دووەم پاشایان 10 – KSS & BDS

Kurdi Sorani Standard

دووەم پاشایان 10:1-36

کوشتنی ماڵی ئەحاڤ

1ئەحاڤ حەفتا کوڕی لە سامیرە هەبوو. جا یێهو چەند نامەیەکی نووسی و ناردی بۆ کاربەدەستانی یەزرەعیل لە سامیرە، بۆ پیران و پەروەردەکارانی شازادەکانی ئەحاڤ و گوتی: 2«ئێوە کوڕەکانی گەورەکەتان و گالیسکە و ئەسپتان لەلایە، شاری قەڵابەند و چەکتان هەیە. بە گەیشتنی ئەم نامەیە 3لە کوڕانی گەورەکەتان چاکترین و شایستەترینیان هەڵبژێرن، لەسەر تەختی باوکی دایبنێن. ئینجا بۆ ماڵی گەورەکەتان بجەنگن.»

4بەڵام ئەوان زۆر زۆر ترسان و گوتیان: «دوو پاشا لەبەردەمی نەوەستان، ئێمە چۆن لەبەردەمی بوەستین؟»

5ئیتر سەرپەرشتیاری کۆشک و فەرمانڕەوای شارەکە و پیران و پەروەردەکارانی شازادەکانی ئەحاڤ پەیامێکیان بۆ یێهو نارد و گوتیان: «ئێمە خزمەتکاری تۆین و هەموو ئەوەی پێمانی بڵێی دەیکەین. ئێمە کەس ناکەینە پاشا، ئەوەی پێت باشە بیکە.»

6ئینجا یێهو نامەی دووەمی بۆ ناردن و گوتی: «ئەگەر ئێوە لەگەڵ مندان و گوێڕایەڵی من دەبن، کەللەسەری کوڕەکانی گەورەکەتان بهێنن و سبەینێ لەم کاتەدا وەرنە لام لە یەزرەعیل.»

لەو کاتەدا حەفتا شازادە لەگەڵ گەورە پیاوانی شارەکە بوون، ئەوانەی کە پەروەردەیان دەکردن. 7کاتێک نامەکەیان پێگەیشت، کوڕەکانی پاشایان برد و هەر حەفتایان سەربڕین، کەللەسەرەکانیان لەناو چەند سەبەتەیەکدا دانا و ناردیان بۆ لای یێهو لە یەزرەعیل. 8کاتێک نێردراوەکە هات بە یێهوی ڕاگەیاند: «کەللەسەری کوڕەکانی پاشایان هێناوە.»

ئەویش گوتی: «بە دوو کۆمەڵ کەڵەکەیان بکەن و هەتا بەیانی لە دەروازەی شارەکە دایانبنێن.»

9بەیانی یێهو چووە دەرەوە. لەبەردەم هەموو گەل ڕاوەستا و گوتی: «ئێوە بێتاوانن. ئەوە من لە گەورەکەم یاخی بووم و کوشتم، ئەی کێ هەموو ئەمانەی کوشت؟ 10لەبەر ئەوە بزانن کە هیچ وشەیەک لە فەرمایشتی یەزدان ناشکێت، کە لەسەر ماڵی ئەحاڤ فەرموویەتی. یەزدانیش ئەوەی کرد کە لە ڕێگەی ئەلیاسی بەندەیەوە فەرمووی.» 11ئینجا یێهو لە یەزرەعیل هەموو پاشماوەی ماڵی ئەحاڤی کوشت، هەروەها هەموو گەورە پیاو و دۆستی نزیک و کاهینەکانی لەناوبرد و کەسی بە زیندوویی نەهێشتەوە.

12پاشان یێهو هەستا و بەرەو سامیرە چوو. لە ڕێگادا، لە بێت‌عێقەدی شوانەکان، 13تووشی چەند خزمێکی ئەحەزیای پاشای یەهودا بوو، جا گوتی: «ئێوە کێن؟»

ئەوانیش گوتیان: «ئێمە خزمەکانی ئەحەزیاین و هاتووینەتە خوارەوە هەتا سڵاو لە بنەماڵەی پاشا و شاژنی دایک بکەین.»

14ئەویش گوتی: «بە زیندوویی بیانگرن!» ئەوانیش بە زیندوویی گرتیانن و لەلای بیرەکەی بێت‌عێقەد سەریان بڕین کە چل و دوو کەس بوون. کەسیان بە زیندوویی نەهێشتەوە.

15دوای ئەوەی لەوێ ڕۆیشت، تووشی یەهۆنادابی کوڕی ڕێکاب بوو کە هاتبوو پێشوازی لێبکات. یێهو سڵاوی لێکرد و پێی گوت: «ئایا تۆش دڵسۆزی منیت، هەروەک من دڵسۆزی تۆم؟»

یەهۆنادابیش وەڵامی دایەوە: «بەڵێ.»

