زەبوورەکان 80 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 80:1-19

زەبووری 80

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەنی پەیمان. بۆ ئاساف، زەبوورێک.

1ئەی شوانی ئیسرائیل، گوێ ڕادێرە،

ئەی ڕابەری یوسف وەک مێگەل،

ئەی ئەوەی لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتوویت80‏:1 لە سەردەمی پەیمانی کۆن خودا لە شوێنی هەرەپیرۆزی پەرستگا ئامادە دەبوو، بە تایبەت سندوقی پەیمان و نێوان کەڕوبەکان وەک تەختی خودا بوون.‏، بدرەوشێوە

2لەبەردەم ئەفرایم و بنیامین و مەنەشە.

پاڵەوانیێتی خۆت دەربخە،

بۆ ڕزگاریی ئێمە وەرە.

3ئەی خودایە، بمانگەڕێنەوە،

ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە

بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.

4ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار،

هەتا کەی لەسەر نوێژی گەلەکەت تووڕە دەبیت؟

5تۆ نانی فرمێسکت دەرخوارد داون،

فرمێسکت پڕ بە پێوانە پێ نۆشیون.

6دەمانکەیتە مایەی ناکۆکی لەلای دراوسێکانمان،

ناحەزانمان لەناو خۆیان پێمان پێدەکەنن.

7ئەی خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە،

ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە

بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.

8دار مێوێکت لە میسرەوە گواستەوە،

نەتەوەکانت وەدەرنا و چاندت.

9خاکت بۆ ئامادە کرد،

ڕەگ و ڕیشەیت داکوتا، زەوی پڕکرد.

10سێبەرەکەی چیاکانی داپۆشی،

چڵەکانی ئورزە گەورەکان.

11لقی هەتا دەریا80‏:11 دەریای سپی ناوەڕاست.‏ هاویشت،

پۆپکەکانی بۆ دەم ڕووبار80‏:11 مەبەستی ڕووباری فوراتە.‏.

12بۆچی شووراکانیت ڕووخاند

تاکو هەر ڕێبوارێک لێی بکاتەوە؟

13بەرازی دارستان وێرانی دەکات،

زیندەوەرەکانی کێڵگە لەسەری دەلەوەڕێن.

14ئەی خودای سوپاسالار بمانگەڕێنەوە!

لە ئاسمانەوە سەیر بکە و ببینە!

ئەم دار مێوە بەسەربکەوە،

15ئەو قەدەی دەستی ڕاستت چاندوویەتی،

ئەو کوڕەی بۆ خۆت بەهێزت کردووە.

16سووتاوە و بە ئاگر بڕاوەتەوە،

بە سەرزەنشتی ڕووی تۆ گەلەکەت لەناودەچێت.

17با دەستت لەسەر مرۆڤی دەستە ڕاستت بێت،

لەسەر ئەو کوڕەی مرۆڤ بۆ خۆت بەهێزت کردووە.

18ئینجا لێت هەڵناگەڕێینەوە،

بمانژیێنەوە و بە ناوی تۆوە نزا دەکەین.

19ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، بمانگەڕێنەوە!

ڕووی خۆتمان بۆ بدرەوشێنەوە

بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.