گرنگیدان بە بەرژەوەندی کەسانی دیکە
1ئەگەر گا یان مەڕی هەر هاوڵاتییەکت بینی وێڵ بووە، خۆتی لێ گێل مەکە، بەڵکو پێویستە لەسەرت بۆ براکەتی بگەڕێنیتەوە، 2جا ئەگەر براکەت لێتەوە نزیک نەبوو یان نەتدەناسی، ئەوا بیخەرە ماڵەکەتەوە و لەلات دەبێت هەتا براکەت داوای دەکاتەوە، ئەوسا بۆی دەگەڕێنیتەوە. 3هەمان شت دەکەیت بۆ گوێدرێژەکەی و بۆ کەواکەی و بۆ هەر شتێکی ون بوو لە براکەت کە لێی ون دەبێت و تۆ دەیدۆزیتەوە، بۆت نییە خۆتی لێ گێل بکەیت.
4کە گوێدرێژ یان گای براکەت دەبینیت لە ڕێگادا کەوتووە، خۆتی لێ گێل مەکە، بەڵکو پێویستە لەسەرت لەگەڵی هەڵیبستێنیتەوە.
5شتومەکی پیاو نابێت بەبەر ژنەوە بێت و نابێت پیاو جلی ژن لەبەر بکات، چونکە هەرکەسێک ئەمە بکات، قێزەونە لەلای یەزدانی پەروەردگارت.
6ئەگەر ڕێککەوت هێلانەی باڵندەیەک لە ڕێگا لەپێشت بوو، لەناو دارێک یان لەسەر زەوی و بێچوو یان هێلکەی تێدابوو و دایکەکەشی تێدابوو بە کڕی لەسەر بێچووەکان یان هێلکەکان هەڵنیشتبوو، ئەوا دایکەکە و بێچووەکان پێکەوە مەبە، 7دایکەکە ئازاد بکە و بێچووەکان بۆ خۆت ببە، بۆ ئەوەی چاکەت بۆ ببێت و درێژە بە ڕۆژانت بدەیت.
8ئەگەر خانووێکی نوێت بنیاد نا، ستارە بۆ سەربانەکەت بکە، نەوەک خوێنێک بهێنیتە سەر ماڵەکەت ئەگەر یەکێکی لێ کەوتە خوارەوە.
9لە ڕەزەکەت دوو جۆر تۆو مەچێنە22:9 بڕوانە لێڤییەکان 19:19.، ئەگەر ئەمە بکەیت، نەک تەنها ئەوەی دەیچێنیت، بەڵکو بەری ڕەزە مێوەکەشت بۆ پیرۆزگا تەرخان دەکرێت.
10کێڵان بە گا و گوێدرێژ پێکەوە مەکە.
11جلوبەرگی تێکەڵاو لەبەر مەکە، خوری و کەتان پێکەوە لەبەر مەکە.
12لە لچکەکانی22:12 لاولوێچ یان لچک مەبەست لە سەرگۆشەی قوماشە یان جل و بەرگ. کەواکەت کە خۆتی پێ دەپۆشیت، گوڵینگ بۆ خۆت بکە.22:12 مەبەست لەم یاسایە یادکردنەوەی ڕاسپاردەکانی خودایە. بڕوانە سەرژمێری 15:37-41.
شکاندنی پەیمانی ژن و مێردایەتی
13ئەگەر پیاوێک ژنێکی هێنا و کاتێک چوو بۆ لای ڕقی لێی بووەوە و 14قسەی بۆ هەڵبەست و ناوێکی خراپی بەدواوە نا و گوتی، «ئەم ژنەم هێنا و کە چوومە لای پەردەی کچێنی نەبوو.» 15دایک و باوکی کچەکە بەڵگەی کچێنییەکەی دەبەن و لەلای دەروازەی شارۆچکەکە بۆ پیرانی شارۆچکەکەی دەسەلمێنن. 16باوکی کچەکە بە پیران دەڵێت، «کچەکەی خۆمم بەم پیاوە دا ببێتە ژنی و ڕقی لێی بووەوە. 17وا قسەشی بۆ هەڵبەستووە و دەڵێت: ”کچەکەت پەردەی کچێنی نەبوو،“ ئەمەش بەڵگەی کچێنی کچەکەمە،» جلەکەش لەبەردەم پیرانی شارۆچکەکە دەخەنە ڕوو، 18ئیتر پیرانی ئەو شارە پیاوەکە دەبەن و تەمبێی دەکەن. 19سزای دەدەن بە سەد شاقلی22:19 نزیکەی یەک کیلۆگرام. زیو بۆ باوکی کچەکە، چونکە ناوێکی خراپی خستە دوای پاکیزەیەک لە ئیسرائیل، جا دەبێتە ژنی و بە درێژایی ژیانی ناتوانێت تەڵاقی بدات.
