زەبوورەکان 108 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 108:1-13

زەبووری 108

گۆرانییەک. زەبوورێکی داود.

1ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە،

بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.

2ئەی ساز و قیسارە، هەستن!

من بەرەبەیانان هەڵدەستم.

3ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،

لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،

4چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە،

دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.

5ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،

با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.

6بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،

بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.

7خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:

«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و

دۆڵی سوکۆت108‏:7 ناوی دوو شاری کۆنە. شەخەم شارێکی شوورابەند بوو لە پاڵ کێوی گریزیم، سوکۆتیش دەکەوتە دووری شەش کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.‏ دەپێوم.

8گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،

ئەفرایم کڵاوی منە،

یەهودا108‏:8 گلعاد کوڕی ماکیرە و کوڕەزای منەششێیە و منەششێش نۆبەرەی یوسفە، ئەفرایمیش کوڕی دووەمی یوسفە، یەهوداش کوڕی یاقوبە، بۆیە ئەم ناوانە بوون بە ناوی هۆز و عەشیرەتەکانی ئیسرائیل و هەروەها ناوی شار و ناوچەکانیان.‏ داری دەسەڵاتی منە.

9مۆئاب108‏:9 خاکی مۆئابییەکان، دەکەوتە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو.‏ دەستشۆرمە،

پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،

لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»

10کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟

کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟

11ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و

ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟

12یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،

چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.

13لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،

هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.