گەورەی ڕۆژی شەممە
1لەو کاتەدا، لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی برسییان بوو، دەستیان کرد بە گوڵەگەنم پرواندن و خواردنی. 2کە فەریسییەکان بینییان، پێیان گوت: «بڕوانە، ئەوەی قوتابییەکانت دەیکەن دروست نییە لە شەممەدا بکرێت.»
3ئەویش پێی فەرموون: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد12:3 بڕوانە یەکەم ساموئێل 21:6.، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ 4چۆن چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی12:4 ئەم نانە پێشکەشی خودا کراوە لە پەرستگا و بۆی تەرخانکراوە، تەنها کاهینان بۆیان هەبوو لەو نانە بخۆن. بڕوانە دەرچوون 25:30. خوارد، کە بۆ ئەو و ئەوانەی لەگەڵی بوون دروست نەبوو بیخۆن، تەنها بۆ کاهینان نەبێ؟ 5یان لە تەوراتدا نەتانخوێندووەتەوە کە هەرچەندە کاهینان بەهۆی ئەرکیان لە پەرستگا لە ڕۆژانی شەممەدا ڕاسپاردەی ڕۆژی شەممە دەشکێنن بەڵام بە بێتاوان دادەنرێن؟ 6پێتان دەڵێم، کەسێک لێرەیە کە لە پەرستگا مەزنترە. 7بەڵام ئەگەر لە واتای ئەمە تێبگەیشتنایە: ﴿من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،﴾12:7 هۆشەع 6:6 ئەوا بێتاوانتان تاوانبار نەدەکرد، 8چونکە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»
چاککردنەوەی نەخۆش لە ڕۆژی شەممە
9ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و چووە کەنیشتەکەیان، 10لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستێکی وشک ببوو. بۆ ئەوەی فەریسییەکان بتوانن سکاڵای لێ بکەن، لێیان پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوەی نەخۆش دروستە؟»
11پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر مەڕێکی هەبێت و لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە ناو چاڵێکەوە، نایگرێت و دەریناهێنێت؟ 12مرۆڤ چەند لە مەڕ بەنرخترە! کەواتە لە شەممەدا چاکەکردن دروستە.»
13ئینجا بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و چاک بووەوە، وەکو ئەوەی دیکە. 14بەڵام فەریسییەکان کە هاتنە دەرەوە، تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن.
بەندەی هەڵبژێردراوی خودا
15عیساش کە بەمەی زانی لەوێ ڕۆیشت و خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن، ئەویش هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە. 16ئاگاداری کردنەوە لەلای کەس باسی نەکەن، 17تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێت:
18﴿ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی هەڵمبژاردووە،
ئەو خۆشەویستەم کە پێی دڵشادم،
ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر،
جاڕی دادپەروەری بۆ نەتەوەکان دەدات.
19شەڕ ناکات و هاوار ناکات،
کەسیش لە شەقامدا دەنگی نابیستێت.
20قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت،
پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە،
هەتا دادپەروەری بە سەرکەوتن دەگەیەنێت.
21نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.﴾12:21 ئیشایا 42:1-4
عیسا و شای ڕۆحە پیسەکان
22ئینجا پیاوێکیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، نابینا و لاڵ بوو، ئەویش چاکیکردەوە بە جۆرێک کە توانی قسە بکات و ببینێت. 23خەڵکەکە هەموو سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە کوڕی داود نییە؟»
24بەڵام فەریسییەکان کە ئەمەیان بیست، گوتیان: «ئەمە ڕۆحی پیس دەرناکات، مەگەر بە بەعلزەبولی12:24 بڕوانە پەراوێزی مەتا 10:25 شای ڕۆحە پیسەکان نەبێت.»
25بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەی ئەوانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، وێران دەبێت، هەر شارێک یان ماڵێک دووبەرەکی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت. 26ئەگەر شەیتان، شەیتان دەربکات، ئەوا دووبەرەکییان تێدایە، کەواتە چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ 27ئەگەر من بە بەعلزەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان دەبنە دادوەرتان. 28بەڵام ئەگەر من بە ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان.
