بانگەوازی گەڕانەوە بۆ لای یەزدان
1لە مانگی هەشتی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات:
2«یەزدان زۆر لە باوباپیرانتان تووڕە بوو. 3لەبەر ئەوە بە گەل دەڵێیت: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 4وەک باوباپیرانتان مەبن، ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پێشوو پێیان ڕاگەیاندن: یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”لە ڕەفتارە خراپ و نەریتە خراپەکانتان بگەڕێنەوە.“ بەڵام گوێیان نەگرت و سەرنجیان نەدامێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 5ئێستا باوباپیرانتان لەکوێن؟ هەروەها پێغەمبەرەکان، ئایا هەتاهەتایە دەژین؟ 6بەڵام فەرمایشت و فەرزەکانم کە بەندە پێغەمبەرەکانم پێ ڕاسپارد، ئایا بە باوباپیرانتان نەگەیشت؟
«ئینجا تۆبەیان کرد و گوتیان: ”هەروەک ئەوەی یەزدانی سوپاسالار مەبەستی بوو پێمانی بکات، بەپێی ڕەفتار و نەریتەکانمان، ئاوای پێ کردین.“»
پیاوێک لەنێو دار مۆردەکان
7لە بیست و چواری یازدە کە مانگی شوباتە لە دووەم ساڵی داریوش، پەیامی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات.
8لە شەودا بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا: لەبەردەمم پیاوێک سواری ئەسپێکی سوور بووە. پیاوەکە لە شیوێک لەنێو دار مۆردەکان1:8 مۆرد: دارێکە گەڵاکانی بەبریقە و سەوزێکی تۆخە، گوڵی سپی دەگرێت و بۆنی خۆشە، لە بێتلەحم و حەبرۆن هەیە. ئێستا لە ڕۆژهەڵات پێی دەگوترێت (ئاس). ڕاوەستاوە، لە پشتییەوە ئەسپی سوور و زەرد و سپی هەبوو.
9ئینجا پرسیارم کرد: «گەورەم، ئەمانە چین؟»
ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد وەڵامی دامەوە: «من پیشانت دەدەم ئەمانە چین.»
10ئینجا ئەو پیاوەی لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستا بوو فەرمووی: «ئەمانە ئەوانەن کە یەزدان ناردوونی تاکو بەناو زەویدا بگەڕێن.»
11ئینجا وەڵامی فریشتەکەی یەزدانیان دایەوە ئەوەی لەنێو دار مۆردەکان وەستابوو و گوتیان: «بەناو زەویدا گەڕاین، هەموو زەوی حەساوەتەوە و لە ئارامیدایە.»
12ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟» 13یەزدانیش بە قسەی خۆش و دڵدانەوە وەڵامی ئەو فریشتەیەی دایەوە کە قسەی لەگەڵم دەکرد.
14ئینجا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم پێی گوتم: «ئەم پەیامە ڕابگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”خۆشەویستییەکی بێ پایانم1:14 عیبری: زۆر ئیرەدارم. لێرەدا وشەی (ئیرەدار) واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات. بۆ ئۆرشەلیم و سییۆن هەیە. 15زۆریش لەو نەتەوانە تووڕەم کە لەخۆڕازین. من کەمێک تووڕە بووم، بەڵام ئەوان لە سزادانەکە درێژدادڕییان کرد.“
16«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بە بەزەییەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ ماڵەکەم بنیاد دەنرێتەوە. گوریسی پێوانەش بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕادەکێشرێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
17«هەروەها ڕایبگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”دیسان شارۆچکەکانم سەرڕێژ دەبن لە خێروخۆشی، یەزدان دووبارە دڵی سییۆن دەداتەوە و ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.“»
چوار قۆچ و چوار پیشەوەر
18پاشان چاوم هەڵبڕی و بینیم چوار قۆچ لەبەردەمم بوون. 19لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «ئەمانە چین؟»
ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودا و ئیسرائیل و ئۆرشەلیمیان پەرتوبڵاو کردەوە.»
20ئینجا یەزدان چوار پیشەوەری پیشان دام. 21پرسیارم کرد: «ئەمانە هاتوون چی بکەن؟»
ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودایان پەرتوبڵاو کردەوە، تاکو کەس نەتوانێت سەری بەرز بکاتەوە، بەڵام پیشەوەرەکان هاتوون تاکو بیانتۆقێنن و قۆچەکانی نەتەوەکان فڕێبدەن، ئەوانەی قۆچیان بەسەر خاکی یەهودا بەرزکردووەتەوە بۆ پەرتوبڵاوکردنی خەڵکەکەی.»
呼唤人民归向耶和华
1大流士王二年八月,耶和华对易多的孙子、比利迦的儿子撒迦利亚先知说: 2“耶和华曾对你们的祖先大发怒气。 3因此,你要告诉百姓,万军之耶和华说,‘你们要归向我,我就回到你们那里。这是万军之耶和华说的。 4不要像你们的祖先一样。以前的先知曾呼唤他们要听从万军之耶和华的话,改邪归正,停止作恶,他们却置若罔闻,不予理会。这是耶和华说的。 5现在你们的祖先在哪里呢?那些先知能活到永远吗? 6然而,我吩咐我仆人——众先知的训言和律例岂不应验在你们祖先的头上了吗?后来他们悔改了,说,万军之耶和华按着我们的所作所为报应了我们,正如祂所言。’”
有关骑士的异象
7大流士王二年十一月,即细罢特月二十四日,耶和华的话传给了易多的孙子、比利迦的儿子撒迦利亚先知。 8我在夜间看到异象,见有人骑着一匹红马,站在谷中的番石榴树林间,后面有红马、棕马和白马骑士。 9我就问:“主啊,这是什么意思?”那位跟我说话的天使说:“我会告诉你这是什么意思。” 10站在番石榴树林间的那位对我说:“这些是耶和华派来巡视大地的。” 11其他骑士向站在番石榴树林间的那位耶和华的天使报告说:“我们已经巡视了大地,到处都安宁平静。”
12耶和华的天使说:“万军之耶和华啊,你向耶路撒冷和犹大的城邑发怒已经七十年了,还要多久你才会怜悯他们呢?” 13耶和华用仁慈、安慰的话回答那位与我说话的天使。
14那位天使对我说:“你要宣告,万军之耶和华说,‘我对耶路撒冷,对锡安充满了火热的爱。 15我对安逸的列国充满愤怒,因为我只是对我的子民稍微不满,列国却大肆祸害他们。’ 16因此,耶和华说,‘我必怀着怜悯的心回到耶路撒冷,我的殿必在那里重建,必有准绳丈量耶路撒冷。这是万军之耶和华说的。’ 17你还要宣告,万军之耶和华说,‘我的城邑必再次繁荣昌盛,耶和华必再次安慰锡安,拣选耶路撒冷。’”
有关角和工匠的异象
18我又举目观看,见有四个角。 19于是,我问与我说话的天使:“这是什么?”他回答说:“这些是驱散犹大、以色列和耶路撒冷的角。” 20耶和华又让我看见四个工匠。 21于是我问:“他们来做什么?”他说:“这些角驱散了犹大,以致无人能抬头,但这些工匠是来威吓列国,并打掉他们用来攻击和驱散犹大的角。”