زەبوورەکان 19 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 19:1-14

زەبووری 19

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات،

گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.

2ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن،

شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن.

3هیچ قسە و زمانێکیان نییە،

دەنگیان نابیسترێت،

4بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی،

وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.

لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە،

5کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە،

وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان.

6لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت و

دەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری،

هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە.

7فێرکردنی یەزدان تەواوە،

دەروون دەبووژێنێتەوە.

شەریعەتی19‏:7 مەبەستی لە پەیمان و ڕاسپاردەکانی خودایە بۆ گەلەکەی کە لەسەر تەختەی پەیمان نووسراون. هەروەها بڕوانە دەرچوون 16‏:31‏-34.‏ یەزدان جێی متمانەیە،

ساویلکە دەکەنە دانا.

8ڕێنمایی یەزدان دروستە،

دڵ خۆش دەکات.

ڕاسپاردەی یەزدان پاکە،

چاو ڕۆشن دەکات.

9لەخواترسی بێگەردە،

هەتاهەتایە سەقامگیرە.

حوکمی یەزدان ڕاستە،

بە تەواوی ڕاستودروستە.

10ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن،

لە زێڕی بێگەردی زۆر،

لە هەنگوین شیرینترن،

لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.

11خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە،

پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە.

12کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟

گوناهە شاراوەکانم ببەخشە.

13خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە،

وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت.

ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم،

لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم.

14با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵم

جێی ڕەزامەندی تۆ بێت،

ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم19‏:14 لە زمانی عیبری بە واتای خوێنگر دێت، بۆ تێگەیشتن لەم دەربڕینە بڕوانە ڕائووس 4‏.‏.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

詩篇 19:1-14

第 19 篇

上帝的作為和律法

大衛的詩,交給樂長。

1諸天述說上帝的榮耀,

穹蒼傳揚祂的作為。

2它們日復一日地訴說,

夜復一夜地宣揚,

3無言無語,無聲無息。

4它們的聲音傳遍天下,

它們的話語傳到地極。

上帝在天上為太陽設立居所。

5太陽出來時,如步出洞房的新郎,

又如歡然奔跑賽程的健兒。

6它滑過長空,

從天這邊繞到天那邊,

熱量廣及萬物。

7耶和華的律法完美,

能更新生命;

耶和華的法度可靠,

讓愚人有智慧。

8耶和華的法則公正,

使人充滿喜樂;

耶和華的命令純全,

讓人眼目明亮。

9要以純潔的心敬畏耶和華,

直到永遠;

耶和華的法令可靠,

全然公義。

10這些比純金還寶貴,

比蜂房的蜜更甘甜。

11你僕人從中受到警戒,

遵守的人必得大賞賜。

12誰能知道自己的過失呢?

求你赦免我心中隱藏的過錯。

13求你攔阻我,

別讓我明知故犯,

別讓罪惡轄制我。

這樣,我才純全正直,

免犯大過。

14耶和華——我的磐石、我的救贖主啊,

願你喜悅我口中的言語、心中的意念。