دەرچوون 39 – KSS & NVI

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 39:1-43

جلوبەرگی کاهینیێتی

1لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ جلوبەرگی چنراویان دروستکرد بۆ خزمەت لە پیرۆزگا، جلوبەرگە پیرۆزەکەشیان بۆ هارون دروستکرد، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

ئێفۆدەکە

2ئێفۆدەکەیان لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستکرد. 3پارچە زێڕیشیان کوتی هەتا باریکیان کردەوە و وەک داو بڕییان بۆ ئەوەی لەناو ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک بە دەستکردی داهێنەر بەکاریبهێنن. 4دوو شانی لە یەک بەستراویشیان بۆ دروستکرد، بە هەردوو لایەوە بەسترابوون. 5پشتبەستی ئێفۆدەکە کە لەسەریەتی، لە هەمان پارچە و هەمان دەستکرد بوو، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بوو، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

6دوو بەردی عاشقبەندیشیان چەسپ کرد، دەوردراو بە چوارچێوەی زێڕین، نەخشێنراو وەک نەخشی ئەنگوستیلە بەپێی ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل. 7دوو بەردەکەشیان خستە سەر دوو شانی ئێفۆدەکە، دوو بەردی یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

بەرسینەکە

8بەرسینەکەشیان وەک دەستکردی ئێفۆدەکە بە دەستی وەستای کارامە دروستکرد، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو. 9بەرسینەکەیان چوارگۆشە و دووبەر دروستکرد، درێژییەکەی بستێک39‏:9 بستێک: نزیکەی 22 سەنتیمەتر.‏ و پانییەکەی بستێک. 10بە چوار ڕیز بەرد ڕازاندیانەوە، لە ڕیزی یەکەم یاقووت39‏:10 یاقووت: گەوهەری سووری تێر.‏ لەگەڵ یاقووتی زەرد و زمروودی سەوز؛ 11ڕیزی دووەم بەردە پیرۆزە و یاقووتی شین و زمروود؛ 12ڕیزی سێیەم یاقووتی زەعفەرانی و کریستاڵی هەورین و جەمشت؛ 13ڕیزی چوارەمیش زەبەرجەد و بەردی عاشقبەند و یەشب. بە چوارچێوەی زێڕینیش ڕازاندبوویانەوە. 14بەردەکانیش دوازدە بوون وەک ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل بەپێی ناوەکانیان، وەک نەخشی ئەنگوستیلە هەریەکە بەپێی ناوەکەی بوو بۆ دوازدە هۆز.

15بۆ بەرسینەکەش زنجیرەی هۆنراوەیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد، وەک گوریس. 16دوو چوارچێوەی زێڕین و دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد، ئەڵقەکانیان لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دانا. 17دوو زنجیرە زێڕینەکەشیان خستە ناو دوو ئەڵقەکەی سەر هەردوو لای بەرسینەکە. 18هەردوو سەرەکەی دیکەی دوو زنجیرەکەشیان خستە ناو دوو چوارچێوەکە و لەسەر شانەکانی ئێفۆدەکەیان دانا بۆ پێشەوەی. 19دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد و لەسەر هەردوو لای بەرسینەکەیان دانا، لەسەر لێوارەکەی کە بە دیوی ئێفۆدەکەیە بۆ ژوورەوە. 20دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد و لەسەر هەردوو شانی ئێفۆدەکە دایاننان، لە خوارەوە بە دیوی ڕووەکەی، لە نزیک بەیەکبەستنەوەکەی لە سەرووی پشتبەستی ئێفۆدەکە. 21بەرسینەکەشیان بە دوو ئەڵقەکەیەوە لە دوو ئەڵقەی ئێفۆدەکە بەست، بە داوێک لە ڕیسی مۆر، بۆ ئەوەی لەسەر پشتبەستی ئێفۆدەکە بێت تاوەکو بەرسینەکەش لە ئێفۆدەکە نەکرێتەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

جلوبەرگی دیکەی کاهینیێتی

22کەوای ئێفۆدەکەش دەستکردی چنراو بوو، هەموویان لە ڕیسی مۆر دروستکرد. 23کونی سەریشی لە ناوەڕاستی کەواکەدا بوو وەک کونی یەخەی کراس، بەنێکیش بە دەوروپشتی کونەکەدا بۆ ئەوەی نەدڕێت. 24لەسەر دامێنی کەواکەش گوڵینگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراویان دروستکرد، 25زەنگوڵەشیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد. زەنگوڵەکانیان خستە نێوان گوڵینگەکانی سەر دامێنی کەواکە. 26لەنێو هەردوو گوڵینگێک زەنگوڵەیەک لەسەر دامێنی کەواکە بە دەوریدا بوو کە بۆ خزمەتکردن لەبەر دەکرێت، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