29«یان چۆن کەسێک دەتوانێ بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات؟
30«ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. 31لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام کفرکردن سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز نابەخشرێت. 32ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا.
دار بە بەرهەمی دەناسرێت
33«دار بە بەرهەمەکەی دەناسرێتەوە. ئەگەر دار باش بێت، بەرهەمی باش دەدات، ئەگەر دار خراپ بێت، بەرهەمی خراپ دەدات. 34ئەی بێچووە ماران، کە ئێوە خراپ بن، چۆن دەتوانن بە چاکە بدوێن؟ دەم ئەوە دەڵێت کە لە دڵەوە هەڵدەقوڵێت. 35مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاکی ناخیدا، شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە گەنجینەی خراپی ناخیدا، شتی خراپ دەردەهێنێت. 36بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە، 37چونکە بە وشەکانی خۆت بێتاوان دەکرێیت، بە وشەکانی خۆشت تاوانبار دەکرێیت.»
نیشانەی یونسی پێغەمبەر
38ئینجا هەندێک مامۆستای تەورات و فەریسی وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «مامۆستا، دەمانەوێ نیشانەیەکت لێ ببینین.»
39کەچی وەڵامی دانەوە: «نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس12:39 لێرەدا مەبەست لە واتای مەجازی داوێنپیسییە، بەو واتایەی کە گەلی خودا دڵسۆز نەبوون بۆ خودای یاقوب و سەرپێچی فەرمانەکانیان کردووە. داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونسی پێغەمبەر. 40هەروەک چۆن یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکی گەورەدا بوو، ئاواش کوڕی مرۆڤ سێ شەو و سێ ڕۆژ لە ناخی زەویدا دەمێنێتەوە. 41خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە. 42شاژنی باشوور12:42 شاژنی باشوور: مەبەست شاژنە بەلقیسە کە لە سەردەمی حەزرەتی سلێمان فەرمانڕەوای یەمەن بوو. لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە.
گەڕانەوەی ڕۆحی پیس
43«کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. 44ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“ کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێت چۆڵە و گسکدراوە و ڕێکخراوە. 45ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین. ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت. بۆ ئەم نەوە بەدکارەش، ئاوا دەبێت.»
دایک و براکانی عیسا
46لە کاتێکدا کە عیسا قسەی بۆ خەڵکەکە دەکرد، دایک و براکانی لە دەرەوە ڕاوەستابوون، داوایان دەکرد لەگەڵی بدوێن. 47کەسێک هات و پێی گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ لەگەڵت بدوێن.»
48ئەویش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «دایکم کێیە و براکانم کێن؟» 49ئینجا دەستی بۆ قوتابییەکانی ڕاکێشا و فەرمووی: «ئەوەتا دایک و براکانم، 50چونکە ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام بدات کە لە ئاسمانە، خوشک و برا و دایکمە.»
كار كردن در روز تعطيل شنبه
1در يكی از آن روزها، عيسی با شاگردان خود از ميان مزرعههای گندم میگذشت. آن روز، شنبه بود و شنبه روز مقدس و تعطيل مذهبی يهوديان بود. شاگردان عيسی كه گرسنه بودند، شروع كردند به چيدن خوشههای گندم و خوردن دانههای آن. 2ولی بعضی از فريسیها وقتی اين را ديدند، اعتراضكنان گفتند: «شاگردان تو قانون مذهبی ما را میشكنند. آنان روز شنبه خوشه میچينند.»
