دووەم سالۆنیکی 2 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دووەم سالۆنیکی 2:1-17

مرۆڤی سەرپێچی

1ئیتر خوشکان و برایان، دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین 2خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە، بە پشتبەستن بە بینینی ڕۆحی، پەیامی زارەکی، یان بە نامەیەک کە دەڵێن گوایە لە ئێمەوەیە. 3بە هیچ شێوەیەک کەس هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە ئەو ڕۆژە نایەت ئەگەر پێشتر هەڵگەڕانەوە2‏:3 هەڵگەڕانەوە: پۆڵس بە سروشی خودا (وەحی) دەڵێ بەر لە هاتنی مەسیح لە هەموو جیهاندا هەڵگەڕانەوەیەکی گەورە بەرامبەر خودا دەبێت.‏ نەیەت و مرۆڤی سەرپێچی2‏:3 مرۆڤی سەرپێچی: ئەم هەڵگەڕانەوەیەی بەر لە هاتنی مەسیح بە سەرپەرشتی کەسێک دەبێت. (بڕوانە دانیال 7‏:25؛ 8‏:25 و ئاشکراکردن 13‏:5‏.)‏، واتا کوڕی وێرانبوو2‏:3 کوڕی وێرانبوو: مەبەستی ئەوەیە کە چارەنووسی ئاگر دەبێت، بڕوانە یۆحەنا 17‏:12‏.‏ دەرنەکەوێت، 4ئەوەی بەرهەڵستی دەکات و بەسەر هەموو ئەوەی پێی دەگوترێ خودا یان پەرستراو خۆی بەرز دەکاتەوە، تەنانەت لە پەرستگای خودا دادەنیشێت و بانگەشەی خودایەتی دەکات.

5ئایا لە یادتان نییە کە لەلاتان بووم ئەمانەم پێ دەگوتن؟ 6ئێستاش دەزانن چی بەربەستە، تاکو لە کاتی خۆیدا ئاشکرا بکرێت. 7ئێستا هێزی سەرپێچی بە نهێنیی کار دەکات، بەڵام تەنها هەتا ئەو کاتەی بەربەست لەسەر ڕێ لادەچێت2‏:7 ئەو بەربەستانەی لە ئایەتەکانی 1 هەتا 4 باسکراوە خودا لە جیهان لایدەدات.‏. 8ئەوسا سەرپێچیکار2‏:8 بڕوانە 2‏:3.‏ ئاشکرا دەکرێت، ئەوەی عیسای خاوەن شکۆ بە هەناسەی دەمی لەناوی دەبات و بە دەرکەوتنی هاتنەوەی کۆتایی پێ دەهێنێت. 9هاتنەوەی سەرپێچیکار پەیوەستە بە کارەکانی شەیتانەوە. ئەو هەموو جۆرە پەرجوو و نیشانە و کارێکی سەرسوڕهێنەری درۆیین بەکاردەهێنێت، 10هەروەها بۆ چەواشەکردنی لەناوچووان هەموو بەدکارییەک بەکاردەهێنێت، چونکە خۆشەویستی ڕاستییان ڕەتکردەوە، ئەوەی ڕزگاریان دەکات. 11لەبەر ئەم هۆیە خودا چەواشەی بەهێزیان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی باوەڕ بە درۆ بکەن، 12تاکو هەموو ئەوانەی باوەڕ بە ڕاستی ناکەن و حەزیان لە ناڕەواییە، تاوانبار بکرێن.

13بەڵام ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئێمە دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، چونکە خودا ئێوەی بە یەکەمین بەرهەم هەڵبژاردووە تاکو بەهۆی پیرۆزکردنتان لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە و باوەڕتان بە ڕاستییەکە، ڕزگارتان بێت. 14بۆ ئەمەش خودا لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەکەی ئێمەوە بانگی کردن، بۆ دەستکەوتنی شکۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.

15کەواتە خوشکان و برایان، چەسپاو بن و دەست بگرن بەو نەریتەی لە ئێمەوە فێربوون، چ بە وشە بێت یان بە نامە.

16با عیسای مەسیحی پەروەردگارمان خۆی لەگەڵ خودای باوکمان، ئەوەی خۆشیویستین و دڵنەوایی هەتاهەتایی و هیوایەکی باشی بە نیعمەت پێداین، 17ورەتان بەرز بکاتەوە و لە هەموو کردار و قسەیەکی چاک بتانچەسپێنێت.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

帖撒罗尼迦后书 2:1-17

主再来的先兆

1弟兄姊妹,关于主耶稣基督再来和我们到祂那里相聚的事情, 2我们现在奉劝你们:无论是什么灵,或是传闻,或是冒充我们写的信,说主的日子已经到了,你们都不要轻易动摇,也不要惊慌。 3不管别人用什么诡计,你们都不要上当。因为那日子来临之前,必有离经叛道的事发生,而那不法之徒,就是那注定灭亡的人也要出现。 4他会抵挡主,高抬自己超过一切所谓的神明和人们崇拜的对象,甚至坐在上帝的殿中以上帝自居!

5我还在你们那里的时候,曾告诉过你们这些事,你们忘记了吗? 6现在,你们知道是什么拦阻他,使他等到特定的时间才出现。 7其实那不法之徒的阴谋已经在酝酿中,然而现在有一位在拦阻他。等到拦阻他的那位一离开, 8他就会出现,但主耶稣会用自己口中的气毁灭他,用从天降临的荣光废掉他。

9他来要按照撒旦的伎俩行各样虚假的异能、神迹和奇事, 10用尽各样诡计欺骗那些将要灭亡的人,因为他们不喜欢接受那能拯救他们的真理。 11上帝就让他们是非不辨,去相信那些虚假的谎言, 12使一切不相信真理、反喜爱不义的人都被定罪。

要坚定不移

13主所爱的弟兄姊妹,我们应该时常为你们感谢上帝,因为上帝一开始就拣选了你们,为了使你们借着圣灵得以圣洁,并且相信真理,从而得救。 14上帝借着我们所传的福音呼召了你们,使你们可以得到我们主耶稣基督的荣耀。 15所以,各位弟兄姊妹,务要坚定不移,无论是我们信上的教导还是口头的教导,你们都要坚守。

16愿主耶稣基督和爱我们、开恩将永远的安慰和美好的盼望赐给我们的父上帝, 17安慰你们的心,使你们在一切善行善言上刚强。