مەتا 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

مەتا 1:1-25

بنەچەی عیسا

1ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:

2ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،

ئیسحاق باوکی یاقوب بوو،

یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو،

3یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو،

پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،

حەسرۆن باوکی ڕام1‏:3 یۆنانی: ئارام‏، بەڵام لە زمانی عیبری پێی دەگوترێت (ڕام). بڕوانە ڕائووس 4‏:19‏.‏ بوو،

4ڕام باوکی عەمیناداب بوو،

عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو،

نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو،

5سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،

بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو،

عوبێد باوکی یەسا بوو،

6یەسا باوکی داودی پاشا بوو.

داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا1‏:6 دایکی سلێمان لەدوای کوژرانی ئوریا بووە ژنی داود.‏ بوو،

7سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،

ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو،

ئەبیا باوکی ئاسا بوو،

8ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،

یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو،

یەهۆرام باوکی عوزیا بوو،

9عوزیا باوکی یۆتام بوو،

یۆتام باوکی ئاحاز بوو،

ئاحاز باوکی حەزقیا بوو،

10حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،

مەنەشە باوکی ئامۆن بوو،

ئامۆن باوکی یۆشیا بوو،

11یۆشیا باوکی یەهۆیاکین1‏:11 یۆنانی: یەکنیا‏، بەڵام عیبرییەکە لە پەیمانی کۆندا یەهۆیاکین‏ە، بڕوانە دووەم پاشایان 24‏:6.‏ و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.

12لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،

یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو،

شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو،

13زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،

ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو،

ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو،

14ئازور باوکی سادۆق بوو،

سادۆق باوکی ئەکیم بوو،

ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو،

15ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،

ئەلعازار باوکی مەتان بوو،

مەتان باوکی یاقوب بوو،

16یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح1‏:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏ ناودەبردرێت.

17بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.

لەدایکبوونی عیسا

18لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. 19یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.

20کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. 21کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا1‏:21 یۆنانی: یێسوس‏. عیبری: یەشوع‏. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)‏، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»

22ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە1‏:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.‏ فەرموویەتی بێتە دی: 23﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾1‏:23 ئیشایا 7‏:14 کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.

24کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. 25بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

马太福音 1:1-25

耶稣基督的家谱

1耶稣基督是亚伯拉罕的子孙、大卫的后裔,以下是祂的家谱:

2亚伯拉罕以撒

以撒雅各

雅各犹大和他的兄弟,

3犹大她玛法勒斯谢拉

法勒斯希斯仑1:3 ”希腊文是“亚兰”。

希斯仑

4亚米拿达

亚米拿达拿顺

拿顺撒门

5撒门喇合波阿斯

波阿斯路得俄备得

俄备得耶西

6耶西大卫王。

大卫乌利亚的妻子生所罗门

7所罗门罗波安

罗波安亚比雅

亚比雅亚撒

8亚撒约沙法

约沙法约兰

约兰乌西雅

9乌西雅约坦

约坦亚哈斯

亚哈斯希西迦

10希西迦玛拿西

玛拿西亚们

亚们约西亚

11约西亚耶哥尼雅和他的兄弟,

那时以色列人被掳往巴比伦

12被掳到巴比伦以后,

耶哥尼雅撒拉铁

撒拉铁所罗巴伯

13所罗巴伯亚比玉

亚比玉以利亚敬

以利亚敬亚所

14亚所撒督

撒督亚金

亚金以律

15以律以利亚撒

以利亚撒马但

马但雅各

16雅各约瑟

约瑟就是玛丽亚的丈夫,

那被称为基督1:16 基督”意思是“受膏者”。的耶稣就是玛丽亚生的。

17这样,从亚伯拉罕大卫共有十四代,从大卫到被掳至巴比伦也是十四代,从被掳至巴比伦到基督降生也是十四代。

耶稣的降生

18以下是耶稣基督降生的经过。

耶稣的母亲玛丽亚约瑟订了婚,还没有成亲就从圣灵怀了孕。 19约瑟是个义人,不愿公开地羞辱她,便决定暗中和她解除婚约。 20他正在考虑这事的时候,主的一位天使在梦中向他显现,说:“大卫的后裔约瑟,不要怕,把玛丽亚娶过来,因为她所怀的孕是从圣灵来的。 21她将生一个儿子,你要给祂取名叫耶稣1:21 耶稣”意思是“救主”。,因为祂要把自己的子民从罪恶中救出来。”

22这一切应验了主借着先知所说的话: 23“必有童贞女怀孕生子,祂的名字要叫以马内利,意思是‘上帝与我们同在’。” 24约瑟醒来,就遵从主的天使的吩咐和玛丽亚结婚, 25只是在她生下孩子之前没有与她同房。约瑟给孩子取名叫耶稣。