سەرژمێری 12 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 12:1-16

قسەکردنی مریەم و هارون لە دژی موسا

1مریەم و هارون لە دژی موسا قسەیان کرد، لەبەر ئەو ژنە کوشییەی کە خواستی، چونکە ژنێکی کوشی12‏:1 وڵاتێکە لە سەرووی ڕووباری نیل.‏ خواستبوو. 2جا گوتیان: «ئایا یەزدان تەنها لەگەڵ موسادا دواوە، باشە لەگەڵ ئێمەش قسەی نەکرد؟» یەزدانیش گوێی لێبوو.

3(موساش لە هەموو خەڵکی سەر ڕووی زەوی بێفیزتر بوو.)

4جا یەزدان دەستبەجێ بە موسا و هارون و مریەمی فەرموو: «ئەو سێیەتان وەرنە دەرەوە بۆ لای چادری چاوپێکەوتن.» ئینجا هەرسێکیان هاتنە دەرەوە. 5یەزدانیش لە ستوونی هەوردا دابەزی و لە دەروازەی چادرەکە وەستا، بانگی هارون و مریەمی کرد، هەردووکیان بەرەو پێشەوە چوون. 6جا فەرمووی: «باش گوێ لە قسەم بگرن:

«کاتێک پێغەمبەری یەزدان لەنێوتانە،

ئەوا بە بینین خۆمی بۆ ئاشکرا دەکەم،

لە خەوندا لەگەڵی دەدوێم.

7بەڵام موسای بەندەم ئاوا نییە،

بەڵکو بەوەفایە لە هەموو ماڵەکەم،

8ڕوو بە ڕوو لەگەڵی دەدوێم،

بە ڕوونی نەک بە مەتەڵ،

شێوەی یەزدان دەبینێت.

ئیتر بۆچی نەترسان

کە لە دژی موسای بەندەم دوان؟»

9جا تووڕەیی یەزدان لێیان جۆشا و ڕۆیشت.

10کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرزبووەوە مریەم گەڕوگول12‏:10 گەڕوگول: وشە عیبرییەکە بۆ چەند نەخۆشی جیاوازی پێست بەکارهێنراوە.‏ بوو، وەک بەفر سپی هەڵگەڕا، جا هارون ئاوڕی لە مریەم دایەوە و بینی گەڕوگول بووە. 11هارون بە موسای گوت: «گەورەم داوات لێدەکەم ئەو سزایەمان نەخەیتە سەر کە گێلایەتیمان کرد و گوناهمان پێی کرد، 12تکایە با وەک ئەو کۆرپە لەبارچووە نەبێت کە پووکاوەتەوە.»

13موساش هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «خودایە، تکایە چاکی بکەوە.»

14یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئەگەر باوکی تفی لە چارەی دەکرد، ئایا حەوت ڕۆژ شەرمەزار نەدەبوو؟ با حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بێت و ئینجا بێتەوە.» 15جا مریەم حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بوو و گەلیش بەڕێ نەکەوتن هەتا مریەم نەهاتەوە.

16پاش ئەمە گەل لە حەچێرۆتەوە بەڕێکەوتن و لە چۆڵەوانی پاران چادریان هەڵدا.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

民數記 12:1-16

米利暗受罰

1米利暗亞倫摩西娶了一個古實的女子而批評他,說: 2「難道耶和華只藉著摩西說話嗎?祂不也藉著我們說話嗎?」耶和華聽見了這話。 3其實摩西為人十分謙和,比世上任何人都謙和。 4耶和華立刻對摩西亞倫米利暗說:「你們三人都到會幕去。」他們就去了。 5耶和華在雲柱中降臨,站在會幕門口呼喚亞倫米利暗,二人就走到前面。 6耶和華說:「你們聽我說,你們中間若有先知,我耶和華必在異象中向他顯現,在夢中跟他說話。 7但我不是這樣對待我的僕人摩西,他是我子民中最忠心的人, 8我跟他面對面說話,清清楚楚,不用謎語,他看得見我的形像。你們怎敢批評我的僕人摩西?」 9耶和華向他們發怒,然後離去。 10雲彩從會幕上離開的時候,米利暗身上患了痲瘋病,像雪一樣白。亞倫見狀, 11便對摩西說:「我主啊,求你不要因我們愚昧犯罪而懲罰我們。 12求你不要讓她像那一出母腹便半身腐爛的死胎。」 13於是,摩西呼求耶和華:「上帝啊,求你醫治她!」 14耶和華對摩西說:「如果她父親在她臉上吐唾沫,她豈不也要蒙羞七天嗎?現在把她關在營外,七天後再讓她回來。」 15於是,米利暗被關在營外七天,民眾等她回營後才繼續前行。 16他們離開哈洗錄,到巴蘭曠野安營。