27هەروەها کراسیان لە کەتانی ناسک بۆ هارون و کوڕەکانی دروستکرد، بە دەستکردی چنراو. 28مێزەرەکەش لە کەتانی ناسک بوو، گوڵینگەکانی سەرپێچەکانیش لە کەتان ناسک، دەرپێکانیشیان لە کەتانی ناسکی ڕستراو بوون. 29کەمەربەندەکەش لە کەتانی ڕستراو و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ بە دەستکردی جۆڵا چنرابوو، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

30پلێتی تاجەگوڵینە پیرۆزەکەشیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵیانکەند:

«پیرۆزی بۆ یەزدان.»

31هەروەها خستیانە سەر داوێکی مۆر بۆ ئەوەی لەسەر مێزەرەکە دابنرێت، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

موسا تەماشای چادرەکەی پەرستن دەکات

32ئیتر هەموو کاری چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە تەواو بوو، نەوەی ئیسرائیل بەو شێوەیەیان کرد کە یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو. 33ئینجا چادرەکەی پەرستنیان هێنایە لای موسا کە پێکهاتبوو لە:

چادرەکە و هەموو کەلوپەلەکانی و فاق و چوارچێوە و کاریتە و کۆڵەکە و بنکەکانی؛

34پۆشەرێک لە پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پۆشەرێکی دیکە لە پێستی مانگای دەریا، لەگەڵ پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆز؛

35سندوقی پەیمان و دارەکانی و قەپاغی کەفارەت؛

36مێزەکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و نانی تەرخانکراو بۆ خودا؛

37چرادانەکەش کە لە زێڕی بێگەرد بوو لەگەڵ چراکانی کە لەسەری بوون و هەموو قاپوقاچاغەکانی و زەیت بۆ ڕووناکی؛

38قوربانگا زێڕینەکە و زەیتی دەستنیشانکردن و بخووری بۆنخۆش و پەردەی دەروازەی چادرەکە؛

39قوربانگا بڕۆنزییەکە و کەتیبە بڕۆنزییەکەی، دوو دارەکەی و هەموو قاپوقاچاغەکەی

و حەوزەکە و ژێرەکەی؛

40پەردەکانی حەوشە و کۆڵەکە و بنکەکانی و پەردەی دەروازەی حەوشەکە

و گوریس و سنگەکانی و هەموو کەلوپەلی خزمەتی

چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە؛

41جلوبەرگە چنراوەکانی خزمەتکردن لە پیرۆزگا، جلوبەرگە پیرۆزەکەی هارونی کاهین و جلوبەرگی کوڕەکانی بۆ کاهینیێتی.

42وەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، نەوەی ئیسرائیل ئاوا هەموو کارەکەیان کرد. 43موسا تەماشای هەموو کارەکەی کرد و بینی وا وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی دا ئاوایان کردووە، ئیتر موسا داوای بەرەکەتی بۆ کردن.

Nueva Versión Internacional

Éxodo 39:1-43

Las vestiduras sacerdotales

1Las vestiduras tejidas para ministrar en el santuario se hicieron de lana teñida de color azul, carmesí y escarlata. También se confeccionaron vestiduras sagradas para Aarón, como se lo mandó el Señor a Moisés.

El efod

39:2-7Éx 28:6-14

2El efod lo hizo Bezalel de oro, lana color azul, carmesí, escarlata y tela de lino fino. 3Martillaron finas láminas de oro, y las cortaron en hebras para entretejerlas artísticamente con la lana color azul, carmesí, escarlata y la tela de lino. 4Se hicieron hombreras con cintas para el efod, las cuales se sujetaron a sus dos extremos. 5El cinturón bordado con el que se sujeta el efod fue hecho del mismo material; es decir, de oro, lana color azul, carmesí, escarlata y tela de lino fino, como se lo mandó el Señor a Moisés.

6Las piedras de ónice se engarzaron en los engastes de filigrana de oro, y en ellas se grabaron, a manera de sello, los nombres de los hijos de Israel. 7Luego las sujetaron a las hombreras del efod para recordar a los hijos de Israel, como se lo mandó el Señor a Moisés.

