سەرژمێری 27 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 27:1-23

کچانی سەلۆفحاد

1کچانی سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی گلعاد کوڕی ماکیر کوڕی مەنەشە لە خێڵەکانی مەنەشەی کوڕی یوسف هاتنە پێش. ئەمەش ناوی کچەکانییەتی: مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە، 2لەبەردەم موسا و ئەلعازاری کاهین و سەرۆکەکان و هەموو کۆمەڵ لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن وەستان و گوتیان: 3«باوکمان لە بیابان مرد و لەو کۆمەڵەدا نەبوو کە لەگەڵ قۆرەح لە دژی یەزدان کۆبوونەوە، بەڵکو بە گوناهی خۆی مرد و هیچ کوڕی نەبوو. 4بۆچی ناوی باوکمان لەنێو خێڵەکەی بسڕێتەوە لەبەر ئەوەی کوڕی نییە؟ لەنێو برایانی باوکمان موڵکمان بدەرێ.»

5موساش داواکارییەکەی ئەوانی بردە بەردەم یەزدان. 6جا یەزدان بە موسای فەرموو: 7«کچانی سەلۆفحاد ڕاست دەڵێن. تۆش لەنێو برایانی باوکیان موڵکی میراتیان دەدەیتێ و میراتی باوکیان دەدرێتە ئەوان.

8«بە نەوەی ئیسرائیلیش دەڵێیت: ”هەر پیاوێک مرد و کوڕی نەبوو میراتەکەی بۆ کچی دەبێت، 9ئەگەر کچیشی نەبوو، میراتەکەی دەدەنە براکانی، 10ئەگەر براشی نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە برایانی باوکی، 11ئەگەر باوکیشی برای نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە نزیکترین کەسی لە خێڵەکەی و ئەو دەبێتە میراتگری. ئەمە بۆ نەوەی ئیسرائیل بووە فەرزێکی یاسایی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.“»

موسا دەست لەسەر یەشوع دادەنێت

12ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ سەر ئەم چیایە لە زنجیرە چیای عەڤاریم و تەماشای ئەو خاکە بکە کە بە نەوەی ئیسرائیلم داوە. 13کاتێک تەماشات کرد تۆش دەچیتە ڕیزی گەلەکەت، وەک هارونی برات چووە ڕیزەوە، 14چونکە لە چۆڵەوانی چن کاتێک کۆمەڵەکە یاخی بوون، ئێوە هەردووکتان قسەتان شکاندم و منتان لەلای ئەوان پیرۆز نیشان نەدا.» (ئەو شوێنە ئاوی مەریبای قادێشە لە چۆڵەوانی چن بوو.)

15موسا بە یەزدانی گوت: 16«ئەی یەزدان، ئەی ئەو خودایەی ژیان بە ئادەمیزاد دەبەخشیت، پیاوێک لەسەر کۆمەڵەکە دابنێ 17بەڕێوەیان ببات و لە شەڕدا ڕابەرایەتییان بکات، هەتا کۆمەڵی یەزدان وەک مەڕی بێ شوانیان لێ نەیێت.»

18یەزدانیش بە موسای فەرموو: «یەشوعی کوڕی نون ببە، پیاوێکە ڕۆحی تێدایە و دەستی لەسەر دابنێ. 19لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و هەموو کۆمەڵەکە ڕای بگرە و لەبەرچاویان ئەرکی پێ بسپێرە. 20هەندێک لە دەسەڵاتی خۆتی بدەرێ هەتا هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل گوێڕایەڵی بن. 21ئەو لەبەردەم ئەلعازاری کاهین ڕادەوەستێت، لەبەردەم یەزدان بەپێی حوکمی ئوریم27‏:21 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28‏:30 و یەکەم ساموئێل 23‏:9‏-12.‏ بۆی دەپرسێت. بە قسەی ئەو دەردەچن و بە قسەی ئەو دێنە ژوورەوە، ئەو و هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل لەگەڵی.»

22موسا هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد. یەشوعی برد و لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ڕایگرت، 23دەستی لەسەر دانا و ئەرکی پێ سپارد، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دا.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

民數記 27:1-23

女兒的繼承權

1西羅非哈約瑟之子瑪拿西的玄孫、瑪吉的曾孫、基列的孫子、希弗的兒子。他的女兒是瑪拉挪阿曷拉密迦得撒。她們前來, 2站在會幕門口對摩西以利亞撒祭司、眾首領和全體會眾說: 3「我們的父親死在曠野,他並沒有跟可拉一夥一起反叛耶和華,而是因自己的罪而死,沒有留下兒子。 4難道因為他沒有兒子,他的名字就要從族中消失嗎?請讓我們在父親的家族中分一份產業吧。」 5摩西就把她們的請求呈到耶和華面前。 6耶和華對摩西說: 7西羅非哈的女兒說得有理。你要從她們父親的家族中分一份產業給她們,讓她們繼承父親的產業。 8你要告訴以色列人,『人死後如果沒有兒子,就由女兒繼承產業; 9如果沒有女兒,就由其兄弟繼承; 10如果沒有兄弟,就由其父的兄弟繼承; 11如果其父沒有兄弟,就由其族中最近的親屬繼承。』」這是耶和華吩咐摩西頒佈給以色列人的律例。

約書亞接替摩西做首領

12耶和華對摩西說:「你上亞巴琳山去眺望我賜給以色列人的土地。 13看了以後,你就要像你哥哥亞倫一樣去祖先那裡了。 14因為會眾在曠野反叛我的時候,你們二人沒有按照我的指示取水,沒有在他們面前尊我為聖。」耶和華指的是米利巴泉事件,發生在曠野的加低斯15摩西對耶和華說: 16「耶和華啊,你是賜人生命的上帝,求你立一個人做會眾的首領, 17帶領他們或進或退,免得你的會眾像沒有牧人的羊群。」 18耶和華對摩西說:「的兒子約書亞心裡有聖靈,你把他召來,按手在他身上, 19讓他站在以利亞撒祭司和全體會眾面前,當著他們的面任命他做首領, 20把你的權柄賜給他,使以色列全體會眾都聽從他。 21遇到事情,他要去以利亞撒祭司那裡,讓祭司藉著烏陵為他求問我。他和全體會眾或進或出都要聽從以利亞撒的指示。」 22摩西遵命而行,把約書亞召來,讓他站在以利亞撒祭司和全體會眾面前, 23然後照耶和華的吩咐按手在他的頭上,任命他做首領。