دووەم کۆرنسۆس 1 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دووەم کۆرنسۆس 1:1-24

1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی براتانەوە،

بۆ کڵێسای خودا لە کۆرنسۆس و هەموو گەلی پیرۆزی خۆی لە هەموو ئەخایا:

2با نیعمەت1‏:2 نیعمەت بەخشینێکی خودایە بە مرۆڤ بەبێ شایستەبوونی پێی دەبەخشێت. و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

خودای دڵنەواییکار

3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، 4ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان، 5چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین. 6ئەگەر تووشی تەنگانە دەبین ئەوا بۆ دڵنەوایی و ڕزگاریتانە، ئەگەر دڵنەوایی کرابین ئەوا بۆ دڵنەواییتانە، کە لە دانبەخۆداگرتنی ئێوەدا بەرگەگرتنی بەرهەم هێناوە بۆ هەمان ئەو ئازارانەی کە ئێمەش دەیچێژین. 7جا هیوامان بۆ ئێوە چەسپاوە، دەزانین وەک لە ئازار بەشدارن، لە دڵنەواییشدا ئاوان.

8خوشکان و برایانم، نامانەوێت ئەو تەنگانەیەی لە ئاسیا بەسەرمان هات لەلاتان شاراوە بێت، کە زۆر قورس بوو و لە سەرووی توانامانەوە بوو، هەتا ئەوەی لە ژیان بێهوودە بووین. 9بێگومان هەستمان دەکرد حوکمی مردنمان بۆ دراوە، تاکو پشت بە خۆمان نەبەستین، بەڵکو بەو خودایەی مردووان هەڵدەستێنێتەوە. 10ئەوەی لە مردنێکی ئاوا گەورە دەربازی کردین و دەربازمان دەکات. هیوامان پێی هەیە کە دواتریش دەربازمان دەکات، 11ئێوەش بە پاڕانەوەکانتان یارمەتیدەرن بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە پێناوی ئێمە لەسەر ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە، سوپاسی خودا بکەن، کە وەڵامی پاڕانەوەی خەڵکێکی زۆرە.

پۆڵس پلانەکەی دەگۆڕێت

12ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین: ویژدانمان شایەتی دەدات کە هەڵسوکەوتمان لە جیهاندا، بە تایبەتی سەبارەت بە ئێوە، لە دروستی و بێ دووڕوویی بوو کە لە خودایە، نەک بە دانایی دنیایی بەڵکو بە نیعمەتی خودا. 13شتێکتان بۆ نانووسین کە نەتوانن بیخوێننەوە یان لێی تێنەگەن. هیوادارم بە تەواوی لێمان تێبگەن، 14تاکو مایەی شانازیی ئێوە بین، وەک چۆن ئێوەش لە ڕۆژی عیسای خاوەن شکۆمان مایەی شانازیی ئێمەن.

15جا بەم دڵنیاییەوە بە نیاز بووم کە یەکەم جار بێمە لاتان، تاکو دووبارە نیعمەتتان بۆ بێت. 16دەمویست لەسەر ڕێگام بەرەو مەکدۆنیا سەردانتان بکەم و لە مەکدۆنیاوە دیسان بێمەوە لاتان، پاشان ئێوەش بۆ یەهودیا بەڕێم بکەن. 17کە بە نیازی ئەمە بووم، ئایا بە ڕاڕایی جوڵامەوە؟ یاخود بە شێوەیەکی دنیایی پلانەکانم داناوە، کە لە کاتێکدا دەڵێم: «بەڵێ، بەڵێ» و «نەخێر، نەخێر»؟

18بەڵام هەروەک چۆن خودا دڵسۆزە، وتەکانمان بۆ ئێوە هەم «بەڵێ» و هەم «نەخێر» نییە. 19عیسای مەسیحی کوڕی خودا، کە بەهۆی من و سیلا1‏:19 یۆنانی: سیلوانۆس‏.‏ و تیمۆساوسەوە لەنێوتاندا مزگێنی درا، «بەڵێ» و «نەخێر» نەبوو، بەڵام لەلایەن ئەوەوە هەر «بەڵێ» بووە. 20بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا. 21بەڵام ئەوە خودایە کە ئێمە و ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەچەسپێنێت. ئەو دەستنیشانی کردووین و 22خودا مۆری خۆی لێداوین و وەک پێشەکی ڕۆحی خۆی خستە دڵمانەوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت.

23خوداش دەکەمە شایەت لەسەر خۆم، بەزەییم پێتان هاتەوە کە نەهاتمەوە کۆرنسۆس. 24نەک بەسەر باوەڕتان سالار بین، بەڵکو هاوکارین بۆ خۆشیتان، چونکە بە باوەڕ چەسپاون.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

哥林多后书 1:1-24

问候

1我是奉上帝旨意做基督耶稣使徒的保罗,与提摩太弟兄写信给在哥林多的上帝的教会以及亚该亚境内所有的圣徒。

2愿我们的父上帝和主耶稣基督赐给你们恩典和平安!

上帝的安慰

3我们主耶稣基督的父上帝当受赞美!祂是仁慈的父和赐一切安慰的上帝。 4我们遭遇任何患难,祂都安慰我们,使我们能够用祂给我们的安慰去安慰那些在各样患难中的人。 5正如我们多受基督所受的苦楚,也靠基督多得安慰。 6我们遭受患难,是为了使你们得到安慰和拯救;我们得到安慰,也是为了使你们得到安慰,以便你们能忍受像我们所遭遇的诸般苦难。 7我们对你们坚信不移,因为知道你们既和我们同受患难,也必和我们同得安慰。

8弟兄姊妹,希望你们知道我们在亚细亚所遭遇的苦难。那时我们承受极大的压力,超过了我们的极限,甚至连活命的指望都没了。 9我们心里觉得必死无疑,这使我们不倚靠自己,只倚靠使死人复活的上帝。 10祂曾救我们脱离死亡的威胁,将来还要救我们。我们深信祂必继续救我们。 11你们也要用祈祷帮助我们,使恩典借着许多人的祷告临到我们,众人便因此而为我们感恩。

保罗改变计划

12我们感到自豪的是:我们本着上帝所赐的圣洁和诚实为人处世,倚靠祂的恩典,不倚靠人的聪明才智,对待你们更是这样。这一点,我们的良心可以作证。 13-14我们不写任何你们读不懂、不明白的内容。你们现在对我们有几分认识,但我盼望你们最终完全认识到:当主耶稣再来的日子,你们将以我们为荣,正如我们将以你们为荣一样。

15我有这样的把握,所以早就计划去你们那里,使你们有两次蒙福的机会。 16我打算从你们那里去马其顿,再从马其顿回到你们那里,然后你们为我送行前往犹太17我定了这计划,难道会反复无常吗?难道我是意气用事,出尔反尔吗? 18我在信实的上帝面前保证:我们对你们说的话绝不会忽是忽非! 19我和西拉提摩太在你们当中所传扬的那位上帝的儿子耶稣基督绝不会忽是忽非,在祂只有“是”。 20因为上帝的一切应许在基督里都是确实的,所以我们也是借着基督说“阿们1:20 阿们”是“诚然如此”的意思。”,将荣耀归于上帝。 21是上帝使我们和你们一同在基督里信心坚固。祂差遣1:21 差遣”希腊文是“膏立”。了我们, 22在我们身上盖了祂自己的印记,并让圣灵住在我们心中作担保。

23我求上帝为我作证:我没有去哥林多,是为了宽容你们。 24我们并不是要操纵你们的信仰,而是要帮助你们,使你们喜乐,因为你们在信仰上已经站稳了。