20بەڵام ئەگەر تۆمەتبارکردنەکە ڕاست بوو و کچەکە بەڵگەی پاکیزەیی نەبوو، 21ئەوا کچەکە دەبەنە بەردەرگای ماڵی باوکی و پیاوانی شارەکەی بەردبارانی دەکەن هەتا دەمرێت، چونکە کارێکی ناشیرینی لە ئیسرائیلدا کردووە بە بەدڕەوشتییەکەی کە لە ماڵی باوکی کردوویەتی، جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن.
22ئەگەر بینرا پیاوێک لەگەڵ ژنێکی بەمێرد جووت بووە، ئەوا هەردووکیان دەکوژرێن، ئەو پیاوەی لەگەڵ ژنەکە جووت بووە و ژنەکەش، جا خراپەکاری لە ئیسرائیلدا دادەماڵن.
23ئەگەر کچێک مارەبڕاو بێت بۆ پیاوێک و پیاوێکی دیکە لەناو شار بینی و لەگەڵی جووت بوو، 24ئەوا هەردووکیان ببەنە دەرەوە بۆ لای دەروازەی ئەو شارۆچکەیە و بەردبارانیان بکەن هەتا دەمرن، لەبەر ئەوەی کچەکە لەناو شار هاواری نەکرد بۆ فریاکەوتن و هەروەها پیاوەکەش ئابڕووی دەستگیرانی پیاوێکی دیکەی برد، جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن.
25بەڵام ئەگەر پیاوێک کچێکی مارەبڕاوی لە کێڵگەدا بینی و لاقەی کرد، ئەوا تەنها پیاوەکە کە لاقەی کردووە دەمرێت، 26بەڵام کچەکە هیچی لێ ناکرێت، کچەکە گوناهێکی لەسەر نییە شایانی سزای مردن بێت، بەڵکو چۆن پیاوێک پەلاماری دراوسێکەی بدات و بیکوژێت، ئەو ڕووداوەش ئاوایە، 27کچەکەی لە کێڵگەدا بینیوە و کچە مارەبڕاوەکە هاواری کردووە و کەس نەبووە ڕزگاری بکات.
28ئەگەر پیاوێک کچێکی نیشان نەکراوی بینی و لاقەی کرد و هەردووکیان ئاشکرا بوون، 29ئەوا پیاوەکەی ئابڕووی بردووە، پەنجا شاقل زیو22:29 نزیکەی 0,6 کیلۆگرام. دەداتە باوکی کچە و ئەویش دەبێتە ژنی، لەبەر ئەوەی دەستدرێژی کردووەتە سەری، بە درێژایی ژیانیشی ناتوانێت تەڵاقی بدات.
30نابێت پیاوێک ژنی باوکی خۆی بهێنێت و ناموسی باوکی ببات.
1اگر گاو يا گوسفند كسی را سرگردان ديديد، وانمود نكنيد كه آن را نديدهايد، بلكه آن را به نزد صاحبش برگردانيد. 2اگر صاحبش نزديک شما زندگی نمیكند و يا او را نمیشناسيد، آن را به مزرعهٔ خود ببريد و در آنجا نگه دارید تا زمانی كه صاحبش به دنبال آن بيايد. آنگاه آن را به صاحبش بدهيد. 3اين قانون شامل الاغ، لباس يا هر چيز ديگری كه پيدا میكنيد نيز میشود.
4اگر كسی را ديديد كه سعی میكند گاو يا الاغی را كه زير بار خوابيده است روی پاهايش بلند كند، رويتان را برنگردانيد، بلكه به كمكش بشتابيد.
5زن نبايد لباس مردانه بپوشد و مرد نبايد لباس زنانه به تن كند. اين كار در نظر خداوند، خدايتان نفرتانگيز است.
