مەتا 18 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

مەتا 18:1-35

کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟

1لەو کاتەدا قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟»

2ئەویش منداڵێکی بانگکرد و لە ناوەڕاستیاندا ڕایگرت، 3فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر نەگۆڕێن و وەک منداڵتان لێنەیەت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. 4بۆیە ئەوەی وەک ئەم منداڵە خۆی نزم بکاتەوە، لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە. 5ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە منداڵێکی وەک ئەمە بکات، پێشوازی لە من دەکات.

ئاگادارکردنەوە لە کەوتنە ناو گوناه

6«ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و نوقومی بنی دەریا بکرێت. 7قوڕبەسەر جیهان لەبەر ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن، چونکە گوناهکردن هەر دەبێت هەبێت، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە دەبێتە هۆکار بۆ کەوتنە نێو گوناه. 8ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە.18‏:8 لێرەدا مەبەست لە بڕینی ئەندامی لەش نییە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە باوەڕدار ئامادەبێت ئەندامی لەشی خۆی ببڕێت، بەڵام گوناه نەکات.‏ بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. 9ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

نموونەی مەڕی ونبوو

10«ئاگاداربن! بە سووکی مەڕواننە یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە، چونکە پێتان دەڵێم فریشتەکانیان لە ئاسماندا بەردەوام ڕووی باوکم دەبینن کە لە ئاسماندایە. [ 11کوڕی مرۆڤ هاتووە بۆ ئەوەی ونبووان ڕزگار بکات.]

12«ڕاتان چییە؟ ئەگەر یەکێک سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، ئایا نەوەد و نۆیەکە لە چیادا بەجێناهێڵێت تاکو بچێت بەدوای ونبووەکەدا بگەڕێت؟ 13ڕاستیتان پێ بڵێم: ئەگەر دۆزییەوە، لە نەوەد و نۆیەکەی تر کە بزر نەببوون زیاتر پێی دڵخۆش دەبێت! 14بە هەمان شێوە باوکتان لە ئاسمان نایەوێت یەکێک لەم بچووکانە لەناوبچێت.

گلەیی برایانە

15«ئەگەر خوشک یان براکەت خراپەی لەگەڵ کردیت، بڕۆ بە تەنها لەنێوان خۆت و خۆی گلەیی لێ بکە. ئەگەر گوێی لێگرتی، ئەوا براکەت بەدەستدەهێنیتەوە. 16خۆ ئەگەر گوێی نەگرت، یەک یان دوو کەس لەگەڵ خۆت ببە، تاکو ﴿هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی بسەلمێنرێت.﴾18‏:16 دواوتار 19‏:15 17ئەگەر بەگوێی نەکردن، بە کڵێسا بڵێ، ئەگەر بەگوێی کڵێساشی نەکرد، ئەوا بە بتپەرست و باجگری دابنێ.

18«ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی ئێوە لەسەر زەوی دایبخەن، لە ئاسمانیش داخراو دەبێت، ئەوەی لەسەر زەوی بیکەنەوە، لە ئاسمانیش کراوە دەبێت.

19«دیسان ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر دووان لە ئێوە لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە بۆتان جێبەجێ دەکات، 20چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم.»

گەردن ئازادکردن

21ئینجا پەترۆس هات و پێی گوت: «گەورەم، دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟»

22عیساش پێی فەرموو: «من پێت ناڵێم حەوت جار، بەڵکو حەفتا کەڕەت حەوت جار!

23«لەبەر ئەوە پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت ویستی حیساب لەگەڵ خزمەتکارەکانی بکات. 24کاتێک دەستی پێکرد، یەکێکیان بۆ هێنا دە هەزار کیسە زێڕ18‏:24 کیسە زێڕ: یۆنانی: تالنت‏، هەر تالنتێک نزیکەی 34 کگم بووە؛ یەک تالنت‏ زێڕ دەیکردە کرێی 15 ساڵی کرێکارێک.‏ قەرزار بوو. 25کە هیچی نەبوو بیداتەوە، گەورەکەی فەرمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هەرچی هەیەتی بفرۆشرێت و قەرزەکە بداتەوە.

26«لەبەر ئەوە خزمەتکارەکە لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: ”لەسەرم ڕابوەستە، هەمووت دەدەمەوە.“ 27گەورەی ئەو خزمەتکارە دڵی پێی سووتا، ئازادی کرد و لە قەرزەکە خۆشبوو.

28«ئەم خزمەتکارە ڕۆیشت، خزمەتکارێکی هاوکاری خۆی بینی کە سەد دینار18‏:28 یەک دینار کرێی ڕۆژانەی کرێکارێک بووە.‏ قەرزاری بوو، ملی گرت و گوتی: ”ئەوەی بەسەرتەوەیە بمدەرەوە!“

29«خزمەتکارە هاوکارەکەی لەبەرپێی چۆکی دادا و لێی پاڕایەوە: ”لەسەرم ڕابوەستە، دەتدەمەوە.“

30«بەڵام ڕازی نەبوو، چوو فڕێیدایە زیندانەوە، هەتا قەرزەکەی بداتەوە. 31کاتێک خزمەتکارە هاوکارەکانیان ڕووداوەکەیان بینی، زۆریان پێ ناخۆش بوو، هاتن و هەموو ئەوەی ڕوویدابوو بۆ گەورەکەیان گێڕایەوە.

