مەکوژن﴾5‏:21 دەرچوون 20‏:13 و ”ئەوەی بکوژێت شایانی حوکم بەسەردادان دەبێت.“ 22بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ ”هیچوپووچ،“ دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت ”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

23«لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە، 24لەوێ لەبەردەم قوربانگا قوربانییەکەت بەجێبهێڵە و بڕۆ یەکەم جار خوشکت یان برات ئاشت بکەرەوە، ئینجا وەرە و قوربانییەکەت بکە.

25«خێرا لەگەڵ ڕکابەرەکەت ئاشت بەرەوە لەو کاتەی لەگەڵتە و بە ڕێگاوەن بۆ دادگا، نەوەک ڕکابەرەکەت بتداتە دەست دادوەر و دادوەریش بتداتە دەست پۆلیس و فڕێبدرێیتە بەندیخانە. 26ڕاستیت پێ دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.

داوێنپیسی

27«بیستووتانە گوتراوە: ﴿داوێنپیسی مەکەن.﴾5‏:27 دەرچوون 20‏:14 28بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە. 29ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ. 30ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە.

تەڵاق

31«دیسان گوتراوە: ﴿ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.﴾5‏:31 دواوتار 24‏:1 32بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات، وای لێدەکات داوێنپیسی بکات. ئەوەش تەڵاقدراوێک بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات.

سوێندخواردن

33«دیسان بیستووتانە کە بە پێشینان گوتراوە: ﴿سوێندەکانت مەشکێنە، بەڵکو سوێندەکانت بۆ یەزدان بەرەسەر.﴾5‏:33 لێڤییەکان 19‏:12 34بەڵام من پێتان دەڵێم: هەرگیز سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان، لەبەر ئەوەی تەختی شاهانەی خودایە، 35نە بە زەوی، لەبەر ئەوەی تەختەپێیەتی5‏:35 کاتێک کەسێک لەسەر کورسییەکی بەرز دادەنیشێت تەختەپێ لەژێر پێیەکانی دادەنرێت.‏، نە بە ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی شاری پاشای پایەبەرزە. 36سوێند بە سەری خۆت مەخۆ، چونکە ناتوانیت تاڵە مووێکی سپی یان ڕەش بکەیت. 37با قسەتان ”بەڵێ“ بۆ ”بەڵێ“ و ”نەخێر“ بۆ ”نەخێر“ بێت، لەمە بترازێت لە شەیتانەوەیە5‏:37 یۆنانی: خراپەکار.‏.

تۆڵەسەندن

38«بیستووتانە گوتراوە: ﴿چاو بە چاو، ددان بە ددان.﴾5‏:38 دەرچوون 21‏:24 39بەڵام من پێتان دەڵێم: بەربەرەکانێی خراپەکار مەکەن، بەڵکو ئەوەی لە ڕوومەتی ڕاستی دایت، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە، 40ئەوەی ویستی بتداتە دادگا و کراسەکەت لێ بستێنێت، چاکەتەکەشتی بدەرێ. 41ئەوەی یەک میل بێگاری پێ کردیت، دووانی لەگەڵ بڕۆ. 42ئەوەی داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەی داوای قەرزی لێکردیت پشتی تێمەکە.

خۆشویستنی دوژمنان

43«بیستووتانە گوتراوە: ﴿نزیکەکەت خۆشبوێت،﴾5‏:43 لێڤییەکان 19‏:18 ”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“ 44بەڵام من پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە، 45تاکو ببنە ڕۆڵەی ئەو باوکەتان کە لە ئاسمانە، ئەو خۆری خۆی بەسەر چاک و خراپدا هەڵدێنێت و باران بەسەر پیاوچاک و زۆرداریشدا دەبارێنێت. 46ئەگەر هەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، چ پاداشتێک وەردەگرن؟ ئایا باجگرانیش ئەمە ناکەن؟ 47ئەگەر سڵاوتان تەنها لە ناسیاوەکانتان کرد، چی زیاترتان کردووە؟ ئایا بتپەرستانیش ئەمە ناکەن؟ 48بۆیە ئێوە کامڵ و تەواو بن، هەروەک باوکی ئاسمانیتان کامڵ و تەواوە.

Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מתי 5:1‏-48

1‏-2יום אחד, כשהתאסף סביבו קהל גדול, עלה ישוע עם תלמידיו על מדרון הגבעה, התיישב שם והחל ללמד:

3”אשרי האנשים המודים בעניותם הרוחנית, כי להם שייכת מלכות השמים.

4אשרי הבוכים והמתאבלים, כי הם ינוחמו.

5אשרי הצנועים והענווים, כי העולם כולו שייך להם.

6אשרי השואפים בכל לבם לעשות את הטוב והישר, כי אלוהים ימלא את שאיפתם.

7אשרי האדיבים והרחמנים, כי אלוהים יגלה כלפיהם רחמים.

8אשרי האנשים שלבם טהור, כי הם יראו את אלוהים.

9אשרי האנשים הרודפים שלום, כי הם ייקראו ’בני־אלוהים‘.

10אשרי הסובלים והנרדפים בגלל עשותם את רצון ה׳, כי להם שייכת מלכות השמיים.

11”אם יקללו אתכם, יעלילו עליכם שקרים וירדפו אתכם בגלל אמונתכם בי, 12שמחו מאוד! כן, שמחו מאוד, כי שכר רב לכם בשמים, וזכרו שכך רדפו גם את הנביאים!

