زەبوورەکان 46 – KSS & NVI

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 46:1-11

زەبووری 46

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، گۆرانییەکی کوڕانی قۆرەح لەسەر ئاوازی عەلامۆت46‏:0 جۆرە ئاوازێکە، واتا بە دەنگی کچان.‏.

1خودا پەناگا و هێزمانە،

لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.

2بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت،

ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،

3ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات،

چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.46‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا46‏:4 ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40‏.‏ شاد دەکات،

ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.

5خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت،

لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.

6نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون،

خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.

7یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،

خودای یاقوب پەناگامانە.

8وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن،

ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.

9جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان،

کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات،

گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.

10«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام،

لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە،

لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»46‏:10 خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.‏

11یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،

خودای یاقوب پەناگامانە.

Nueva Versión Internacional

Salmo 46:1-11

Salmo 46Sal 46 En el texto hebreo 46:1-11 se numera 46:2-12.

Al director musical. De los hijos de Coré. Canción según alamot.

1Dios es nuestro refugio y nuestra fortaleza,

nuestra segura ayuda en momentos de angustia.

2Por eso, no temeremos

aunque se desmorone la tierra

y las montañas se hundan en el fondo del mar;

3aunque rujan y se encrespen sus aguas,

y ante su furia retiemblen los montes. Selah

4Hay un río cuyas corrientes alegran la ciudad de Dios,

la santa habitación del Altísimo.

5Dios está en ella, la ciudad no caerá;

al rayar el alba Dios le brindará su ayuda.

6Se agitan las naciones, los reinos caen;

Dios deja oír su voz, y la tierra se derrumba.

7El Señor de los Ejércitos está con nosotros;

nuestro refugio es el Dios de Jacob. Selah

8Vengan y vean los portentos del Señor;

él ha traído ruina sobre la tierra.

9Ha puesto fin a las guerras

en todos los confines de la tierra;

ha quebrado los arcos, ha destrozado las lanzas,

ha arrojado los carros al fuego.

10«Quédense quietos, reconozcan que yo soy Dios.

¡Seré exaltado entre las naciones!

¡Seré enaltecido en la tierra!».

11El Señor de los Ejércitos está con nosotros;

nuestro refugio es el Dios de Jacob. Selah