زەبوورەکان 76 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 76:1-12

زەبووری 76

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

1لە یەهودا خودا ناسراوە،

لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!

2کەپری لە شالیمە76‏:2 واتا (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).‏،

هەواری لە سییۆنە.

3لەوێ تیرە گڕدارەکان و

قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.76‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4تۆ ڕەوشەنی،

لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.

5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،

دوایین خەوی خۆیان نوستن،

هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.

6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،

ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!

7تۆ خۆت بەسامیت!

لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟

8لە ئاسمان حوکمت بیسترا،

زەوی ترسا و کپ بوو،

9بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،

بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.

10بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،

خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.

11نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.

ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،

دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.

12ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،

سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.