دەرچوون 18 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 18:1-27

هاتنی یەترۆ بۆ لای موسا

1یەترۆی خەزووری موسا کە کاهینی میدیان بوو، هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە خودا لەگەڵ موسا و ئیسرائیلی گەلەکەی کردبووی، کە یەزدان ئیسرائیلی لە میسرەوە دەرهێناوە.

2لەدوای ئەوەی موسا چیپۆرەی ژنی ناردبووەوە یەترۆی خەزووری هێنایەوە، 3لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی. ناوی یەکێکیان گێرشۆمە، چونکە موسا گوتی: «نامۆ بووم لە خاکی بێگانە.» 4ناوی ئەوەی دیکەشیان ئەلیعەزەر بوو، چونکە گوتی: «خودای باوکم یارمەتیدەرم بوو و فریام کەوت لە شمشێری فیرعەون.»

5یەترۆی خەزووری موسا و کوڕەکانی و ژنەکەی هاتنە لای موسا بۆ ئەو چۆڵەوانییەی ئەو لەوێ لەلای کێوی خودا لایدابوو. 6یەترۆ هەواڵی بۆ موسا نارد: «من یەترۆم، لەگەڵ ژنەکەت و دوو کوڕەکەی18‏:6 دوو کوڕەکەی: مەبەست لە دوو کوڕەکەی موسایە.‏ بۆ لای تۆ هاتووم.»

7موساش هاتە دەرەوە بۆ پێشوازی خەزووری، کڕنۆشی برد و ماچی کرد، لە هەواڵی یەکتریان پرسی و چوونە ناو چادرەکە. 8موساش هەموو ئەو شتانەی بۆ خەزووری گێڕایەوە کە یەزدان بە فیرعەون و میسرییەکانی کرد لە پێناوی گەلی ئیسرائیل و هەموو ئەو ناخۆشییانەی لە ڕێگا تووشیان هات و یەزدان فریایان کەوت.

9یەترۆش دڵخۆش بوو بەو هەموو چاکەیەی کە یەزدان لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل کردی، کە فریایان کەوتبوو لە دەستی میسرییەکان. 10یەترۆ گوتی: «ستایش بۆ یەزدان ئەوەی لە دەستی میسرییەکان و لە دەستی فیرعەون فریاتان کەوت، ئەوەی فریای گەل کەوت لەژێر دەستی میسرییەکان. 11کاتێک بەو شتانە لووتبەرز بوون لەسەر ئیسرائیلییەکان، ئێستا زانیم کە یەزدان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.» 12جا یەترۆی خەزووری موسا قوربانی سووتاندن و چەند قوربانییەکی دیکەی بۆ خودا هێنا، هارون و هەموو پیرانی ئیسرائیلیش هاتن بۆ ئەوەی لەگەڵ خەزووری موسا بە ئامادەبوونی خودا نان بخۆن.

13ئەوە بوو بەیانی موسا دانیشت بۆ ئەوەی دادوەری بۆ گەل بکات، ئیتر گەل لە بەیانییەوە هەتا ئێوارە لەلای موسا ڕاوەستان. 14کاتێک خەزووری موسا هەموو ئەو شتانەی بینی کە موسا بۆ گەل دەیکات، لێی پرسی: «ئەم شتە چییە تۆ بۆ گەل دەکەیت؟ لەبەرچی بە تەنها دانیشتوویت و لە بەیانییەوە هەتا ئێوارە هەموو گەل لەلات ڕاوەستاون؟»

15موساش وەڵامی خەزووری دایەوە: «لەبەر ئەوەی گەل دێنە لام هەتا خواستی خودا بزانن. 16هەروەها کاتێک کێشەیەکیان هەبێت دێنە لام، منیش دادوەری نێوان پیاو و برادەرەکەی دەکەم و فەرز و فێرکردنی خودایان پێ دەناسێنم.»

