زەبوورەکان 51 – KSS & NVI

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 51:1-19

زەبووری 51

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع51‏:0 ژنی ئوریای حیتی بوو، داود لەگەڵی جووتبوو، بەم جۆرە داود داوێنپیسی لەگەڵی کرد. بۆ داپۆشینی گوناهەکەی، پلانێکی دانا بۆ بەکوشتدانی ئوریا. پاشان داود هێنای و کردییە ژنی خۆی. دایکی سلێمان بوو.‏ جووتبوو.

1ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،

بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە.

2بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و

لە گوناهم پاکم بکەرەوە،

3چونکە من یاخیبوونم دەزانم،

هەمیشە گوناهم لەبەردەممە.

4لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،

لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،

تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،

دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.

5ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،

گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.

6ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،

لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت.

7بە زوفا51‏:7 جۆرە ڕووەکێکە، جولەکەکان بە پێ ڕێوەرەسم بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا.‏ پاکم بکەرەوە پاک دەبم،

بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.

8با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،

با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.

9چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و

هەموو خراپەکانم بسڕەوە.

10ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و

ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.

11لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،

ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.

12شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،

بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.

13ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،

گوناهباران دەگەڕێنەوە لات.

14ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،

هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت.

15ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و

دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.

16تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،

بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت.

17قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،

ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.

18بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،

شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.

19ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و

بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،

ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.

Nueva Versión Internacional

Salmo 51:1-19

Salmo 51Sal 51 En el texto hebreo 51:1-19 se numera 51:3-21.

Al director musical. Salmo de David, cuando el profeta Natán fue a verlo por haber cometido David adulterio con Betsabé.

1Ten piedad de mí, oh Dios,

conforme a tu gran amor;

conforme a tu misericordia,

borra mis transgresiones.

2Lávame de toda mi maldad

y límpiame de mi pecado.

3Yo reconozco mis transgresiones;

siempre tengo presente mi pecado.

4Contra ti he pecado, solo contra ti,

y he hecho lo que es malo ante tus ojos;

por eso, tu sentencia es justa

y tu juicio, irreprochable.

5Yo sé que soy pecador de nacimiento;

pecador, desde que me concibió mi madre.

6Yo sé que tú amas la verdad en lo íntimo;

en lo secreto me has enseñado sabiduría.

7Purifícame con hisopo y quedaré limpio;

lávame y quedaré más blanco que la nieve.

8Anúnciame gozo y alegría;

infunde gozo en estos huesos que has quebrantado.

9Aparta tu rostro de mis pecados

y borra toda mi maldad.

10Crea en mí, oh Dios, un corazón limpio

y renueva un espíritu firme dentro de mí.

11No me alejes de tu presencia

ni me quites tu Santo Espíritu.

12Devuélveme la alegría de tu salvación;

que un espíritu de obediencia me sostenga.

13Así enseñaré a los transgresores tus caminos,

y los pecadores se volverán a ti.

14Dios mío, Dios de mi salvación,

líbrame de derramar sangre

y mi lengua alabará tu justicia.

15Abre, Señor, mis labios

y mi boca proclamará tu alabanza.

16Tú no te deleitas en los sacrificios

ni te complacen los holocaustos;

de lo contrario, te los ofrecería.

17El sacrificio que te agrada

es un espíritu quebrantado;

tú, oh Dios, no desprecias

al corazón quebrantado y arrepentido.

18En tu buena voluntad, haz que prospere Sión;

levanta los muros de Jerusalén.

19Entonces te agradarán los sacrificios de justicia,

los holocaustos del todo quemados,

y sobre tu altar se ofrecerán novillos.