32«ئەوسا گەورەکە خزمەتکارەکەی بانگ کرد و پێی گوت: ”خزمەتکاری بەدکار، لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم، چونکە لێم پاڕایتەوە. 33ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“ 34جا گەورەکەی تووڕە بوو و دایە دەست جەلادەکانەوە، هەتا هەموو قەرزەکەی بداتەوە.

35«باوکی ئاسمانیشم واتان لێدەکات، ئەگەر هەریەکەتان لە دڵەوە گەردنی خوشکی یان براکەی ئازاد نەکات.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

马太福音 18:1-35

天国里谁最伟大

1这时,门徒上前来,问耶稣:“在天国谁最伟大?”

2耶稣叫了一个小孩子来站在他们当中,然后说: 3“我实在告诉你们,你们若不变得像小孩子那样,绝不能进天国。 4所以,凡像这小孩子一样谦卑的人,在天国才是最伟大的。

5“任何人为了我的名而接待这样一个小孩子,就是接待了我。 6但不论谁使这样一个小信徒失足犯罪,他的下场比把大磨石拴在他脖子上沉到深海里还要惨。 7这世界有祸了!因为里面充满了引人犯罪的事。这样的事是免不了的,但那些引人犯罪的人有祸了!

8“如果你的手或脚使你犯罪,就砍掉它!因为肢体残缺着进入永生,总比四肢健全却被丢进永远不灭的火中好。 9如果你的一只眼睛使你犯罪,就剜出来丢掉它吧!独眼进入永生,总比双目健全却被丢进地狱的火中好。 10你们切不可轻视任何一位卑微的人。我告诉你们,他们的天使在天上常见我天父的面。

迷失的羊

11“人子到世界来,为要拯救迷失的人。 12如果一个人有一百只羊,其中有一只走迷了路,他会怎么办呢?难道不会把那九十九只撇在山上,去找那只迷失的羊吗? 13我实在告诉你们,如果找到了,他会非常欢喜,甚至比有那九十九只没有迷失的羊还欢喜。 14同样,你们的天父也不愿任何一个卑微的人失丧。

纠正信徒的过错

15“如果你的弟兄得罪了你,你要找个机会跟他单独在一起,指出他的错处。如果他肯接受劝告,你就得了一位弟兄。 16如果他不听劝告,你就带一两位弟兄去见他,让两三个人为谈话作证。 17如果他仍然不听,就应当告诉教会。如果他连教会也不听,就把他看作异教徒或税吏18:17 税吏”即犹太人眼中的“汉奸”,帮助统治犹太人的罗马政府收税,常从中牟取暴利。18我实在告诉你们,你们在地上捆绑的,在天上也要捆绑;你们在地上释放的,在天上也要释放。

19“我又告诉你们,如果你们当中有两个人在地上同心合意地祈求,不论求什么,我天上的父必为你们成就。 20因为哪里有两三个人奉我的名聚会,我就在哪里与他们同在。”

七十个七次

21彼得上前问耶稣:“主啊,如果我的弟兄得罪了我,我该饶恕他多少次呢?七次够了吧?”

22耶稣回答说:“我告诉你,不是七次,是七十个七次。

23“因此,天国就像一个王,他要跟奴仆清算债务。 24正开始清算的时候,有人带着一个欠了六千万银币18:24 六千万银币”希腊文是“一万他连得”,一他连得相当于当时一个普通工人20年的工钱。的人进来。 25因为这个人无法清还债款,王就下令把他及其妻儿和所有财产全部卖掉还债。 26那奴仆跪在王面前乞求说,‘请宽容我,我会把债务全部还清的。’ 27王可怜他,不但释放了他,而且免了他全部的债。

28“可是,那奴仆出去后,遇见一位欠他一百个银币18:28 一个银币相当于当时普通工人一天的工钱。的同伴,就揪住同伴,掐着他的喉咙说,‘还我钱!’ 29同伴跪下哀求道,‘请宽容我,我会还你的。’

30“那奴仆却不肯,竟把同伴送进监狱,直到他还清债务为止。 31其他的奴仆目睹这一切,都愤愤不平,把这件事告诉了王。

32“于是,王把那奴仆召来,说,‘你这可恶的奴才!你哀求我,我就免了你所有的债。 33难道你不应该怜悯你的同伴,就像我怜悯你一样吗?’ 34王大怒,下令把他交给狱卒受刑,直到他还清全部的债务。 35如果你们不从心里饶恕自己的弟兄,我的天父也要这样对待你们。”