دەرچوون 13 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 13:1-22

تەرخانکردنی نۆبەرە

1یەزدان بە موسای فەرموو: 2«هەموو نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ من تەرخان بکەن. یەکەم بەری سک لە نەوەی ئیسرائیل لە مرۆڤ و لە ئاژەڵ، ئەوە بۆ منە.»

3موسا بە گەلی گوت: «یادی ئەم ڕۆژە بکەنەوە کە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە خاکی کۆیلایەتی، کە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لێرە دەریهێنان، هیچ شتێکی بە هەویرترش مەخۆن. 4ئێستا، کە مانگی ئاڤیڤە13‏:4 دەوروبەری مانگی نیسانە لە کاتی دروێنە.‏، ئێوە میسر بەجێدەهێڵن. 5کاتێک یەزدان دەتانهێنێتە خاکی کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و حیڤی و یەبوسییەکان، ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، ئەوا لەو مانگەدا ئێوە ئەو ئەرکە بەجێدەگەیەنن. 6حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن و لە ڕۆژی حەوتەم جەژنە بۆ یەزدان. 7لەو حەوت ڕۆژەدا نانی فەتیرە دەخورێت و هیچ شتێکی بە هەویرترش لەلاتان نەبینرێت، هیچ هەویرترشێک لە هەموو سنوورەکانتان نەبینرێت. 8لەو ڕۆژەدا بە کوڕەکەت ڕادەگەیەنیت و دەڵێیت: ”من ئەمە دەکەم لەبەر ئەو کارەی کە یەزدان بۆ منی کرد کاتێک لە میسر هاتمە دەرەوە.“ 9بۆت دەبێتە نیشانەیەک لەسەر دەستت و یادگارییەک لە نێوچەوانت، بۆ ئەوەی فێرکردنی یەزدان لە دەمت بێت، چونکە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێنایت. 10ئەو فەرزەش ساڵ لەدوای ساڵ لە کاتی خۆیدا بەجێدەهێنیت.

11«کاتێک یەزدان دەتانهێنێتە خاکی کەنعانییەکان و دەیداتە ئێوە، هەروەک سوێندی خوارد بۆ ئێوە و بۆ باوکانتان، 12ئەوا ئێوە هەموو بەری یەکەمی سک و هەموو نۆبەرەیەکی نێرینە لە بەری ماڵاتەکەتان کە بۆتان دەبێت، دەبێت پێشکەشی یەزدانی بکەن، ئەوانە بۆ یەزدانن. 13هەموو نۆبەرەیەکی گوێدرێژیش بە بەرخێک دەکڕنەوە، ئەگەر نەیکڕنەوە، ملی دەشکێنن. هەموو نۆبەرەیەکیش لە کوڕانتان دەکڕنەوە.

14«لە ڕۆژانی داهاتوو کە کوڕەکەت لێت دەپرسێت و دەڵێت: ”ئەمە چییە؟“ پێی دەڵێیت: ”بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێناین، لە خاکی کۆیلایەتی. 15ئەوە بوو کاتێک فیرعەون کەللەڕەق بوو لە ڕێپێدانمان بۆ ئەوەی بڕۆین، یەزدان هەموو نۆبەرەیەکی لە خاکی میسر کوشت، لە نۆبەرەی مرۆڤەوە هەتا نۆبەرەی ئاژەڵ. لەبەر ئەمەیە من هەموو نێرێکی نۆبەرەی سک بۆ یەزدان سەردەبڕم و هەر نۆبەرەیەک لە منداڵەکانم دەکڕمەوە.“ 16ئەمەش دەبێتە نیشانە لەسەر دەستت و هێما لەسەر نێوچەوانت، چونکە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێناین.»

ڕۆیشتن بەناو دەریا

17ئەوە بوو کە فیرعەون ڕێی دا گەلەکە بڕۆن، خودا ڕێنمایی نەکردن بۆ ڕێگای خاکی فەلەستییەکان13‏:17 فەلەستییەکان: کۆمەڵێک بوون لە دوورگەکانی دەریای ناوەڕاستەوە هاتن و لە خاکی فەلەستینی ئێستادا نیشتەجێ بوون. بڕوانە ئامۆس 9‏:7.‏، لەگەڵ ئەوەی نزیکیش بوو، چونکە خودا فەرمووی: «نەوەک گەل پەشیمان ببنەوە کاتێک شەڕ ببینن و بگەڕێنەوە بۆ میسر.» 18ئیتر خودا گەلی سووڕاندەوە بۆ ڕێگای چۆڵەوانی دەریای سوور. نەوەی ئیسرائیل بە ڕیز چەکداربوون بۆ جەنگ و لە خاکی میسرەوە سەرکەوتن.

