زەبوورەکان 116 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 116:1-19

زەبووری 116

1یەزدانم خۆشدەوێت،

چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت،

2چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد،

هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.

3تۆڕی مەرگ دەوری دام،

ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم،

دەرد و تەنگانەم چێژت.

4بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە:

«ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!»

5یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە،

خودامان بە بەزەییە.

6یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات،

کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم.

7ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت،

چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند.

8تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد،

چاوەکانم لە فرمێسک،

پێیەکانم لە خزان،

9تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم

لە خاکی زیندووان.

10باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم:

«من زۆر دەردەدارم!»

11من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم:

«مرۆڤ هەموو درۆزنن!»

12چی بدەمەوە یەزدان،

بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من.

13جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و

بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.

14نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،

بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی.

15یەزدان مردنی خۆشەویستانی

لەلا سەنگینە.

16ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم،

من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت،

تۆ کۆتەکانی منت کردەوە.

17قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم،

بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.

18نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،

بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی،

19لە حەوشەی ماڵی یەزداندا،

لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.

هەلیلویا!

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

诗篇 116:1-19

第 116 篇

感谢拯救之恩

1我爱耶和华,

因为祂垂听了我的呼求和祷告。

2因为祂垂听我的祈求,

我一生都要向祂祷告。

3死亡的绳索缠绕我,

阴间的恐怖笼罩我,

我被困苦和忧愁淹没。

4于是,我求告耶和华,

说:“耶和华啊,求你拯救我。”

5耶和华仁慈、公义,

我们的上帝充满怜悯。

6耶和华保护心地单纯的人,

危难之时祂救了我。

7我的心啊,再次安宁吧,

因为耶和华恩待你。

8祂救我的性命脱离死亡,

止住我眼中的泪水,

使我双脚免于滑倒。

9我要在世上事奉耶和华。

10我相信,所以才说:

“我受尽了痛苦。”

11我曾惊恐地说:

“人人都说谎。”

12我拿什么报答耶和华赐给我的一切恩惠呢?

13我要为耶和华的拯救之恩而举杯称颂祂的名。

14我要在耶和华的子民面前还我向祂许的愿。

15耶和华的眼目顾惜祂圣民的死亡。

16耶和华啊!我是你的仆人,

是你的仆人,是你婢女的儿子。

你除去了我的锁链。

17我要向你献上感恩祭,

呼求你的名。

18-19我要在耶路撒冷

在耶和华的殿中,

在耶和华的子民面前还我向祂许的愿。

你们要赞美耶和华!