دواوتار 6 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 6:1-25

یەزدانی پەروەردگارت خۆشبوێت

1ئەمە ئەو فەرمان و فەرز و یاسایانەیە کە یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی دا فێرتانی بکەم، هەتا لەو خاکەدا پەیڕەوی بکەن کە لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن، 2هەتا لە یەزدانی پەروەردگارتان بترسن و هەموو فەرز و فەرمانەکانی بەجێبهێنن کە من بە ئێوە و منداڵ و نەوەکانتان فەرمانیان پێدەدەم هەموو ڕۆژانی ژیانتان، هەتا ڕۆژانتان درێژ بێت. 3جا ئەی ئیسرائیل، گوێ بگرن و ئاگاداربن بە گوێڕایەڵیتان، هەتا چاکە بێتە ڕێگاتان و زۆر زۆرتر ببن، هەروەک یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان بەڵێنی پێدان لەو خاکەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت.

4ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، 5جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ. 6با ئەم ڕاسپاردانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لەسەر دڵتان بێت و 7بۆ منداڵەکانتانی بگێڕنەوە و باسی بکەن کاتێک لە ماڵ دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن، 8وەک نیشانەیەکیش لەسەر دەستتان بیبەستن و با گوڵنگ بێت بە ناوچەوانتانەوە و 9لەسەر چوارچێوەی دەرگای ماڵ و حەوشەکانتان بینووسن.

10کاتێکیش یەزدانی پەروەردگارتان ئێوەی هێنا بۆ ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبی باوباپیرانتان خوارد کە بتانداتێ، بۆ شاری مەزن و چاک کە ئێوە بنیادتان نەناوە، 11ماڵی پڕ لە خێروبێر کە ئێوە پڕتان نەکردووە، بیری لێدراو کە ئێوە لێتان نەداوە، مێو و زەیتوون کە ئێوە نەتانڕواندووە، کە کاتێک خواردتان تێر بوون، 12جا ئاگاداربن نەوەک یەزدان لەبیر بکەن کە لە خاکی میسر لە ماڵی کۆیلەیی دەریهێنان.

13لە یەزدانی پەروەردگارتان دەترسن و تەنها ئەو دەپەرستن و بە ناوی ئەوەوە سوێند دەخۆن. 14بەدوای خودای دیکەدا مەڕۆن، لە خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانەی لە دەوروبەرتانن، 15چونکە یەزدانی پەروەردگارتان کە لەنێوتاندایە، خودایەکی ئیرەدارە، نەوەک تووڕەیی یەزدانی پەروەردگارتان بجۆشێت بەسەرتان و لەسەر ڕووی ئەم خاکە لەناوتان ببات. 16یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە وەک لە مەسا تاقیتان کردەوە. 17بە تەواوی فەرمان و یاسا و فەرزەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بەجێبهێنن کە فەرمانی پێ کردوون. 18ئەوەی ڕاستە و باشە لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان بیکەن، هەتا چاکە بێتە ڕێگاتان و بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکە چاکەدا بگرن کە یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد، 19کە هەموو دوژمنانتان لەبەردەم ڕابماڵێت، وەک یەزدان فەرمووی.

20لە داهاتوودا، کاتێک منداڵەکانتان لێیان پرسین و گوتیان: «ئەو یاسا و فەرز و حوکمانە چین کە یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێ کردن؟» 21بە منداڵەکانتان دەڵێن: «لە میسر کۆیلەی فیرعەون بووین و یەزدان بە دەستێکی بەهێز لە میسرەوە دەریهێناین و 22یەزدان لەبەرچاومان نیشانە و پەرجووی مەزن و سامناکی بەسەر میسر و فیرعەون و هەموو ماڵەکەی نارد و 23لەوێوە دەریهێناین هەتا بمانهێنێت و ئەو خاکەمان بداتێ کە بۆ باوباپیرانمان سوێندی خواردبوو. 24جا یەزدان فەرمانی پێ کردین هەموو ئەو فەرزانە بەجێبهێنین و لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین، هەتا هەموو ڕۆژان چاکەمان بێتە ڕێ و بمانهێڵێتەوە وەک ئەمڕۆ، 25ڕاستودروستیشمان بۆ دەبێت ئەگەر هەموو ئەو فەرمانانەمان پاراست هەتا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان بیکەین، هەروەک فەرمانی پێ کردین.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

申命記 6:1-25

最大的誡命

1「你們的上帝耶和華吩咐我教導你們以下的誡命、律例和典章,以便你們在將要佔領的土地上遵行。 2這樣,你們就會得享長壽,你們及子孫就會終生敬畏你們的上帝耶和華,遵守祂藉我吩咐你們的一切律例和誡命。 3以色列人啊,你們要留心聽,謹慎遵行,以便你們在那奶蜜之鄉可以凡事順利、子孫眾多,正如你們祖先的上帝耶和華給你們的應許。 4聽啊,以色列人,耶和華是我們的上帝,耶和華是獨一的。 5你們要全心、全意、全力愛你們的上帝耶和華。 6要將我今天吩咐你們的話牢記在心, 7並教導你們的兒女,無論在家在外,或起或臥,都要講論這些律例和誡命。 8要把它們繫在手上、戴在額上作記號, 9要寫在城門上和自家的門框上。

10「你們的上帝耶和華將帶你們進入祂向你們祖先亞伯拉罕以撒雅各起誓要賜給你們的土地。那裡的宏偉城邑不是你們建造的, 11滿屋的美物不是你們積攢的,井不是你們挖掘的,葡萄園和橄欖樹也不是你們栽種的。你們在那裡吃飽喝足之後, 12要小心,不可忘記把你們從受奴役之地——埃及救出來的耶和華。 13要敬畏你們的上帝耶和華,事奉祂,憑祂的名起誓。 14不可隨從周圍各族的神明, 15免得你們的上帝耶和華向你們發怒,把你們從世上消滅;因為祂住在你們當中,祂痛恨不貞。

16「不可像在瑪撒那樣試探你們的上帝耶和華。 17要謹遵你們的上帝耶和華吩咐你們的誡命、法度和律例。 18你們要做耶和華視為正與善的事,以便你們可以凡事順利,得到耶和華起誓賜給你們祖先的佳美之地, 19趕出所有敵人,正如耶和華所言。

20「將來你們的子孫會問,『我們的上帝耶和華給你們頒佈這些法度、律例和典章是什麼意思?』 21你們要告訴他們,『我們曾在埃及做法老的奴隸,耶和華用大能的手領我們離開埃及22我們親眼看見耶和華行偉大而可畏的神蹟奇事,懲罰埃及和法老全家。 23祂帶領我們離開埃及,為要把我們帶進祂起誓賜給我們祖先的這片土地。 24我們的上帝耶和華吩咐我們遵守這一切律例、敬畏祂,以便我們可以常常受益,生命無憂,正如今日的情形。 25如果我們按照我們的上帝耶和華的吩咐,在祂面前謹遵這一切誡命,我們便被算為義人。』