3عيسی به ايشان گفت: «مگر شما در كتاب آسمانی نخواندهايد كه وقتی داوود پادشاه و دوستانش گرسنه بودند، چه كردند؟ 4ايشان وارد خانهٔ خدا شدند و نان مقدس را خوردند كه فقط كاهنان اجازه داشتند بخورند. كار ايشان نيز قانونشكنی بود. 5آيا در تورات موسی نخواندهايد كه چطور كاهنانی كه در خانهٔ خدا هستند، اجازه دارند حتی در روز تعطيل شنبه نيز كار كنند؟ 6اما اينک كسی اينجاست كه از خانهٔ خدا هم مهمتر است. 7خدا در كتاب آسمانی فرموده است: ”من گوشت قربانی و هدايای شما را نمیخواهم. آنچه از شما میخواهم اين است كه رحم و محبت داشته باشيد.“ اگر شما معنی اين آيهٔ كتاب آسمانی را میدانستيد، هيچگاه اين گونه افراد را بیسبب محكوم نمیكرديد؛ 8چون من صاحب اختيار روز شنبه نيز میباشم.»
9سپس عيسی به عبادتگاه يهود رفت، 10و در آنجا مردی را ديد كه دستش از كار افتاده بود. فريسیها از عيسی پرسيدند: «آيا شفا دادن در روز شنبه از نظر دينی جايز است؟» البته آنان اين سؤال را مطرح كردند به اين اميد كه بهانهای به دست آورند و دستگيرش كنند. 11ولی عيسی چنين جواب داد: «اگر شما فقط يک گوسفند داشته باشيد و آن هم روز شنبه در گودالی بيفتد، آيا چون روز شنبه است برای نجاتش، كاری انجام نخواهيد داد؟ يقيناً نجاتش خواهيد داد! 12و ارزش انسان چقدر بيشتر از گوسفندان است. پس در روز شنبه، انجام كار نيک رواست!» 13آنگاه به آن مرد گفت: «دستت را دراز كن.» و وقتی او چنين كرد آن دستش نيز مانند دست ديگرش سالم شد.
14فريسیها گرد آمدند و توطئه چيدند تا عيسی را بگيرند و بكشند.
عيسی، خادم برگزيده خدا
15اما عيسی از نقشهٔ آنان باخبر بود.
وقتی از كنيسه بيرون آمد، عدهٔ زيادی به دنبال او رفتند. او تمام بيماران ايشان را شفا بخشيد؛ 16ولی ايشان را قدغن فرمود تا دربارهٔ معجزات او با كسی سخن نگويند. 17و اين در واقع، پيشگويی اشعيای نبی را به انجام رساند، كه میفرمايد:
18«اين است بندهٔ من كه او را برگزيدهام. او محبوب من است و مايه شادی من. من او را از روح خود پر میسازم تا قومها را به عدل داوری كند. 19نه میجنگد و نه فرياد میكشد، و نه صدايش را كسی میشنود. 20شخص ضعيف را از پای درنمیآورد و اميد مردم را، هر قدر نيز كه كوچک باشد از بين نمیبرد. با پيروزی خود، به تمام بیعدالتیها خاتمه خواهد داد، 21و مايهٔ اميد تمام قومها خواهد بود.»
تهمت ناروا به عيسی
22سپس، ديوانهای را نزد عيسی آوردند كه هم كور بود و هم لال. عيسی او را شفا بخشيد، به طوری كه او توانست هم سخن بگويد و هم ببيند. 23مردم همه تعجب كردند و گفتند: «گويا اين عيسی، همان مسيح موعود است.»
24ولی هنگامی كه خبر اين معجزه به گوش فريسيان رسيد، گفتند: «عيسی به اين دليل میتواند ارواح ناپاک را از مردم بيرون كند زيرا خودش شيطان و رئيس ديوهاست.»
25عيسی كه فكر ايشان را درک میكرد، فرمود: «هر حكومتی كه به دستههای مخالف تقسيم شود، نابودی آن حتمی است؛ و همچنين، شهر يا خانهای كه در آن تفرقه باشد، برقرار نخواهد ماند. 26حال چگونه ممكن است شيطان بخواهد شيطان را بيرون كند؟ زيرا اين كار باعث نابودی حكومتش خواهد شد. 27اگر شما معتقديد كه من با نيروی شيطانی ارواح ناپاک را بيرون میكنم، پس هممسلكان شما با چه نيرويی آنها را بيرون میكنند؟ آنان خودشان جواب اين تهمت شما را میدهند.
