سەرژمێری 17 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 17:1-13

خونچەکردنی گۆچانی هارون

1یەزدان بە موسای فەرموو: 2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و گۆچانیان لێ وەربگرە، بۆ هەر هۆزێک گۆچانێک، لە هەموو سەرۆکەکانیان بەگوێرەی هۆزەکانیان دوازدە گۆچان و ناوی هەریەکەیان لەسەر گۆچانەکەی دەنووسیت و 3ناوی هارونیش لەسەر گۆچانی لێڤی دەنووسیت، چونکە بۆ هەر سەرۆک هۆزێک یەک گۆچانە. 4لە چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم سندوقی پەیمان دایبنێ، لەو شوێنەی لەگەڵتان کۆ دەبمەوە. 5جا ئەو پیاوەی هەڵیدەبژێرم گۆچانەکەی چەکەرە دەکات، ئەوسا ئەو بۆڵەبۆڵەی نەوەی ئیسرائیل لەسەر خۆم کپ دەکەم کە لە دژی ئێوە دەیکەن.»

6ئینجا موسا قسەی لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل کرد، هەموو سەرکردەکان هەریەکە گۆچانێکیان دایێ، دوازدە گۆچان بەگوێرەی ژمارەی سەرۆک هۆزەکان، گۆچانەکەی هارونیش لەنێو گۆچانەکانی ئەوان بوو. 7جا موسا گۆچانەکانی لەناو چادری پەیمان لەبەردەم یەزدان دانا.

8بۆ بەیانیش موسا چووە ناو چادری شایەتی و بینی گۆچانەکەی هارون کە سەر بە بنەماڵەی لێڤییە چەکەرەی کردووە، خونچەی کردووە و گوڵی کردووە و بادەمی گرتووە و پێگەیشتووە. 9جا موسا هەموو گۆچانەکانی لەبەردەم یەزدان بردە دەرەوە بۆ هەموو نەوەی ئیسرائیل، تەماشایان کرد و هەریەکە گۆچانی خۆی بردەوە.

10یەزدانیش بە موسای فەرموو: «گۆچانەکەی هارون بگەڕێنەوە بەردەم سندوقی پەیمان، بۆ ئەوەی بپارێزرێت و یاخیبووان پەندی لێ وەربگرن. بەو شێوەیە چیتر بۆڵەبۆڵم بەسەردا ناکەن، تاکو نەمرن.» 11موساش ئاوای کرد، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد.

12ئینجا نەوەی ئیسرائیل بە موسایان گوت: «ئێمە لەناوچووین و ون بووین، هەموومان ون بووین! 13هەموو ئەوانەی لە چادری پەرستنی یەزدان نزیک دەبنەوە دەمرن، ئایا هەموومان لەناودەچین؟»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

民数记 17:1-13

亚伦的杖

1耶和华对摩西说: 2“你叫以色列各支派的首领每人拿一根杖来,共十二根,你要在上面写上他们各人的名字。 3你要把亚伦的名字写在利未支派的杖上,每个支派的首领都要有一根杖。 4你要把这些杖放在会幕内的约柜前,就是我跟你会面的地方。 5谁的杖发芽,谁就是我所拣选的人。这样,我必消除以色列人对你们的埋怨。” 6于是,摩西吩咐以色列每个支派的首领把杖都交给他,包括亚伦的杖在内,共十二根。 7他把杖放在放约柜的圣幕里——耶和华面前。 8第二天,摩西进入约柜所在的圣幕里,看见利未支派亚伦的杖不单发了芽,长了花蕾,还开了花,结出熟杏。 9摩西就从耶和华那里拿出所有的杖给以色列人看。他们看后,各位首领便取回自己的杖。 10耶和华对摩西说:“把亚伦的杖放回约柜前,让叛逆之徒引以为戒。这样,你就可以平息他们对我的怨言,使他们不致灭亡。” 11摩西照耶和华的吩咐行了。 12以色列人对摩西说:“完了!我们死定了!我们全死定了! 13凡走近耶和华圣幕的都要死,我们岂不是全都要灭亡吗?”