El pectoral

39:8-21Éx 28:15-28

8Bezalel hizo también el pectoral, bordado artísticamente, con hilo de oro, lana teñida de color azul, carmesí, escarlata y tela de lino fino, tal como hizo con el efod. 9Será doble y cuadrado, de un palmo de largo por uno de ancho.39:9 Es decir, aprox. 23 cm por lado. 10Engarzaron en él cuatro hileras de piedras preciosas. En la primera hilera pusieron un rubí, un crisólito y una esmeralda; 11en la segunda, una turquesa, un zafiro y un jade; 12en la tercera, un jacinto, un ágata y una amatista; 13en la cuarta, un topacio, un ónice y un jaspe.39:13 La identificación de algunas de estas piedras preciosas no ha podido establecerse con precisión. Estaban engarzadas en engastes de filigrana de oro; 14y eran doce piedras, una por cada uno de los hijos de Israel. Cada una llevaba grabada como un sello el nombre de una de las doce tribus.

15Para el pectoral se hicieron cadenillas de oro puro en forma de cordón. 16Se hicieron dos engastes en filigrana de oro y dos anillos de oro, y se sujetaron los anillos en los dos extremos del pectoral; 17luego se sujetaron las dos cadenillas de oro a los anillos de los extremos del pectoral, 18y los otros dos extremos de las cadenillas a los dos engastes, para fijarlos por la parte delantera a las hombreras del efod. 19Se hicieron otros dos anillos de oro y los fijaron a los otros dos extremos del pectoral, en el borde interior, junto al efod. 20Además, se hicieron dos anillos más, también de oro, para fijarlos por el frente del efod, pero por debajo de las hombreras, cerca de la costura que va justamente arriba del cinturón. 21Los anillos del pectoral los sujetaron con un cordón color azul, a fin de unir el pectoral al cinturón para que no se desprendiera del efod, como se lo mandó el Señor a Moisés.

Otras vestiduras sacerdotales

39:22-31Éx 28:31-43

22Bezalel hizo de lana color azul, y tejido artísticamente, todo el manto del efod. 23Lo hizo con una abertura en el centro, como abertura para la cabeza,39:23 cabeza. Palabra de difícil traducción. y con un refuerzo alrededor de la abertura, para que no se desgarre. 24En todo el borde inferior del manto se hicieron granadas de lana color azul, carmesí y escarlata, y de tela de lino fino, 25lo mismo que campanillas de oro puro, las cuales se colocaron en todo el borde inferior, entre las granadas. 26Las campanillas y las granadas se colocaron, en forma alternada, en todo el borde inferior del manto que debía llevarse para ejercer el ministerio, como se lo mandó el Señor a Moisés.

27Para Aarón y sus hijos se hicieron túnicas de tela de lino tejidas artísticamente, 28las mitras y el turbante de tela de lino y la ropa interior de tela de lino fino. 29La faja era de tela de lino fino y de lana teñida de color azul, carmesí y escarlata, recamada artísticamente, como se lo mandó el Señor a Moisés.

30La placa sagrada se hizo de oro puro y se grabó en ella, a manera de sello:

consagrado al Señor.

31Luego se sujetó al turbante con un cordón color azul, como se lo mandó el Señor a Moisés.

Moisés inspecciona el santuario

39:32-41Éx 35:10-19

32Toda la obra del santuario, es decir, la Tienda de reunión, quedó terminada. Los israelitas lo hicieron todo tal y como el Señor se lo mandó a Moisés. 33Ellos mostraron a Moisés el santuario:

la tienda y todos sus utensilios, sus ganchos, tablones, travesaños, postes y bases;

34el toldo de pieles de carnero teñidas de rojo, el toldo de pieles finas y la cortina que resguardaba el arca;

35el arca con las tablas del pacto, con sus varas y la tapa;

36la mesa con todos sus utensilios y el pan de la Presencia.

37Además le presentaron el candelabro de oro puro con su hilera de lámparas y todos sus utensilios, junto con el aceite para el alumbrado;

38el altar de oro, el aceite de la unción, el incienso aromático y la cortina para la entrada de la tienda;

39el altar de bronce con su enrejado de bronce, sus varas y todos sus utensilios;

el recipiente de bronce con su pedestal;

40las cortinas del atrio con sus postes y bases, la cortina para la entrada del atrio;

las cuerdas y las estacas del toldo para el atrio.

Le llevaron todos los utensilios para el santuario, la Tienda de reunión;

41y las vestiduras tejidas para ministrar en el santuario, tanto las vestiduras sagradas para el sacerdote Aarón como las vestiduras sacerdotales para sus hijos.

42Los israelitas hicieron toda la obra tal y como el Señor se lo había ordenado a Moisés. 43Moisés, por su parte, inspeccionó la obra y, al ver que la habían hecho tal y como el Señor se lo había ordenado, los bendijo.