دەرچوون 34 – KSS & PCB

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 34:1-35

دوو تەختە بەردی نوێ

1یەزدان بە موسای فەرموو: «دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم بۆ خۆت بتاشە، منیش لەسەر دوو تەختەکە ئەو وشانە دەنووسمەوە کە لەسەر دوو تەختەکەی یەکەم جار بوون و تۆ شکاندت. 2بۆ بەیانیش ئامادە بە و لە بەیانیدا سەربکەوە بۆ سەر شاخی سینا. لەوێ لەسەر لووتکەی کێوەکە بۆم ڕاوەستە. 3کەس لەگەڵت سەرنەکەوێت و لە هەموو کێوەکە کەس نەبینرێت، هەروەها مەڕوماڵاتیش لەلای کێوەکە نەلەوەڕێنرێت.»

4ئینجا موسا دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم جاری تاشی و بەیانی زوو هەستا و بۆ شاخی سینا سەرکەوت، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، لەگەڵ دەستیشی دوو تەختە بەردەکەی هەڵگرت. 5یەزدان لە هەورەوە دابەزی و لەوێ لەلای ڕاوەستا و ناوی خۆی ڕاگەیاند کە یەزدانە. 6ئینجا یەزدان لەبەردەمی تێپەڕی و ڕایگەیاند: «یەزدان، یەزدان، خودایەکی بە بەزەیی و میهرەبانە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی زۆرە. 7خۆشەویستی نەگۆڕ دەپارێزێت بۆ هەزاران، لە تاوان و یاخیبوون و گوناه خۆشدەبێت، بەڵام تاوانباران ئەستۆپاک ناکات، بەڵکو لەسەر تاوانی باوکان سزای نەوەکان دەدات هەتا نەوەی سێیەم و چوارەم.»

8موسا خێرا سەری دانەواند و کڕنۆشی برد، 9گوتی: «ئەی پەروەردگار، ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، با پەروەردگار لەگەڵمان بڕوات، چونکە گەلێکی کەللەڕەقە، تۆش لە تاوان و گوناهمان خۆشبە و بمانکە بە موڵکی خۆت.»

10ئەویش فەرمووی: «گوێ بگرن، پەیمانێکتان لەگەڵ دەبەستم. لە بەرامبەر هەموو گەلەکەتان کاری سەرسوڕهێنەری وا دەکەم کە لە هەموو زەویدا و لەناو هەموو نەتەوەکاندا نەکرابێت، هەموو ئەو گەلەش کە ئێوە لەنێویاندان کرداری یەزدان دەبینن، چونکە ئەوەی من لەگەڵ ئێوە دەیکەم سامناکە. 11ئەوەی ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم بەجێی بهێنن. من ئەمۆری و کەنعانی و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان لەپێشتان دەردەکەم. 12ئاگاداربن هیچ پەیمانێک لەگەڵ دانیشتووانی ئەو خاکە مەبەستن کە دێنە سەری، نەوەک ببنە تەڵە لەناوەندتان. 13بەڵکو دەبێت ئێوە قوربانگاکانیان بڕووخێنن و بەردە تەرخانکراوەکانیان بشکێنن و ستوونە ئەشێراکانیان34‏:13 ستوونە ئەشێرا: هێمای خواژنە. بڕوانە یەکەم پاشایان 11‏:5‏.‏ ببڕنەوە. 14کڕنۆش بۆ خودایەکی دیکە نەبەن، چونکە یەزدان ناوی ئیرەدارە، خودایەکی ئیرەدارە34‏:14 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات..