17خەزووری موساش پێی گوت: «ئەوەی تۆ دەیکەیت باش نییە. 18خۆت و ئەم گەلەش ماندوو دەکەیت کە لەگەڵتن، چونکە کارەکە لە تۆ مەزنترە، ناتوانیت بە تەنها بیکەیت. 19ئێستاش گوێم لێ بگرە و ئامۆژگاریت دەکەم، با خودات لەگەڵ بێت، تۆ نوێنەری گەل بە لە بەرامبەر خودا و داواکارییەکانیان پێشکەش بە خودا بکە. 20فێری فەرز و فێرکردنیان بکە و ئەو ڕێگایەیان پێ بناسێنە کە دەبێت بیگرنەبەر و ئەو ئەرکانەی کە دەبێت بیانکەن. 21بەڵام لەناو هەموو گەلدا پیاوی بە توانا و لەخواترس هەڵدەبژێریت، پیاوانی دڵسۆز کە ڕقیان لە دەستکەوتی ناڕەوایە، دەیانکەیتە کاربەدەست بەسەر هەزاران و سەدان و پەنجایان و دەیان. 22هەموو کاتێک دادوەری بۆ گەل دەکەن و هەر داوایەکی گەورە هەبێت دەیهێننە لای تۆ، هەر داوایەکیش بچووک بێت خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن. ئەوە بارت سووک دەکات، چونکە ئەوان لەگەڵت هەڵدەگرن. 23ئەگەر ئەم کارەت کرد و خوداش فەرمانی پێ کردیت، ئەوا دەتوانیت خۆت ڕابگریت و هەروەها هەموو ئەم گەلەش بە ڕەزامەندی دەگەنە شوێنی خۆیان.»

24موساش گوێی لە قسەکانی خەزووری گرت و هەموو ئەو شتانەشی کرد کە گوتی. 25موسا پیاوی بە توانای لە هەموو ئیسرائیل هەڵبژارد و کردنی بە ڕابەر بۆ گەل، کاربەدەست بەسەر هەزاران و سەدان و پەنجایان و دەیان. 26ئیتر هەموو کاتێک دادوەریان بۆ گەل دەکرد و داوای گرانیشیان دەهێنایە لای موسا. بەڵام هەموو داوایەکی بچووک خۆیان دادوەریان تێدا دەکرد.

27ئینجا موسا خەزووری بەڕێکرد و یەترۆش گەڕایەوە خاکی خۆی.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

出埃及记 18:1-27

叶忒罗看望摩西

1摩西的岳父——米甸的祭司叶忒罗,听说上帝为摩西和祂的子民以色列人所做的一切事——如何带领他们离开埃及2就带着女儿西坡拉和两个外孙去见摩西西坡拉摩西的妻子,摩西曾让她回娘家暂时居住。 3摩西的两个儿子一个叫革舜,因为摩西说:“我成了在异乡寄居的人”; 4一个叫以利以谢,因为摩西说:“我父亲的上帝帮助我,从法老的刀下拯救了我。” 5摩西的岳父叶忒罗带着摩西的妻子和两个儿子来到上帝的山,就是摩西在旷野安营的地方。 6叶忒罗事先差人把他带着摩西的妻子和两个儿子要来的消息通知摩西7摩西出去迎接岳父,向他下拜,与他亲吻,彼此问安,然后大家都进了帐篷。 8摩西把耶和华为拯救以色列人而向法老和埃及人所行的事,以及怎样救百姓脱离路上遇见的种种困难,都告诉了叶忒罗9叶忒罗为耶和华恩待以色列人、把他们救出埃及而高兴, 10便说:“耶和华当受称颂,因为祂从埃及人和法老手中拯救了你们,把这百姓从埃及人手中拯救了出来。 11我现在知道,耶和华比一切神明都伟大,因为祂惩治了虐待这些百姓的狂妄之徒。”

12摩西的岳父叶忒罗说完,便向上帝献燔祭及其他祭物。亚伦以色列的长老都来与他一起在上帝面前吃饭。

13第二天,摩西坐着审理百姓的纠纷,百姓从早到晚都站在摩西周围。 14摩西的岳父叶忒罗看见摩西对百姓所行的一切,就对摩西说:“你为什么这样处理百姓的事?为什么你独自坐着,众百姓从早到晚都站在你周围?” 15摩西对岳父说:“他们是来求问上帝的, 16我亲自审理他们中间的是非,教他们认识上帝的律例和法度。” 17摩西的岳父叶忒罗摩西说:“这不是好方法, 18你和这些百姓都会疲惫不堪,你一个人无法担当如此繁重的工作。 19你要听我的劝告,愿上帝与你同在。你要做百姓的代表,把案件奏明上帝, 20又要教导他们律例和法度,指示他们当行的道、当做的事。 21此外,要在百姓当中挑选一些敬畏上帝、有才干、诚实、正直、憎恶不义之财的人,派他们做千夫长、百夫长、五十夫长和十夫长,管理百姓。 22让他们随时为百姓判案,处理小纠纷,遇到大事才由你审理。有他们分担你的责任,你会更轻省。 23如果你这样做,并且上帝也这样吩咐你,你就能承受得住,百姓也可以平安地回家。”

24于是,摩西接纳了岳父的建议,依言而行, 25从百姓中挑选有才干的人,委派他们做千夫长、百夫长、五十夫长和十夫长管理百姓。 26他们负责随时审理百姓的事,遇到难断的案件就呈到摩西那里,自己则审理普通的事。 27之后,摩西送岳父上路,他就返回了家乡。