مۆغەکان سەردانی مەسیح دەکەن
1لەدوای لەدایکبوونی عیسا لە بێتلەحمی یەهودیا2:1 لە پەیمانی کۆن ناوی یەهودا بووە.، لە سەردەمی هێرۆدسی2:1 هێرۆدس: هێرۆدسی گەورە لە 37–4 پ. ز. پاشای یەهودیا بوو. پاشا، هەندێک مۆغ2:1 بە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت مەغۆس. مۆغان پیاوانی ئایینی زەردەشتی بوون کە ئەستێرەناسیش بوون. لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، 2پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.»
3کاتێک هێرۆدسی پاشا ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. 4هەموو کاهینانی2:4 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی وشەی خودا و شەریعەتی پەیمانی کۆن بە خەڵکی. باڵا و مامۆستایانی تەوراتی2:4 مالم. گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» 5وەڵامیان دایەوە: «لە بێتلەحمی یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە2:5 مەبەست لە پێغەمبەر میخایە. ئاوا نووسراوە:
6«﴿بەڵام تۆ ئەی بێتلەحمی خاکی یەهودا،
کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا،
چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت،
شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.﴾2:6 میخا 5:2»
7دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. 8ئینجا بۆ بێتلەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.»
9لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، هەمان ئەو ئەستێرەیەی کە لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت و هات و لەسەر ئەو شوێنە ڕاوەستا کە منداڵەکەی لێبوو. 10کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون، 11چوونە ماڵەکە، منداڵەکەیان لەگەڵ مریەمی دایکی بینی، دانەوینەوە و کڕنۆشیان بۆ برد و سندوقی گەنجینەکانیان کردەوە، زێڕ و بخوور و موڕیان2:11 موڕ: بەکاردەهێنرا لە ئامادەکردنی تەرم بۆ ناشتن، بڕوانە یۆحەنا 19:39. بە دیاری پێشکەش کرد. 12ئینجا خودا لە خەوندا مۆغەکانی ئاگادار کردەوە کە نەگەڕێنەوە لای هێرۆدس، ئەوانیش بە ڕێگایەکی دیکەدا گەڕانەوە وڵاتی خۆیان.
هەڵاتن بەرەو میسر
13دوای ڕۆیشتنی مۆغەکان، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی یوسف و گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و ڕابکە بۆ میسر. لەوێ بمێنەوە هەتا پێت دەڵێم، چونکە هێرۆدس وا بە شوێن منداڵەکەدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیکوژێت.»
14یوسفیش هەستا و لە شەودا منداڵەکە و دایکی برد و بەرەو میسر ڕۆیشت، 15هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، تاوەکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە2:15 مەبەست لە پێغەمبەر هۆشەعە. فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: ﴿من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.﴾2:15 هۆشەع 11:1.
16کاتێک هێرۆدس زانی مۆغەکان فریویان داوە، زۆر تووڕە بوو. بەگوێرەی ئەو کاتەی لە مۆغەکانەوە لێی کۆڵیبووەوە، ناردی و هەموو کوڕێکی تەمەن دوو ساڵ بەرەو خواری لە بێتلەحم و دەوروبەری کوشت. 17ئینجا ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر یەرمیا گوترابوو هاتە دی:
18﴿دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا،
گریان و شیوەنێکی گەورە،
ڕاحێل2:18 ڕاحێل یەکێکە لە ژنەکانی حەزرەتی یاقوب، دایکی یوسف و بنیامینە، لێرەدا هێمایە بۆ دایکە بنیامینییەکان. بۆ منداڵەکانی دەگریێت،
ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت،
چونکە نەماون.﴾2:18 یەرمیا 31:15
گەڕانەوە بۆ شاری ناسیرە
19کاتێک هێرۆدس مرد، فریشتەیەکی یەزدان لە میسر هاتە خەونی یوسف و 20گوتی: «هەستە، منداڵەکە و دایکی ببە و بڕۆ بۆ خاکی ئیسرائیل، چونکە ئەوانەی دەیانویست منداڵەکە بکوژن، مردن.»
21یوسفیش هەستا، منداڵەکە و دایکی برد و گەڕایەوە خاکی ئیسرائیل. 22بەڵام کاتێک بیستی ئەرخیلاوس لە یەهودیا لە جێی هێرۆدسی باوکی فەرمانڕەوایە، ترسا بچێتە ئەوێ. دوای ئەوەی لە خەوندا ئاگادار کرایەوە، گەڕایەوە ناوچەی جەلیل. 23جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتە دی: ﴿بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.﴾
ستارهشناسان در جستجوی عيسی
1عيسی در زمان سلطنت «هيروديس»، در شهر «بيتلحم» يهوديه به دنیا آمد.