15«ئاگادار بن لەوەی پەیمان لەگەڵ دانیشتووانی خاکەکە ببەستن، چونکە هەروەک لەشفرۆش34‏:15 دوورکەوتنەوە لە خودا و بتپەرستی وەک لەشفرۆشییە یان وەکو ناپاکیکردنی ژنە لە هاوسەرەکەی.‏ لەگەڵ چەندین کەس ڕادەبوێرێت، خەڵکی خاکەکەش لە جیاتی پەرستنی من، بت دەپەرستن، قوربانی بۆ خوداوەندەکانیان سەردەبڕن، داوەتتان دەکەن و ئێوەش لە قوربانییەکەیان دەخۆن. 16کاتێک کچیان بۆ کوڕتان دەخوازن و ئەو کچانەی وەک لەشفرۆش بەدوای خوداوەندەکانی خۆیان دەکەون، وا دەکەن کوڕی ئێوەش وەک لەشفرۆش34‏:16 بە واتای لەشفرۆشی جەستەیی و ڕۆحیش دێت. بەو کەسە دەگوترێت کە لاف لێدەدات بەوەفایە بۆ یەزدان، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایەکی دیکە دەکات. واتا لە بنەڕەتدا کەسەکە بێوەفایە لەگەڵ یەزدان، هەروەک چۆن پیاوێک بێوەفا بێت بەرامبەر بە ژنەکەی.‏ بەدوای خوداوەندەکانی ئەوان بکەون.

17«خوداوەندی لەقاڵبدراو دروستمەکەن.

18«وەک فەرمانم پێکردوون، جەژنی فەتیرە بگێڕن، لە مانگی ئاڤیڤ حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن، چونکە ئێوە لە مانگی ئاڤیڤ لە میسر هاتنە دەرەوە.

19«هەموو نۆبەرەی سکێک بۆ منە، هەروەها هەر نۆبەرەیەکی نێر لە ئاژەڵە ماڵییەکەشت لە گا و بەران، 20نۆبەرەی گوێدرێژ بە بەرخێک بکڕنەوە، بەڵام ئەگەر نەیکڕنەوە، دەبێت ملی بشکێنن34‏:20 مەبەست لە کوشتنی جاشکەکەیە.‏، هەموو نۆبەرەیەک لە کوڕەکانتان بکڕنەوە.

«بە بەتاڵی لەبەردەمم ئامادە نابن.

21«شەش ڕۆژ کار بکەن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم شەممەیە، لە کاتی وەرزی کێڵان و لە کاتی دروێنەش پشوو بدەن.

22«جەژنی هەفتەکان34‏:22 هەروەها وەک جەژنی دروێنەش ناسراوە (بڕوانە دەرچوون 23‏:16‏) 50 ڕۆژ لەدوای جەژنی فەتیرە بووە، کە دەکاتە حەوت هەفتە.‏ بۆ خۆتان بگێڕن، یەکەم بەرهەمی دروێنەی گەنم و جەژنی کۆکردنەوە لە کۆتایی ساڵ34‏:22 بەپێی ڕۆژمێری ئەو سەردەمە پاییز کۆتایی ساڵ بووە.‏. 23سێ جار لە ساڵێکدا هەموو نێرینەکانتان لەبەردەم یەزدانی باڵادەستی خودای ئیسرائیل ئامادە دەبن. 24گەلان لەبەردەمتان دەردەکەم و سنوورەکانتان فراوان دەکەم، کەسیش چاونابڕێتە خاکەکەتان، کاتێک لە ساڵێکدا سێ جار دێن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان ئامادە بن.

25«خوێنی قوربانیم لەگەڵ شتی بە هەویرترش پێشکەش مەکەن، قوربانی جەژنی پەسخە بۆ بەیانی نەمێنێتەوە.

26«باشترینی یەکەمین بەرهەمی زەوییەکەتان بۆ ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان بهێنن.

«هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن.»

27هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەم وتانە بنووسەوە، چونکە بەگوێرەی ئەو وتانە پەیمانم لەگەڵ تۆ و لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بەستووە.» 28موسا چل شەو و چل ڕۆژ لەوێ بوو لەلای یەزدان، نانی نەخوارد و ئاوی نەخواردەوە، لەسەر دوو تەختەکەش وتەکانی پەیمانی نووسی، دە ڕاسپاردەکە.

دەموچاوی موسا دەدرەوشێتەوە

29کاتێک موسا لە شاخی سینا دەهاتە خوارەوە، هەردوو تەختەکەی پەیمانی لەدەست بوو، لە هاتنە خوارەوەی لە کێوەکە موسا نەیزانی کە پێستی دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، لەبەر قسەکردنی لەگەڵ یەزدان. 30کاتێک هارون و هەموو نەوەی ئیسرائیل بینییان موسا وا دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، ئیتر ترسان لێی نزیک ببنەوە. 31بەڵام موسا بانگی کردن، ئیتر هارون و هەموو ڕابەرەکانی کۆمەڵ گەڕانەوە لای، موساش لەگەڵیان دوا. 32دواتر هەموو نەوەی ئیسرائیل نزیک کەوتنەوە، ئەویش فەرمانی پێدان بە هەموو ئەوەی کە یەزدان لە شاخی سینا لەگەڵی دوابوو.