6اگر آشيانهٔ پرندهای را روی زمين افتاده ببينيد و يا آشيانهای را روی درختی ببينيد كه پرنده با جوجهها يا تخمهايش در داخل آن نشسته است، مادر و جوجههايش را با هم برنداريد؛ 7مادر را رها كنيد برود و فقط جوجههايش را برداريد. اگر چنين كنيد زندگیتان پربركت و طولانی خواهد بود.
8وقتی خانهٔ تازهای میسازيد، بايد ديوار كوتاهی دور تا دور پشت بام بكشيد تا از افتادن اشخاص جلوگيری كرده، مسئول مرگ كسی نشويد.
9در تاكستان خود بذر ديگری نكاريد. اگر كاشتيد، هم محصول بذر كاشته شده و هم انگورها تلف خواهد شد.
10با گاو و الاغی كه به هم يراق شدهاند شخم نكنيد.
11لباسی را كه از دو نوع نخ، مثلاً پشم و كتان بافته شده است نپوشيد.
12در چهار گوشهٔ ردای خود بايد منگوله بدوزيد.
قوانين مربوط به ازدواج
13-14اگر مردی با دختری ازدواج كند و پس از همبستر شدن با او، وی را متهم كند كه قبل از ازدواج با مرد ديگری روابط جنسی داشته است و بگويد: «وقتی با او ازدواج كردم باكره نبود.» 15آنگاه پدر و مادر دختر بايد مدرک بكارت او را نزد ريشسفيدان شهر بياورند.
16پدرش بايد به آنها بگويد: «من دخترم را به اين مرد دادم تا همسر او باشد، ولی اين مرد او را نمیخواهد 17-18و به او تهمت زده، ادعا میكند كه دخترم هنگام ازدواج باكره نبوده است. اما اين مدرک ثابت میكند كه او باكره بوده است.» سپس بايد پارچه را جلو ريشسفيدان پهن كنند. ريشسفيدان بايد آن مرد را شلاق بزنند و محكوم به پرداخت 19جريمهای معادل صد مثقال نقره بكنند، چون به دروغ، يک باكرهٔ اسرائيلی را متهم ساخته است. اين جريمه بايد به پدر دختر پرداخت شود. آن زن، همسر وی باقی خواهد ماند و مرد هرگز نبايد او را طلاق بدهد. 20ولی اگر اتهامات مرد حقيقت داشته و آن زن هنگام ازدواج باكره نبوده است، 21ريشسفيدان، دختر را به در خانهٔ پدرش ببرند و مردان شهر او را سنگسار كنند تا بميرد، چون او در اسرائيل عمل قبيحی انجام داده است و در زمانی كه در خانهٔ پدرش زندگی میكرد، زنا كرده است. چنين شرارتی بايد از ميان شما پاک گردد.
22اگر مردی در حال ارتكاب زنا با زن شوهرداری ديده شود، هم آن مرد و هم آن زن بايد كشته شوند. به اين ترتيب، شرارت از اسرائيل پاک خواهد شد. 23-24اگر دختری كه نامزد شده است در داخل ديوارهای شهر توسط مردی اغوا گردد، بايد هم دختر و هم مرد را از دروازهٔ شهر بيرون برده، سنگسار كنند تا بميرند. دختر را به خاطر اينكه فرياد نزده و كمک نخواسته است و مرد را به جهت اينكه نامزد مرد ديگری را بیحرمت كرده است. چنين شرارتی بايد از ميان شما پاک شود. 25-27ولی اگر چنين عملی خارج از شهر اتفاق بیفتد تنها مرد بايد كشته شود، چون دختر گناهی كه مستحق مرگ باشد مرتكب نشده است. اين، مثل آن است كه كسی بر شخصی حملهور شده او را بكشد، زيرا دختر فرياد زده و چون در خارج از شهر بوده، كسی به كمكش نرفته است تا او را نجات دهد. 28-29اگر مردی به دختری كه نامزد نشده است تجاوز كند و در حين عمل غافلگير شود، بايد به پدر دختر پنجاه مثقال نقره بپردازد و با آن دختر ازدواج كند و هرگز نمیتواند او را طلاق بدهد.
30هيچكس نبايد با زن پدر خود ازدواج كند، زيرا آن زن به پدر وی تعلق دارد.