عیبرانییەکان 3 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

عیبرانییەکان 3:1-19

عیسا پایەبەرزترە لە موسا

1کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە. 2ئەو دڵسۆز بوو بەرامبەر ئەو خودایەی کە دەستنیشانی کرد، هەروەک موسا لە هەموو ماڵی خودا دڵسۆز بوو. 3عیسا بۆی دانرا شایانی شکۆیەکی زیاتر بێت لە موسا، وەک چۆن دروستکەری خانووێک ڕێزی لە خودی خانووەکە زیاترە. 4لەبەر ئەوەی هەموو خانووێک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە. 5موسا وەک خزمەتکارێکی دڵسۆز لە هەموو ماڵی خودا بوو و شایەتی بۆ ئەو فەرمایشتانە دەدا کە لە داهاتوودا خودا دەیفەرموو. 6بەڵام مەسیح وەک کوڕەکە لەسەر ماڵی خودا3‏:6 ماڵی خودا: مەبەست لەو پیرۆزگایەیە کە لە ئاسماندا هەیە. بڕوانە زەبوورەکان 20‏:6.‏ دڵسۆزە، ئەو ماڵەش ئێمەین، ئەگەر دەستبگرین بەو متمانە و هیوایەی کە شانازی پێوە دەکەین.

ئاگادارکردنەوە لە دژی بێباوەڕی

7لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ:

﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،

8دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا،

لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان.

9لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە3‏:9 بڕوانە یاقوب 1‏:13‏،14‏.‏،

هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی.

10لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم،

فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات و

ڕێگای منیان نەناسی.»

11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:

«نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾3‏:11 زەبوورەکان 95‏:7‏-11‏.‏

12خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە. 13بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾3‏:13 زەبوورەکان 95‏:7.‏ تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت. 14بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە. 15وەک چۆن گوتراوە:

﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،

دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾3‏:15 زەبوورەکان 95‏:7‏،8‏.‏

16جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی موسا هاتنە دەرەوە؟ 17خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟ 18خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟ 19هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕییان نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەکەی.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

希伯來書 3:1-19

耶穌超越摩西

1因此,同蒙天召的聖潔的弟兄姊妹,你們應當仔細思想那位我們公認為特使和大祭司的耶穌。 2祂向委任祂的上帝盡忠,就好像摩西向上帝的全家盡忠一樣。 3然而祂卻比摩西配得更大的榮耀,因為建造房子的人當然比房子更尊貴。 4所有的房子都有建造者,但建造萬物的是上帝。 5摩西以僕人的身分向上帝的全家盡忠,為將來要宣告的事做見證。 6但基督是以兒子的身分忠心治理上帝的家。我們若堅強勇敢,持定引以為榮的盼望,我們就是祂的家了。

不可存剛硬的心

7因此,正如聖靈說:

「你們今天若聽見祂的聲音,

8不可心裡頑固,

像從前在曠野試探祂、悖逆祂一樣。

9當時,你們的祖先試我、探我,

觀看我的作為達四十年之久。

10所以,我向那世代的人發怒,

說,『他們總是執迷不悟,

不認識我的道路。』

11我就在憤怒中起誓說,

『他們絕不可進入我的安息。』」

12弟兄姊妹,要謹慎,免得你們當中有人心存惡念,不肯相信,背棄了永活的上帝。 13趁著還有今日,要天天互相勸勉,免得有人被罪迷惑,心裡變得剛硬。 14如果我們將起初的信念堅持到底,便在基督裡有份了。

15聖經上說:

「你們今日若聽見祂的聲音,

不可像從前那樣硬著心悖逆祂。」

16聽見祂的聲音卻又悖逆祂的是誰呢?不就是摩西埃及領出來的那些人嗎? 17四十年之久惹上帝發怒的是誰呢?不就是那些犯罪作惡並倒斃在曠野的人嗎? 18上帝起誓不准誰進入祂的安息呢?不就是那些不肯信從的人嗎? 19可見,他們不能進入上帝的安息是因為不信的緣故。