یێهو گوتی: «کەواتە، دەستتم بدەرێ.» ئینجا دەستی دایێ و یێهو سەری خستە ناو گالیسکەکە. 16یێهو گوتی: «لەگەڵم وەرە و دڵگەرمیم بۆ یەزدان ببینە.» ئینجا لەگەڵ خۆی سواری گالیسکەکەی کرد.

17کاتێک یێهو هاتە سامیرە، هەموو پاشماوەی بنەماڵەی ئەحاڤی لە سامیرە کوشت، لەناوی بردن، بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە بە ئەلیاسی فەرموو.

کوشتنی خزمەتکارەکانی بەعل

18ئینجا یێهو هەموو گەلی کۆکردەوە و پێی گوتن: «ئەحاڤ کەمێک خزمەتی بەعلی کرد، بەڵام یێهو خزمەتی زیاتری دەکات. 19ئێستاش هەموو پێغەمبەرەکانی بەعل و هەموو ئەوانەی دەیپەرستن و هەموو کاهینەکانیم بۆ بانگ بکەن. کەس بزر نەبێت، چونکە قوربانییەکی گەورە بۆ بەعل دەکەم. ئەوەی خۆی بدزێتەوە دەکوژرێت.» بەڵام یێهو ئەم فێڵەی بۆ بەعل‌پەرستەکان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لەناویان ببات.

20ئینجا یێهو گوتی: «بانگەوازی کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بکەن بۆ بەعل.» ئەوانیش بانگەوازیان کرد. 21یێهو بەناو هەموو ئیسرائیلدا بانگەوازی کرد، هەموو بەعل‌پەرستەکان هاتن، کەس نەما نەیەت. هاتنە پەرستگای بەعل و پەرستگای بەعلیان پڕکرد، لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر. 22ئینجا یێهو بە لێپرسراوی جلوبەرگەکانی گوت: «جلوبەرگ بۆ هەموو بەعل پەرستەکان بهێنە دەرەوە.» ئەویش جلوبەرگی بۆ هێنانە دەرەوە.

23پاشان یێهو و یەهۆنادابی کوڕی ڕێکاب هاتنە ناو پەرستگای بەعل و بە بەعل‌پەرستەکانی گوت: «بگەڕێن و ببینن نەوەک یەکێک لە بەندەکانی یەزدان لێرە لەگەڵتان بێت، تەنها بەعل پەرستان لێرە بمێننەوە.» 24ئیتر کە چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندن بکەن، هەشتا پیاو لە دەرەوە دانرابوون کە یێهو ئاگاداری کردبوونەوە: «ئەگەر یەک پیاو لەو پیاوانەی کە بە دەستی ئێوەم داوە دەرباز بێت، ئەوا گیانی ئێوە لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت.»

25کاتێک یێهو لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن بووەوە، بە پاسەوانە تایبەتەکان و ئەفسەرەکانی گوت: «بڕۆنە ژوورەوە و بیانکوژن، مەهێڵن کەس دەرباز بێت.» ئەوانیش بە شمشێر هەموویان کوشت. ئینجا پاسەوانە تایبەتەکان و ئەفسەرەکان فڕێیان دانە دەرەوە و بەرەو نزرگەی ناوەوەی پەرستگای بەعل ڕۆیشتن. 26کۆڵەکەکانی پەرستگای بەعلیان هێنایە دەرەوە. دوای ئەوەی سووتاندیانن، 27تێکیان شکاندن و پەرستگای بەعلیان ڕووخاند و کردیانە زبڵدان، هەتا ئێستاش شوێنەواری ماوە.

28ئیتر یێهو پەرستنی بەعلی لە ئیسرائیل نەهێشت، 29هەرچەندە لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات، پەرستنی دوو گوێرەکە زێڕینەکە لە بێت‌ئێل و لە دان.

30پاشان یەزدان بە یێهوی فەرموو: «چونکە ئەوەی من پێم ڕاست بوو تۆ کردت، هەموو ئەوەی کە لە دڵم بوو دەرهەق بە ماڵی ئەحاڤ کردت، هەتا چوارەمین نەوەت لەسەر تەختی ئیسرائیل دادەنیشێت.» 31بەڵام یێهو ڕەچاوی ئەوەی نەکرد کە بە هەموو دڵییەوە بەپێی فێرکردنەکانی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بڕوات، لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات.