33کاتێک موسا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵیان، ڕووپۆشێکی لەسەر دەموچاوی دانا. 34بەڵام موسا لە کاتی چوونە ژوورەوەی بۆ بەردەم یەزدان بۆ قسەکردن لەگەڵی، هەتا دەهاتە دەرەوە ڕووپۆشەکەی لا دەدا، کاتێکیش دەهاتە دەرەوە، سەبارەت بەوەی فەرمانی پێکرابوو لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل دەدوا. 35هەر کاتێک نەوەی ئیسرائیل دەموچاوی موسایان دەبینی کە دەدرەوشایەوە، موسا ڕووپۆشەکەی دەخستەوە سەر دەموچاوی هەتا دەچووە ژوورەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەزدان بدوێت.

Persian Contemporary Bible

خروج 34:1-35

لوحهای سنگی دوباره ساخته می‌شود

(تثنيه 10‏:1‏-5)

1خداوند به موسی فرمود: «دو لوح سنگی مثل لوحهای اول كه شكستی تهيه كن تا دوباره ده فرمان را روی آنها بنويسم. 2فردا صبح حاضر شو و از كوه سينا بالا بيا و بر قلهٔ كوه در حضور من بايست. 3هيچكس با تو بالا نيايد و كسی هم در هيچ نقطهٔ كوه ديده نشود. گله و رمه هم نزديک كوه نچرند.»

4موسی همانطور كه خداوند فرموده بود، صبح زود برخاست و دو لوح سنگی مثل لوحهای قبلی تراشيد و آنها را به دست گرفته، از كوه سينا بالا رفت.

5‏-6آنگاه خداوند در ابر نزول فرمود و كنار او ايستاد. سپس از برابر موسی عبور كرد و نام مقدس خود را ندا داد و فرمود: «من خداوند هستم، خدای رحيم و مهربان، خدای ديرخشم و پراحسان؛ خدای امين كه 7به هزاران نفر رحمت می‌كنم و خطا و عصيان و گناه را می‌بخشم؛ ولی گناه را هرگز بی‌سزا نمی‌گذارم. انتقام گناه پدران را از فرزندان آنها تا نسل چهارم می‌گيرم.»

8موسی در حضور خداوند به خاک افتاد و او را پرستش كرده، 9گفت: «خداوندا، اگر واقعا مورد لطف تو قرار گرفته‌ام، استدعا می‌كنم كه تو نيز همراه ما باشی. می‌دانم كه اين قوم سركشند، ولی از سر تقصيرها و گناهان ما بگذر و بار ديگر ما را مثل قوم خاص خود بپذير.»

خدا با قوم اسرائيل دوباره عهد می‌بندد

(خروج 23‏:14‏-19؛ تثنيه 7‏:1‏-5 و 16‏:1‏-17)

10خداوند فرمود: «اينک با تو عهد می‌بندم و در نظر تمامی قوم كارهای عجيب می‌كنم كارهای عجيبی كه نظير آن در هيچ جای دنيا ديده نشده است. تمام بنی‌اسرائيل قدرت مهيب مرا كه بوسيلهٔ تو به آنها نشان می‌دهم، خواهند ديد. 11آنچه را كه امروز به شما امر می‌كنم، اطاعت كنيد. من قبايل اموری، كنعانی، حيتی، فرزی، حوی و يبوسی را از سر راه شما برمی‌دارم. 12مواظب باشيد هرگز با آن قبايل پيمان دوستی نبنديد، مبادا شما را به راههای گمراه كننده بكشانند. 13بلكه بايد بتها، مجسمه‌های شرم‌آور و قربانگاه‌های آنها را ويران كنيد. 14نبايد خدايی را جز من عبادت نماييد، زيرا من خدای غيوری هستم و پرستش خدای غير را تحمل نمی‌كنم.