13”אתם מלח הארץ. מה יקרה לעולם אם תאבדו את המליחות שלכם? מלח תפל הוא חסר תועלת, ואינו ראוי אלא שיזרקו וירמסו אותו.

14”אתם אור העולם – בדומה לעיר הבנויה על הר, אשר כל אחד יכול לראות את אורותיה בלילה. 15‏-16אל תסתירו את אורכם! הניחו לו להאיר לכולם! תנו לכל אדם לראות את התנהגותכם הטובה, ואז יודו כולם לאביכם שבשמים.

17”אל תחשבו שבאתי לבטל את תורת משה או את אזהרותיהם של הנביאים; באתי לקיים ולמלא אותן! 18אני אומר לכם בכל הכנות והרצינות: מצוות התורה תישארנה בתוקף עד שיתקיים הכול. 19מי שיעבור על המצווה הקטנה ביותר או שיעודד אחרים לעשות זאת, הוא יהיה קטן במלכות השמים. ואילו מי שילמד את תורת ה׳ ואף יקיים את מצוותיה, יהיה גדול במלכות השמים.

20”אולם אני מזהיר אתכם: אם לא תהיו טובים יותר מהפרושים והסופרים, לא תוכלו להיכנס למלכות השמיים.

21”תורת משה אומרת: ’לא תרצח‘, והרוצח יחויב לדין. 22אולם אני אומר לכם שאם אדם אף כועס על אחיו, עליו לעמוד לדין. גם מי שיקרא לחברו ’אידיוט!‘ עליו לעמוד לדין, ואם יקלל את חברו הריהו בסכנת גיהינום! 23לכן אם אתה עומד לפני המזבח בבית־המקדש ומביא קורבן לה׳, ולפתע אתה נזכר שלאחד מחבריך יש דבר מה נגדך, 24השאר את קורבנך לפני המזבח, מהר אל חברך ובקש את סליחתו. לאחר מכן חזור לבית־המקדש והקרב את הקרבן לה׳. 25התפייס מהר עם אויבך, אחרת יהיה מאוחר מדי והוא יסגירך לידי החוק, ואז ישליכו אותך לכלא – 26שם תישאר עד שתשלם את האגורה האחרונה!

27”תורת משה אומרת: ’לא תנאף‘. 28אולם אני אומר לכם: כל מי שמסתכל על אישה בתאווה, כאילו נאף אותה בלבו. 29משום כך, אם עינך גורמת לך לחשוק ולחמוד, עקור והשלך אותה. מוטב שתאבד חלק מגופך, מאשר שיושלך כל גופך לגיהינום. 30ואם ידך – ולו גם הימנית – גורמת לך לחטוא, קצץ והשלך אותה! מוטב כך, מאשר למצוא את עצמך בגיהינום.

31”תורת משה אומרת שאם איש רוצה לגרש את אשתו, עליו לתת לה ספר כריתות, וזה הכל. 32אולם אני אומר שאיש המגרש את אשתו מלבד במקרה שבגדה בו, גורם לכך שתנאף אם תינשא בשנית. גם מי שיתחתן איתה לאישה נחשב לנואף!

33”התורה אומרת שאם נשבעת, עליך לקיים את שבועתך. 34ואילו אני אומר: אל תישבע כלל! אל תאמר: ’אני נשבע בשמים‘, כי כסא ה׳ נמצא בשמים. 35אם אתה נשבע ’בארץ‘, אתה נשבע למעשה בהדום רגליו של אלוהים. כמו כן אל תישבע ’בירושלים‘, כי היא ’קרית מלך רב‘.5‏.35 ה 35 תהלים מח 3 36גם אל תישבע על ראשך, כי אפילו שערה אחת אין ביכולתך לשנות ללבן או שחור. 37אמור פשוט: ’כן‘, או ’לא‘. יותר מזה מן הרע הוא.

38”התורה אומרת ’עין תחת עין, שן תחת שן‘.5‏.38 ה 38 שמות כא 24, ויקרא כד 20 39ואילו אני אומר לכם: אל תתקוממו נגד מי שעושה רע נגדכם. אם מישהו סוטר לך על הלחי, הושט לו גם את הלחי השנייה. 40אם דורשים ממך בבית המשפט לתת את חולצתך, תן להם גם את מעילך. 41אם חייל כופה עליך לשאת את תרמילו קילומטר אחד, שא אותו שני קילומטרים. 42תן למי שמבקש ממך, ואל תדחה את מי שרוצה ללוות ממך כסף.

43”שמעתם שנאמר: ’ואהבת לרעך, ושנאת את אויבך‘. 44אולם אני אומר: אהבו את אויביכם והתפללו בעד אלה שרודפים אתכם, 45כי כך תהיו בנים לאביכם שבשמים. שהרי אלוהים נותן את אור השמש גם לטובים וגם לרעים, ואף את הגשם הוא מוריד על צדיקים ועל רשעים כאחד. 46אם אתם אוהבים רק את אלה שאוהבים אתכם, מה מיוחד בכך? גם הפושעים נוהגים כך! 47ואם אתם חברים רק לחבריכם, במה שונים אתם מכל האחרים? הלא גם עובדי אלילים נוהגים כך! 48שאפו להיות שלמים כשם שאביכם שבשמים שלם.“