مەتا 11 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

مەتا 11:1-30

عیسا و حەزرەتی یەحیا

1پاش ئەوەی عیسا لە ڕێنمایی دوازدە قوتابییەکەی تەواو بوو، لەوێ ڕۆیشت و چوو بۆ فێرکردن و ڕاگەیاندنی پەیامی خودا لە شارۆچکەکانیان.

2کاتێک یەحیا لە زینداندا کارەکانی مەسیحی بیست، قوتابییەکانی خۆی ناردە لای، 3لێیان پرسی: «ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟»

4عیساش لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن، ئەوەی دەیبیستن و دەیبینن بە یەحیای ڕابگەیەنن: 5کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت11‏:5 مەبەست لە هاتنی مەسیحە وەک ڕزگارکەر، بڕوانە لۆقا 4‏:18‏.‏. 6خۆزگە دەخوازرێ بەوەی گومانم لێ ناکات.»

7لە کاتێکدا قوتابییەکانی یەحیا دەڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ 8ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن لە کۆشکی پاشاکانن. 9ئیتر بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. 10یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە:

«﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم،

ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.﴾11‏:10 مەلاخی 3‏:1

11ڕاستیتان پێ دەڵێم: لەنێو ئەوانەی لە ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیای لەئاوهەڵکێش پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی ئاسمانە لەو پایەبەرزترە. 12لە ڕۆژانی یەحیای لەئاوهەڵکێشەوە هەتا ئێستا شانشینی ئاسمان بە هێز تێدەکۆشێت، تێکۆشەرانیش دەستی پێوەدەگرن11‏:12 بڕوانە لۆقا 16‏:16‏.‏، 13چونکە هەموو پێغەمبەران و تەورات، هەتا هاتنی یەحیا پێشبینییان کردووە. 14ئەگەر دەتانەوێ پەسەندی بکەن، ئەم یەحیایە ئەو ئەلیاسەیە کە خەریکە بێت11‏:14 بڕوانە مەلاخی 4‏:5،‏‏ پێش هاتنی ڕۆژی لێپرسینەوە ئەلیاس دێتەوە.‏. 15ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!

16«بەڵام ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕەکاندا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و 17دەڵێن:

«”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین،

شینمان بۆ گێڕان و لە خۆتان نەدا.“

18یەحیا هات، نەیدەخوارد و نەیدەخواردەوە، دەڵێن: ”ڕۆحی پیسی تێدایە.“ 19ئینجا کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: ”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“ بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە کردارەکانیەوە دەردەکەوێت.»

شارە گوناهبارەکان

20ئینجا عیسا دەستی کرد بە سەرزەنشتکردنی ئەو شارانە کە زۆربەی پەرجووەکانی تێیاندا ئەنجام دابوو، چونکە تۆبەیان نەکردبوو. 21«قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، ئەوا هەر زوو خەڵکەکەی بە جلوبەرگی گوش11‏:21 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏ و لەناو خۆڵەمێشدا تۆبەیان دەکرد. 22بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای سور و سەیدا سووکتر دەبێت لەوەی بۆ ئێوەیە. 23تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان11‏:23 یۆنانی: هادیس‏: لە ئەندێشە یۆنانییەکان شوێنی ڕۆحی مردووانە لەدوای مردن و بەر لە حوکمدانی یەکجارەکی. بەرامبەر شیۆل‏ی پەیمانی کۆنە. بڕوانە پەیدابوون 37‏:35.‏ دەچیتە خوارەوە، چونکە ئەگەر ئەو پەرجووانەی کە لەنێو تۆدا کرا لە سەدۆمدا بکرابووایە، ئەوا تاکو ئەمڕۆ دەمایەوە. 24بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای خاکی سەدۆم لە هی تۆ سووکتر دەبێت.»

وەرن بۆ لام، من دەتانحەسێنمەوە

25لەو کاتەدا عیسا فەرمووی: «ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە. 26بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو.

27«باوکم هەموو شتێکی پێ سپاردووم، کەس کوڕەکە ناناسێت باوک نەبێت، کەسیش باوک ناناسێت تەنها کوڕەکە و ئەو کەسانە نەبێت کە کوڕەکە دەیەوێ بۆیانی ئاشکرا بکات.

28«وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە. 29نیری11‏:29 نیر: دارێکە دەخرێتە سەر شانی گا یان ڕەشەوڵاخ بۆ ڕاکێشانی عەرەبانە یان ئامێری جووت. من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، 30چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

马太福音 11:1-30

耶稣和施洗者约翰

1耶稣嘱咐完十二个门徒,就离开那里,到附近的城镇传道和教导人。

2约翰在监狱中听到基督所做的事,就差两个门徒去问祂: 3“你就是那位我们所等候的救主吗?还是我们要等别人呢?”

4耶稣回答说:“你们回去把所见所闻告诉约翰5就是瞎子看见,瘸子走路,麻风病人得洁净,聋子听见,死人复活,穷人听到福音。 6凡对我没有失去信心的人有福了!”

7他们离开后,耶稣对众人谈起约翰,说:“你们从前去旷野要看什么呢?看随风摇动的芦苇吗? 8如果不是,你们到底想看什么?是看穿绫罗绸缎的人吗?那些穿绫罗绸缎的人生活在王宫里。 9你们究竟想看什么?看先知吗?是的,我告诉你们,他不只是先知。 10圣经上说,‘看啊,我要差遣我的使者在你前面为你预备道路’,这里所指的就是约翰11我实在告诉你们,凡妇人所生的,没有一个兴起来比施洗者约翰大,然而天国里最微不足道的也比他大。

12“从施洗者约翰到现在,天国一直在强劲地扩展着,强劲的人要抓住它。 13因为到约翰为止,所有的先知和律法都在预言天国的事。 14如果你们愿意接受,约翰就是那要来的以利亚15有耳可听的都应该留心听。

16“这个世代的人好像什么呢?他们好像一群在街上玩耍的儿童对别的孩子说,

17“‘我们吹娶亲的乐曲,

你们不跳舞;

我们唱送葬的哀歌,

你们不悲伤。’

18约翰来了,也不吃也不喝,他们就说他被鬼附身。 19人子来了,又吃又喝,他们就说祂是贪吃好酒之徒,与税吏和罪人为友。然而智慧会在她的作为上得到验证。”

不肯悔改的城

20那时,耶稣开始责备一些城镇,因为祂在那里行了许多神迹,当地的居民仍不肯悔改。 21祂说:“哥拉汛啊,你大祸临头了!伯赛大啊,你大祸临头了!我在你们当中所行的神迹,如果行在泰尔西顿,那里的人早就身披麻衣,头蒙灰尘,悔改了。 22所以我告诉你们,在审判之日,你们将比泰尔西顿受更重的刑罚!

23迦百农啊,你将被提升到天上吗?不!你将被打落到阴间。因为若把在你那里所行的神迹行在所多玛,它肯定会存留到今天。 24所以我告诉你们,在审判之日,你们将比所多玛受更重的刑罚!”

劳苦者得安息

25那时,耶稣说:“父啊,天地的主,我颂赞你,因为你把这些事向聪明、有学问的人隐藏起来,却启示给像孩童一般的人。 26父啊,是的,这正是你的美意。 27我父将一切交给了我。除了父,没有人认识子;除了子和受子启示的人,没有人认识父。

28“所有劳苦困乏、背负重担的人啊,到我这里来吧!我要赐给你们安息。 29我心柔和谦卑,你们要负我的轭,向我学习,这样你们的心灵必得享安息。 30因为我的轭容易负,我的担子很轻省。”