32لەو سەردەمەدا یەزدان دەستی بە بچووک کردنەوەی خاکی ئیسرائیل کرد، جا حەزائێل لەو سنوورانەی ئیسرائیلەوە لێی دان 33کە لە ڕۆژهەڵاتی بەری ئەوبەری ڕووباری ئوردون بوو (هەرێمی گاد و ڕەئوبێن و مەنەشە،) لە عەرۆعێر ئەوەی لەسەر دەربەندی ئەرنۆنە و لە گلعاد و باشان.

34ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یێهو و هەموو کارەکانی و پاڵەوانیەتییەکەی کە کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون.

35یێهو لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە سامیرە ناشتیان. ئیتر یەهۆئاحازی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 36ئەو ماوەیەی کە یێهو لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد، بیست و هەشت ساڵ بوو.

La Bible du Semeur

2 Rois 10:1-36

L’extermination de la famille d’Achab

1Soixante-dix princes descendant d’Achab vivaient à Samarie10.1 Capitale du royaume du Nord depuis Omri (1 R 16.24).. Jéhu écrivit des lettres qu’il fit envoyer à Samarie, aux chefs militaires de Jizréel10.1 Certains manuscrits de l’ancienne version grecque et la Vulgate ont : la ville., aux responsables, aux chefs de la ville et aux précepteurs chargés d’élever les descendants d’Achab. Dans ces lettres, il disait : 2Vous avez parmi vous les princes de la famille royale. Vous disposez d’autre part de chars, de chevaux et d’armes, vous habitez une ville fortifiée. Dès que cette lettre vous sera parvenue, 3choisissez parmi les descendants du roi celui qui vous paraît le plus qualifié et le plus juste, et installez-le sur le trône de son père ; puis combattez pour la maison de votre souverain.

4Quand les destinataires reçurent cette lettre, ils furent pris de panique et ils se dirent les uns aux autres : Deux rois10.4 Yoram et Ahazia (9.22-28). n’ont pas pu résister à ce Jéhu. Comment pourrions-nous lui tenir tête ?

5C’est pourquoi le chef du palais royal, le commandant de la ville, les responsables et les précepteurs des fils royaux envoyèrent ce message à Jéhu : Nous sommes à ton service et nous ferons tout ce que tu nous ordonneras ; nous ne proclamerons personne roi. Agis donc comme bon te semblera.

6Jéhu leur écrivit une seconde lettre, dans laquelle il disait : Si vous êtes de mon côté et si vous voulez m’obéir, prenez les têtes de tous les descendants de votre souverain, et venez me les amener demain à la même heure à Jizréel.

Or, les soixante-dix princes descendant du roi étaient répartis chez les principaux personnages de la ville qui assuraient leur éducation. 7Quand les dirigeants reçurent la lettre, ils saisirent les soixante-dix princes et les tuèrent, puis ils entassèrent leurs têtes dans des corbeilles qu’ils firent porter à Jéhu, à Jizréel. 8Un messager vint l’informer qu’on avait apporté les têtes des princes royaux. Jéhu ordonna qu’on en fasse deux tas et qu’on les expose sur la place à l’entrée de la ville jusqu’au matin suivant. 9Le lendemain matin, il sortit et, se tenant devant tout le peuple, il dit : Vous êtes innocents. C’est moi seul qui suis responsable d’avoir comploté contre mon maître le roi Yoram et de l’avoir tué ; mais tous ceux-ci, qui les a massacrés ? 10Reconnaissez donc qu’aucune des paroles que l’Eternel a prononcées contre la maison d’Achab ne restera sans effet : l’Eternel a accompli ce qu’il avait annoncé par l’intermédiaire de son serviteur Elie10.10 Voir 1 R 21.20-24, 29..

11Jéhu tua encore tous ceux qui restaient de la maison d’Achab à Jizréel, il fit mettre à mort tous ses grands, ses familiers et ses prêtres sans en laisser survivre aucun. 12Puis il partit et rentra à Samarie.

En chemin, à Beth-Eqed-des-Bergers, 13il rencontra des proches parents d’Ahazia, l’ancien roi de Juda. Il leur demanda : Qui êtes-vous ?

– Nous sommes des parents d’Ahazia, lui répondirent-ils, et nous allons saluer les fils du roi et la reine.

14Alors Jéhu ordonna : Saisissez-les vivants !

On les saisit et on les égorgea pour les jeter dans la citerne de Beth-Eqed. Ils étaient au nombre de quarante-deux et Jéhu n’en épargna aucun.

15Jéhu partit de là et rencontra Yonadab, fils de Rékab10.15 Les Rékabites, descendants de Rékab, existaient encore au temps de Jérémie (Jr 35.6, 8). Ils se caractérisaient par un zèle ardent pour l’Eternel et l’attachement à la vie nomade. Ils descendaient des Qéniens dont Jéthro, le beau-père de Moïse, avait fait partie (1 Ch 2.55 ; cf. Jg 4.11)., qui venait à sa rencontre. Il le salua et lui demanda : Es-tu aussi loyal envers moi que je le suis envers toi ?