19موساش ئێسقانەکانی یوسفی لەگەڵ خۆی برد، چونکە یوسف نەوەی ئیسرائیلی سوێند دابوو و گوتبووی: «بێگومان خودا بەسەرتان دەکاتەوە، دەبێت ئێوەش لێرەوە ئێسقانەکانم لەگەڵ خۆتان ببەنەوە.»13‏:19 بڕوانە پەیدابوون 50‏:25‏.‏

20دوای ئەوەی لە سوکۆتەوە کۆچیان کرد، لە ئێتام لە قەراغی چۆڵەوانی چادریان هەڵدا. 21یەزدانیش لەپێشیانەوە دەڕۆیشت، بە ڕۆژ لە ستوونێکی هەوردا لە ڕێگا ڕابەرایەتی دەکردن، بە شەویش لە ستوونێکی ئاگر هەتا ڕووناکییان بۆ ببێت، بۆ ئەوەی بە شەو و ڕۆژ بڕۆن. 22ستوونە هەورەکە بە ڕۆژ و ستوونە ئاگرەکە بە شەو لەبەردەم گەلدا لا نەدەچوون.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

出埃及记 13:1-22

奉献头胎

1耶和华对摩西说: 2以色列人中的长子和头生的牲畜都属于我,因此要把他们分别出来,使他们圣洁,归给我。”

3摩西对百姓说:“你们要记住离开埃及的这一天,因为耶和华用大能的手把你们从受奴役的地方解救出来。不可吃带酵的食物。 4你们是在亚笔月13:4 亚笔月是犹太历的第一个月,约在阳历三月中旬到四月中旬,相当于中国的春分时节。的这一天从埃及出来的, 5将来耶和华带领你们进入迦南以后,你们每逢此月都要为祂守节期。那里现在住着迦南人、人、亚摩利人、希未人和耶布斯人。耶和华已经向你们祖先起誓,应许赐给你们那奶蜜之乡。 6在节期的七天之内,你们只可以吃无酵饼,到了第七天,你们要为耶和华守节期。 7七天之内要吃无酵饼,你们境内不得有酵或是带酵的东西。 8那时,要告诉你们的子孙,‘这节期是纪念我们离开埃及时耶和华为我们所做的一切。’ 9这节期就好像在你们手上或额上作的记号,叫你们记得耶和华的律法,祂曾经用大能的手把你们带出埃及10因此,每一年你们都要按时守这节期。

11“将来耶和华成就祂起誓给你们祖先的应许,领你们进入迦南人的土地,把那里赐给你们以后, 12你们要把所有长子和头生的公畜归给祂。 13所有头生的公驴必须用羊羔赎回,不然就要打断它的脖子。要赎回你们所有的长子。 14将来你们的子孙问起这件事的意义,你们就回答,‘耶和华曾经用大能的手把我们从受奴役之地——埃及领出来。 15当时法老硬着心不肯放我们走,所以耶和华就把埃及人的长子和头生的牲畜全都杀了。因此,我们把所有头生的公畜当作祭牲献给耶和华,只把长子赎回来。’ 16这事就像在你们手上作记号,额上作标记,以牢记耶和华曾用大能的手领我们离开埃及。”

云柱和火柱

17法老让以色列人离开埃及后,上帝没有带领他们穿越非利士地区,虽然那是条捷径。因为上帝说:“如果他们遇上战争,就会改变主意,返回埃及。” 18所以,上帝领他们绕道而行,走旷野的路,前往红海13:18 红海”或译“芦苇湖”,确切地点约在今红海北端苏伊士运河附近。以色列人离开埃及时都带着兵器。 19摩西约瑟的骸骨一起带走,因为约瑟曾叫以色列人郑重发誓,对他们说:“上帝必眷顾你们,把你们带出埃及,那时你们要把我的骸骨也一起带走。” 20以色列人从疏割启程,来到旷野边缘的以倘安营。 21耶和华走在他们前面,白天用云柱为他们指示道路,晚上用火柱照亮他们,这样他们可以日夜赶路。 22白天的云柱和晚上的火柱从不离开他们。