در آن هنگام چند مجوسِ ستارهشناس از مشرق زمين به اورشليم آمده، پرسيدند: 2«كجاست آن كودكی كه بايد پادشاه يهود گردد؟ ما ستارهٔ او را در سرزمينهای دور دست شرق ديدهايم و آمدهايم تا او را بپرستيم.»
3وقتی اين مطلب به گوش هيروديس پادشاه رسيد، سخت پريشان شد. تمام مردم اورشليم نيز از ماجرا آگاهی يافتند. 4او تمام علمای مذهبی قوم يهود را فرا خواند و از ايشان پرسيد: «طبق پيشگويی پيامبران، مسيح در كجا بايد به دنیا آيد؟»
5ايشان پاسخ دادند: «بايد در بيتلحم متولد شود زيرا ميكای نبی چنين پيشگويی كرده است: 6ای بيتلحم، ای شهر كوچک، تو در يهوديه، دهكدهای بیارزش نيستی، زيرا از تو پيشوايی ظهور خواهد كرد كه قوم بنیاسرائيل را رهبری خواهد نمود.»
7آنگاه هيروديس پيام محرمانهای برای مجوسيان ستارهشناس فرستاد و از ايشان خواست تا به ملاقات او بيايند و به او اطلاع دهند كه اولين بار ستاره را در چه زمانی ديدهاند. 8پس به ايشان گفت: «به بيتلحم برويد و به دقت به جستجوی آن طفل بپردازيد. آنگاه نزد من بازگشته، به من خبر دهيد تا من نيز بروم و او را بپرستم.»
9پس از اين گفتگو، ستارهشناسان به راه خود ادامه دادند. ناگهان ستاره را ديدند كه در پيشاپيش آنان حركت میكند، تا به بيتلحم رسيده، بالای جايی كه كودک در آنجا بود ايستاد. 10ستارهشناسان از شادی در پوست نمیگنجيدند.
11وقتی وارد خانهای شدند كه كودک و مادرش مريم در آن بودند، پيشانی بر خاک نهاده، كودک را پرستش كردند. سپس هدايای خود را گشودند و طلا و عطر و مواد خوشبو به او تقديم كردند. 12اما در راه بازگشت به وطن، از راه اورشليم مراجعت نكردند تا به هيروديس گزارش بدهند، زيرا خداوند در خواب به آنها فرموده بود كه از راه ديگری به وطن بازگردند.
فرار به مصر
13پس از رفتن ستارهشناسان، فرشتهٔ خداوند در خواب بر يوسف ظاهر شد و گفت: «برخيز و كودک و مادرش را برداشته، به مصر فرار كن، و همانجا بمان تا تو را خبر دهم؛ زيرا هيروديس پادشاه میخواهد كودک را به قتل برساند.» 14يوسف همان شب مريم و كودک را برداشت و به سوی مصر رفت، 15و تا زمان مرگ هيروديس در آنجا ماند. يكی از انبیا قرنها پيش دربارهٔ اين موضوع پيشگويی كرده و گفته بود: «پسر خود را از مصر فرا خواندم.»
16اما وقتی هيروديس متوجه شد كه ستارهشناسان از دستور او سرپيچی كردهاند، بسيار خشمگين شد و سربازانی به بيتلحم فرستاد تا تمام كودكان دو ساله و كمتر را كه در آن شهر و در تمام حومهٔ آن بودند قتل عام كنند، زيرا طبق گفتهٔ ستارهشناسان، ستاره دو سال پيش از آن ظاهر شده بود. 17اين رفتار بیرحمانهٔ هيروديس را قبلاً ارميای نبی چنين پيشگويی كرده بود:
18«صدای گريه و ماتم از رامه به گوش میرسد. راحيل برای فرزندانش میگريد و آرام نمیگيرد، چون فرزندانش مردهاند.»
بازگشت از مصر
19پس از مرگ هيروديس، در مصر فرشتهٔ خداوند در خواب بر يوسف ظاهر شد و به او گفت: 20«برخيز و كودک و مادرش را بردار و به سرزمين اسرائيل بازگرد، چون كسی كه قصد قتل كودک را داشت، خودش مرده است.»
21پس يوسف بیدرنگ با كودک و مادرش به اسرائيل بازگشت. 22اما در راه، وقتی شنيد كه پسر هيروديس، «آركلائوس»، جانشين پدرش شده و در يهوديه سلطنت میكند، ترسيد. باز در عالم خواب به او وحی رسيد كه به يهوديه نرود. پس او به ايالت جليل رفت و 23در شهر ناصره ساكن شد. باز در اينجا پيشگويی انبيا جامهٔ عمل پوشيد كه: «او ناصری خوانده خواهد شد.»