15«هرگز نبايد با ساكنان آنجا پيمان دوستی ببنديد؛ چون آنها به جای پرستش من، بتها را می‌پرستند و برای آنها قربانی می‌كنند. اگر با ايشان دوست شويد شما را به بت‌پرستی خواهند كشانيد؛ 16شما دختران بت‌پرست آنها را برای پسران خود خواهيد گرفت و در نتيجه پسران شما هم از خدا برگشته بتهای زنان خود را خواهند پرستيد.

17«برای خود هرگز بت نسازيد.

18«عيد فطير را هر سال به مدت هفت روز جشن بگيريد. اين جشن را همانطور كه گفتم در ماه ابيب برگزار كنيد، چون در همين ماه بود كه از بندگی مصريان آزاد شديد.

19«تمام نخست‌زاده‌های نر گاو و گوسفند و بز شما به من تعلق دارند. 20در برابر نخست‌زادهٔ نر الاغ، يک بره به من تقديم كنيد و اگر نخواستيد اين كار را بكنيد گردن الاغ را بشكنيد. ولی برای تمام پسران ارشد خود حتماً بايد عوض دهيد.

«هيچكس نبايد با دست خالی به حضور من حاضر شود.

21«فقط شش روز كار كنيد و در روز هفتم استراحت نماييد، حتی در فصل شخم و فصل درو.

22«عيد هفته‌ها را در هنگام نخستين درو گندم و عيد سايبانها را در پاييز كه فصل جمع‌آوری محصول است نگاه داريد.

23«سالی سه بار تمام مردان و پسران قوم اسرائيل بايد برای عبادت به حضور خداوند، خدای اسرائيل بيايند. 24زمانی كه به حضور من می‌آييد، كسی دست طمع به سوی سرزمين شما دراز نخواهد كرد، زيرا تمام قبايل بيگانه را از ميان شما بيرون می‌رانم و حدود سرزمين شما را وسيع می‌گردانم.

25«خون قربانی را هرگز همراه با نان خميرمايه‌دار به حضور من تقديم نكنيد و از گوشت برهٔ عيد پسح تا صبح چيزی باقی نگذاريد.

26«هر سال بهترين نوبر محصولات خود را به خانهٔ خداوند، خدای خود بياوريد.

«بزغاله را در شير مادرش نپزيد.»

27خداوند به موسی فرمود: «اين قوانين را بنويس، چون عهد خود را بر اساس اين قوانين با تو و با قوم اسرائيل بسته‌ام.»

موسی از كوه فرود می‌آيد

28موسی چهل شبانه روز بالای كوه در حضور خداوند بود. در آن مدت نه چيزی خورد و نه چيزی آشاميد. در آن روزها بود كه خداوند ده فرمان را روی دو لوح سنگی نوشت. 29‏-30وقتی موسی با دو لوح سنگی از كوه سينا فرود آمد، چهره‌اش بر اثر گفتگو با خدا می‌درخشيد؛ ولی خود موسی از اين درخشش خبر نداشت. هارون و قوم اسرائيل وقتی موسی را با آن صورت نورانی ديدند، ترسيدند به او نزديک شوند.

31ولی موسی ايشان را به نزد خود خواند. آنگاه هارون و بزرگان قوم نزد او آمدند و موسی با ايشان سخن گفت. 32سپس تمام مردم پيش او آمدند و موسی دستوراتی را كه خداوند در بالای كوه به او داده بود، به ايشان بازگفت. 33موسی پس از آنكه سخنانش تمام شد، نقابی بر صورت خود كشيد. 34هر وقت موسی به خيمهٔ عبادت می‌رفت تا با خداوند گفتگو كند، نقاب را از صورتش بر می‌داشت. وقتی از خيمه بيرون می‌آمد هر چه از خداوند شنيده بود برای قوم بازگو می‌كرد، 35و مردم صورت او را كه می‌درخشيد، می‌ديدند. سپس او نقاب را دوباره به صورت خود می‌كشيد و نقاب بر صورت او بود تا وقتی كه باز برای گفتگو با خداوند به خيمهٔ عبادت داخل می‌شد.