28«ولی اگر من بوسيلهٔ روح خدا، ارواح ناپاک را بيرون میكنم، پس بدانيد كه ملكوت خداوند در ميان شما آغاز شده است. 29كسی نمیتواند حكومت را از چنگ شيطان بيرون بكشد، مگر اينكه نخست او را ببندد. فقط در اين صورت میشود روحهای شيطانی را بيرون كرد. 30هر کس به من كمک نمیكند، به من ضرر میرساند.
31-32«اگر كسی حتی به من كفر بگويد و يا گناه ديگری مرتكب شود، امكان بخشايش او وجود دارد؛ اما بیحرمتی به روحالقدس هيچگاه بخشيده نخواهد شد، نه در اين دنيا و نه در آن دنيا.
33«درخت را بايد از ميوهاش شناخت. درخت خوب، ميوهٔ خوب میدهد؛ و درخت بد، ميوهٔ بد. 34ای مارها، شما كه باطنتان اينقدر بد است، چگونه میتوانيد سخنان نيكو و درست بر زبان بياوريد؟ زيرا سخنان انسان، نشان دهندهٔ باطن اوست. 35از سخنان انسانِ نيک میتوان پی برد كه در باطن او اندوختهای نيكو وجود دارد؛ همچنين سخنان انسان بدذات نيز از اندوختهٔ بد دل او خبر میدهد. 36اين را نيز به شما بگويم كه برای هر سخن بيهوده، بايد در روز داوری به خدا جواب بدهيد. 37پس گفتههای شما، از حالا سرنوشت شما را تعيين میكنند، چون بوسيلهٔ سخنانتان يا تبرئه میشويد يا محكوم.»
علمای دين يهود معجزه میخواهند
38روزی علمای دين يهود، كه عدهای فريسی نيز در ميانشان بودند، نزد عيسی آمدند و از او معجزهای خواستند تا ثابت كند كه مسيح موعود است.
39-40اما عيسی به ايشان جواب داد: «فقط مردم بدكار و بیايمان طالب معجزات بيشتر میباشند. اما معجزهٔ ديگری به شما نشان داده نمیشود مگر معجزهٔ يونس نبی. زيرا همانطور كه يونس سه شبانه روز در شكم آن ماهی بزرگ ماند، من نيز سه شبانه روز در دل زمين خواهم ماند. 41در روز داوری، مردم نينوا بر ضد شما قيام كرده، شما را محكوم خواهند نمود، زيرا ايشان با شنيدن موعظهٔ يونس توبه كردند، ولی اكنون كه شخصی بزرگتر از يونس در اينجا ايستاده است، به او گوش نمیدهيد. 42ملكهٔ سبا نيز در روز داوری بر ضد شما ايستاده، شما را محكوم خواهد كرد، چون او از راه دور برای شنيدن سخنان حكيمانهٔ سليمان به سرزمين او آمد، در حالی كه اكنون شخصی بزرگتر از سليمان در اينجا ايستاده است و شما به سخنان او توجهی نمیكنيد.
43-45«اين قوم بدكار مانند كسی است كه دچار روح ناپاک شده باشد. زيرا وقتی روح ناپاک از وجود چنين شخصی خارج میشود، برای مدتی به بيابانها میرود تا جای راحتی پيدا كند. ولی جايی نمیيابد و دوباره به سراغ آن شخص میآيد و قلب او را پاک، ولی خالی میبيند. پس، هفت روح خبيثتر از خودش را يافته، با هم وارد وجود آن شخص میشوند و در آنجا میمانند. در نتيجه، وضع اين شخص بدتر از اولش میشود.»
خانواده راستين عيسی
46-47در همان حال كه عيسی در آن خانه اين سخنان را برای مردم بيان میكرد، مادر و برادرانش بيرون منتظر او ايستاده بودند. پس، يک نفر برای عيسی پيغام آورد و گفت: «مادر و برادرانت بيرون، منتظر تو میباشند.»
48عيسی گفت: «مادر من كيست؟ برادرانم كيستند؟» 49سپس به شاگردانش اشاره كرد و گفت: «اينها هستند مادر و برادران من. 50هر كه از پدر آسمانی من اطاعت كند، برادر، خواهر و مادر من است.»