پاکبوونەوە لە گوناه
1«لەو ڕۆژەدا کانییەک بۆ بنەماڵەی داود و بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکرێتەوە بۆ پاککردنەوەیان لە گوناه و گڵاوی.»
2یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، ناوی بتەکان لە خاکەکەدا ڕیشەکێش دەکەم و ئیتر یادیان ناکرێتەوە. هەروەها پێغەمبەرەکان و ڕۆحی گڵاو13:2 ڕۆحی پیسی هاندەر بۆ ئەنجامدانی کاری گڵاو. لە خاکەکە ڕادەماڵم. 3وای لێدێت ئەگەر کەسێک پێشبینی بکات، ئەوا دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، پێی دەڵێن: ”دەبێت بمریت، چونکە بە درۆ بە ناوی یەزدانەوە قسەت کردووە.“ ئینجا کاتێک پێشبینی دەکات دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، بە خەنجەر لێی دەدەن.
4«ئینجا لەو ڕۆژەدا هەر پێغەمبەرێک بە پێشبینی بینینەکەی شەرمەزار دەبێت. جلی پێغەمبەران کە کەوای موودارە لەبەری ناکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنن. 5هەریەکە و دەڵێت: ”من پێغەمبەر نیم. من کابرایەکی جوتیارم، چونکە هەر لە منداڵیمەوە خاک سەرچاوەی بژێویم بووە.“ 6ئەگەر کەسێک بپرسێت: ”ئەم برینانە چین لە جەستەت؟“ ئەویش وەڵام دەداتەوە: ”ئەوەیە کە لە ماڵی دۆستانم پێی بریندار بووم.“
لێدان لە شوانەکە
7«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:
ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە،
لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە!
لە شوانەکە بدە،
مەڕەکان پەرت دەبن،
پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.»
8یەزدان دەفەرموێت: «ئینجا لە هەموو زەوی،
دوو لەسەر سێیان لێیان دەدرێت و دەمرن،
یەک لەسەر سێ تێیدا دەمێنێتەوە.
9ئەو یەک لەسەر سێیەش دەخەمە ناو ئاگرەوە،
وەک زیو دەیانپاڵێوم،
وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە.
ئەوان بە ناوی منەوە نزا دەکەن و
منیش وەڵامیان دەدەمەوە،
من دەڵێم: ”ئەوان گەلی منن،“
ئەوانیش دەڵێن: ”یەزدان خودای ئێمەیە.“»
1«در آن زمان برای خاندان داوود و مردم اورشليم چشمهای جاری خواهد شد، چشمهای كه ايشان را از همهٔ گناهان و ناپاكیهايشان پاک خواهد ساخت.»
پاک شدن اسرائيل از انبيای دروغين
2خداوند قادر متعال میفرمايد: «در آن روز هرگونه بتپرستی را در سراسر سرزمين اسرائيل برمیاندازم، به طوری كه اثری از آن باقی نماند و نام بتها فراموش شود. سرزمين را به کلی از وجود انبيای دروغين و فالگيران پاک میكنم، 3و اگر كسی باز به دروغ نبوت كند، به دست پدر و مادر خودش كشته خواهد شد! به او خواهند گفت: ”تو بايد كشته شوی، چون به نام خداوند كاذبانه نبوت میكنی.“
4«در آن روز انبيای دروغين از نبوتهايشان خجالت خواهند كشيد و ديگر برای فريب دادن مردم لباس انبيا را بر تن نخواهند كرد. 5هر يک از آنها خواهند گفت: ”من نبی نيستم، من يک كشاورزم و شغلم از جوانی كشاورزی بوده است.“ 6و اگر كسی بپرسد: ”پس اين زخمها13:6 انبيای دروغين روی بدن خود زخمهايی ايجاد میکردند. نگاه کنيد به اول پادشاهان 18:28. روی بدن تو چيست؟“ جواب میدهد: ”در نزاع با دوستان زخمی شدهام.“»
كشته شدن شبان خدا
7خداوند قادر متعال میفرمايد: «ای شمشير بر ضد شبان من، آن مردی كه همدوش و همكار من است، برخيز! شبان را بزن تا گوسفندان پراكنده شوند.13:7 اين پيشگويی در مورد عيسی مسيح است. نگاه کنيد به متیٰ 26:31 و مَرقُس 14:27. من قوم خود را خواهم زد 8و دو سوم آنها از بين خواهند رفت. 9يک سوم باقيمانده را از ميان آتش میگذرانم و آنها را پاک میكنم، درست مثل طلا و نقره كه بوسيلهٔ آتش، خالص میشوند. ايشان نام مرا خواهند خواند و من آنها را اجابت خواهم نمود. من خواهم گفت: ”اينها قوم من هستند.“ و ايشان خواهند گفت: ”خداوند، خدای ماست.“»