Yonadab répondit : Tout autant.

– S’il en est ainsi, répliqua Jéhu, donne-moi la main.

Ils se serrèrent la main. Alors Jéhu le fit monter à côté de lui sur son char.

16Il lui dit : Viens avec moi et tu verras avec quel zèle je combats pour l’Eternel.

Il l’emmena ainsi dans son char.

17Rentré à Samarie, il mit à mort tous les survivants de la maison d’Achab jusqu’à leur entière extermination, conformément à ce que l’Eternel avait annoncé par Elie.

Jéhu extermine les adorateurs de Baal

18Puis Jéhu convoqua toute la population. Il leur dit : Achab a un peu rendu un culte au dieu Baal ; moi, je vais l’adorer beaucoup plus. 19Maintenant, convoquez auprès de moi tous les prophètes de Baal, tous ses fidèles et tous ses prêtres ! Que personne ne manque, car je vais offrir un grand sacrifice à Baal. Quiconque manquera ne restera pas en vie.

Jéhu agissait ainsi par ruse afin d’exterminer tous les adorateurs de Baal. 20Il ordonna : Convoquez une assemblée cultuelle en l’honneur de Baal !

Ce qui fut fait.

21Jéhu envoya des messagers dans tout Israël, et tous les fidèles de Baal accoururent. Pas un ne manqua. Ils se rendirent tous au temple de Baal10.21 Construit par Achab (1 R 16.32)., qui fut complètement rempli. 22Alors Jéhu ordonna au responsable des vêtements sacrés de sortir les vêtements pour en fournir à tous les fidèles de Baal. L’homme les leur sortit donc. 23Puis Jéhu se rendit au temple de Baal en compagnie de Yonadab, fils de Rékab. Il s’adressa aux adorateurs de Baal en leur disant : Assurez-vous bien que vous êtes entre vous et qu’il n’y a ici aucun adorateur de l’Eternel, mais seulement des adorateurs de Baal.

24Ensuite Jéhu et Yonadab s’apprêtèrent à offrir des sacrifices et des holocaustes.

Or Jéhu avait posté à l’extérieur de la maison quatre-vingts soldats avec cette consigne : Je remets tous ces gens entre vos mains. Celui qui laissera s’échapper un seul d’entre eux le paiera de sa vie.

25Lorsqu’on eut achevé de préparer les holocaustes, Jéhu sortit et dit aux soldats et à leurs chefs : Entrez et massacrez-les ! Que personne ne sorte vivant !

Les soldats entrèrent donc, l’épée à la main et les massacrèrent, puis ils jetèrent leurs cadavres dehors. Après cela, ils revinrent à la ville où se trouvait le temple de Baal. 26Ils en sortirent les stèles sacrées et les jetèrent au feu. 27Ils renversèrent la stèle de Baal et démolirent le temple lui-même, qu’ils transformèrent en toilettes publiques qui existent encore aujourd’hui. 28C’est ainsi que Jéhu mit fin au culte de Baal dans le royaume d’Israël.

Le règne de Jéhu sur Israël

29Toutefois, il ne se détourna pas des péchés que Jéroboam, fils de Nebath, avait fait commettre à Israël, c’est-à-dire que les Israélites adorèrent les veaux d’or à Béthel et à Dan10.29 Voir 1 R 12.28-30..

30L’Eternel lui fit cette promesse : Parce que tu as bien accompli ce que je considère comme juste et que tu as traité la famille d’Achab tout à fait comme je le désirais, tes descendants te succéderont sur le trône d’Israël jusqu’à la quatrième génération.

31Pourtant Jéhu n’eut pas soin d’obéir de tout son cœur à la Loi de l’Eternel, le Dieu d’Israël. Il ne se détourna pas des péchés que Jéroboam avait fait commettre à Israël. 32C’est vers cette même époque que l’Eternel commença à réduire le territoire du royaume d’Israël. Tout au long de la frontière, Hazaël, le roi de Syrie, mit les Israélites en déroute. 33Il occupa le pays à l’est du Jourdain, depuis Aroër situé sur le torrent de l’Arnon jusqu’à Galaad et au Basan, c’est-à-dire toute la région de Galaad et le territoire des tribus de Gad, de Ruben et de Manassé.

34Les autres faits et gestes de Jéhu, toutes ses réalisations et toutes ses victoires sont cités dans le livre des Annales des rois d’Israël. 35Jéhu rejoignit ses ancêtres décédés et on l’ensevelit à Samarie. Son fils Yoahaz lui succéda sur le trône. 36Jéhu avait régné vingt-huit ans sur Israël à Samarie10.36 De 841 à 814 av. J.-C..