فیلیپی 4 – KSS & SNC

Kurdi Sorani Standard

فیلیپی 4:1-23

بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن

1بۆیە خوشکان و برایانم، ئەی ئەوانەی خۆشمدەوێن و پەرۆشتانم، ئێوە خۆشی و تاجی منن. خۆشەویستانم، بەو شێوەیە کە نووسیومە، بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بچەسپێن.

2لە ئەوۆدیا دەپاڕێمەوە و لە سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن. 3بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیلدا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە.

4هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن! 5با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە. 6نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. 7ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.4‏:7 بڕوانە یۆحەنا 15‏:4‏.‏

8لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن. 9چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.

سوپاس بۆ بەخشینتان

10زۆر دڵشاد بووم بە مەسیحی خاوەن شکۆ، کە ئێستا دیسان بایەخم پێدەدەن. بە دڵنیاییەوە پێشتریش بایەختان پێم دەدا، بەڵام دەرفەتی ئەوەتان نەبوو کە دەریبخەن. 11من ئەمە ناڵێم لەبەر ئەوەی پێویستم بە یارمەتییە، چونکە فێربووم لە هەر دۆخێکدا بم خۆبژێو بم. 12دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم. 13دەتوانم هەموو ئەم شتانە لە ڕێگەی مەسیحەوە بکەم، ئەوەی بەهێزم دەکات.

14لەگەڵ ئەوەشدا چاکتان کرد کە بەشداری تەنگانەتان کردم. 15ئەی فیلیپییەکان، ئێوەش دەزانن، لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی پەیامی ئینجیل لەنێو ئێوە، کاتێک لە مەکدۆنیا ڕۆیشتم، هیچ کڵێسایەک لە بابەتی وەرگرتن و پێداندا هاوکارییان نەکردووم، ئێوە نەبێت. 16تەنانەت ئەو کاتەی لە شاری سالۆنیکی بووم، چەند جارێک هاوکاریتان کردم کاتێک پێویستم بە یارمەتی بوو. 17نەک لەبەر ئەوەی حەزم لە بەخشین بێت بەڵکو حەزم لەو بەرهەمەیە کە لەلای خودا بۆتان تۆمار دەکرێت. 18ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات. 19خودای من هەموو پێداویستییەکانتان دابین دەکات بەپێی دەوڵەمەندی ئەو شکۆیەی لە عیسای مەسیحدا هەیەتی.

20ئێستاش شکۆمەندی بۆ خودای باوکمان هەتاهەتایە. ئامین.

سڵاوی کۆتایی

21بە ناوی عیسای مەسیح سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن.

ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵمدان سڵاوتان لێدەکەن.

22هەموو گەلی خودا کە لێرەن سڵاوتان لێدەکەن، بە تایبەتی ئەوانەی لە خانەوادەی قەیسەرن.

23با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحتان بێت.

Slovo na cestu

Filipským 4:1-23

Jen v jednotě a lásce je radost

1Stůjte proto pevně ve spojení s Pánem, moji drazí bratři! Tak velmi po vás toužím, vždyť jste moje radost a má odměna. 2Euodie a Syntyché, moc vás prosím, smiřte se zase a nehádejte se, jste přece křesťanky! 3Syzygu, tebe prosím, pomoz jim v tom! Vždyť obě byly mými platnými pomocnicemi při šíření Kristova poselství, spolu s Klementem i ostatními, které Pán zapsal do Knihy života.

4Radujte se a důvěřujte Pánu, radujte se zas a znovu. 5Ke všem buďte shovívaví a laskaví! Myslete na brzký Kristův návrat! 6Ničím se příliš netrapte, všechno svěřte v modlitbě Bohu: své prosby i díky za jejich vyslyšení. 7Uvidíte, že vás Bůh naplní klidem, jaký si nedovedete ani představit. Stačí jen důvěřovat Ježíši Kristu.

8Než skončím, bratři, rád bych vám položil na srdce ještě jedno: podporujte všechno, co je pravdivé, dobré a správné, čisté, milé a chvályhodné, co má dobrou pověst a pokládá se za ctnost. 9Žijte tak, jak jsem vás učil a jak jste u mne slyšeli i viděli. A Bůh, dárce pokoje, bude s vámi.

Vděčnost za dar

10Udělali jste mi, bratři, velikou radost a jsem za to Pánu vděčný, že jste mysleli na moje potřeby. Vím, že vám na mně záleželo i dřív, ale chyběla vám příležitost. 11Nestěžuji si na nedostatek, naučil jsem se být spokojen s tím, co právě mám. 12Umím žít v odříkání i blahobytu, když se stůl prohýbá i když nemám co do úst. 13Ke všemu mám sílu, Kristus mi ji dává. 14Ale od vás je hezké, že jste mi pomohli svým darem. 15Nemusím vám jistě připomínat, že ani tenkrát, když jsem se poprvé vypravoval z Makedonie hlásat Krista, byli jste jediní, kdo mi přispěli na mou cestu. 16Dokonce i do Tesaloniky jste mi dvakrát poslali, co jsem potřeboval. 17Vašeho daru si vážím, ale ještě víc mne těší vědomí, jak každou takovou obětí se zvětšuje váš vklad u Boha.

18Všechno jsem tedy v pořádku dostal a nic mi teď nechybí, když Epafroditus doručil vaši zásilku. Věřte, že tato vaše oběť je Bohu stejně milá jako mně. 19Proto dá i vám, kteří patříte Ježíši Kristu, ze svého nevyčerpatelného bohatství všechno, co potřebujete. 20Jemu, našemu Otci, sláva na věky!

Váš Pavel Pavlův závěrečný pozdrav

21P.S. Pozdravujte ode mne všechny křesťany u vás. Taky od těch, kteří tu bydlí se mnou, vás mám pozdravovat. 22I ostatní zdejší křesťané, zvlášť ti, co slouží v císařském paláci, vzkazují pozdrav. 23Přejeme vám všem milost Ježíše Krista, našeho Pána.