زەبوورەکان 126 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 126:1-6

زەبووری 126

گۆرانی گەشتیاران.

1کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،

وامان لێهات وەک خەون ببینین.

2ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و

زمانمان پڕ هەلهەلە بوو،

ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:

«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»

3یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،

شادمان بووین.

4ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،

وەک جۆگەکانی نەقەب126‏:4 دەکەوێتە خوارووی فەلەستین، بۆیە لە زمانی عیبری بە واتای باشووریش دێت.‏.

5ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،

بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.

6ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و

تۆو بۆ چاندن بار دەکات،

بە هەلهەلەوە دێتەوە و

بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.