دانیال 8 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

دانیال 8:1-27

بەران و تەگە لە بینینەکە

1من کە دانیالم، لە ساڵی سێیەمی پاشایەتی بێلشەسر، لەپاش ئەو بینینەی کە ماوەیەک لەمەوپێش بۆم ئاشکرا کرابوو، بینینێکی دیکەشم بۆ ئاشکرا کرا. 2لە بینینەکەمدا سەیرم کرد لە قەڵای شوشم، ئەوەی لە هەرێمی ئیلامە. لە بینینەکەدا لەلای نۆکەندی ئولای بووم. 3چاوم هەڵبڕی و بینیم بەرانێک لەلای نۆکەندەکە ڕاوەستاوە و دوو قۆچی هەیە، هەردوو قۆچەکە درێژ بوون، یەکێکیان لەوەی دیکەیان درێژتر بوو، هەرچەندە دواتر سەری دەرهێنابوو. 4بینیم بەرانەکە بەلای ڕۆژئاوا و باکوور و باشووردا قۆچ دەوەشێنێت، هیچ گیانلەبەرێکیش لە ڕووی نەوەستایەوە، هیچ لە دەستی دەرباز نەبوو، ئەوەی پێی خۆشبوو کردی و مەزن بوو.

5لەو کاتەدا کە ڕامابووم تەگەیەک8‏:5 نێری، سابرێن.‏ لە ڕۆژئاواوە بەسەر زەویدا دەهات و پێیەکانی بەر زەوی نەدەکەوت، تەگەکە شاخێکی بەرزی هەبوو لەنێوان هەردوو چاوی. 6چووە لای ئەو بەرانەی کە دوو قۆچی هەبوو، ئەوەی بینیم لەلای نۆکەندەکە وەستابوو، زۆر بە تووڕەییەوە هێرشی کردە سەری. 7بینیم گەیشتە سەر بەرانەکە و بەربووە سەری و لە بەرانەکەی دا، دوو قۆچەکەی شکاند. بەرانەکە هێزی ئەوەی نەبوو لەبەردەمی ڕابوەستێت، تەگەکە فڕێیدایە سەر زەوی و پێی لێنا، بەرانەکە کەسی نەبوو لە دەستی دەربازی بکات. 8ئینجا تەگەکە زۆر خۆی بە زل زانی، بەڵام کاتێک لەخۆبایی بوو شاخە گەورەکەی شکا، لە جێی ئەو شاخەش چوار شاخی گەورەتر بەرەو چوار بایەکەی ئاسمان دەرچوون.

9لە یەکێک لەوانەوە شاخێکی بچکۆلە دەرکەوت، ڕووەو باشوور و ڕۆژهەڵات و خاکە دڵگیرەکە8‏:9 مەبەستی لە خاکی ئیسرائیلە.‏ گەشەی کرد. 10زۆر بەهێز بوو، تەنانەت گەیشتە هێزەکانی ئاسمانیش، هەندێک لە هێز و ئەستێرەکانی فڕێدایە خوارەوە بۆ سەر زەوی و پێی لێنان. 11خۆی بە گەورە زانی تاوەکو خۆی یەکسان بکات بە خودای سوپاسالاری ئاسمان. قوربانی ڕۆژانە لەکارخرا و پیرۆزگاکەی وێران کرا. 12لەبەر یاخیبوون، سوپا پیرۆزەکان و پێشکەشکردنی قوربانی ڕۆژانە درانە دەستی شاخەکە. ڕاستی خرایە ژێر پێ، شاخەکەش لە هەموو ئەوەدا سەرکەوتوو بوو کە کردی.

13ئینجا گوێم لە فریشتەیەکی پیرۆز بوو قسەی دەکرد، فریشتەیەکی پیرۆزی دیکە بەوی دەگوت: «ڕووداوەکانی ئەم بینینە کەی دێنە دی؟ هەتا کەی قوربانی ڕۆژانە لەکاردەخەن؟ هەتا کەی یاخیبوون بەردەوام دەبێت لە کاولبوونی پیرۆزگا و پێشێلکردنی سوپا پیرۆزەکە؟»

14ئەویش پێی گوتم: «دوو هەزار و سێ سەد بەیانی و ئێوارە، ئینجا پیرۆزگا دەگەڕێتەوە باری پیرۆزی خۆی.»

لێکدانەوەی بینینەکە

15من دانیالم، هێشتا خەریکی سەیرکردنی بینینەکەم و هەوڵدەدەم کە لێی تێبگەم، ئەوەتا یەکێک لە شێوەی پیاوێک لەبەردەمم ڕاوەستاوە. 16گوێم لە دەنگی مرۆڤێک بوو لەلای نۆکەندی ئولایەوە بانگی کرد و گوتی: «ئەی جبرائیل8‏:16 جبرائیل: لە زمانی عیبری بە واتای پیاوی خودا دێت.‏، واتای بینینەکە لەم پیاوە بگەیەنە.»

17ئەویش هاتە ئەو شوێنەی کە لێی ڕاوەستابووم، کاتێک هات ترسام و بەسەر ڕوومدا کەوتم. پێی گوتم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بزانە کە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتاییە.»

18کاتێک قسەی لەگەڵم دەکرد کەوتبوومە خەونێکی قووڵەوە و ڕووم ڕووەو زەوی بوو. ئینجا دەستی لێدام و هەڵیستاندمە سەر پێ.

19گوتی: «من پێت دەڵێم کە لە کاتی تووڕەیی چی ڕوودەدات، چونکە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتایی دیاریکراوە. 20ئەو بەرانەی کە بینیت دوو قۆچی هەبوو، ئەوە پاشاکانی ماد و فارسە. 21تەگەکە پاشای یۆنانە، ئەو قۆچە گەورەیەش کە لەنێوان هەردوو چاوی بوو یەکەمین پاشایە. 22بەڵام ئەو چوار قۆچەی کە لە شوێنی قۆچە شکێنراوەکە پەیدابوون، ئەوا چوار پاشایەتی لە نەتەوەکەی ئەوەوە پەیدا دەبن، بەڵام هەمان هێزی ئەویان نابێت.

23«لە دوایین پاشایەتییان، کاتێک یاخیبوون لە دژی خودا دەگاتە ئەوپەڕی، پاشایەکی ڕوو وشک و فێڵباز پەیدا دەبێت. 24هێزی زۆر دەبێت، بەڵام نەک بە هێزی خۆی، لە ڕادەبەدەر وێرانکاری دەکات و سەرکەوتوو دەبێت لە هەرچی بیەوێت بیکات. تواناداران و گەلە پیرۆزەکە لەناودەبات. 25بە تەڵەکەبازی وا دەکات فێڵبازی سەرکەوتوو بێت، دڵی لەخۆبایی دەبێت. کاتێک لە ئاسوودەییدا زۆران لەناودەبات و لە دژی میری میران دەوەستێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا تێکدەشکێنرێت، بەڵام بەبێ هێزی مرۆڤانە.

26«ئەو بینینەی ئێوارە و بەیانی کە بە تۆ درا ڕاستە، بەڵام تۆ بینینەکە بە نهێنی بهێڵەوە، چونکە بۆ داهاتووی دوورە.»

27من کە دانیالم، بۆ چەند ڕۆژێک بێهێز و لاواز بووم، ئینجا هەستام و دەستم کردەوە بە کاروبارەکانی پاشا. واقم وڕمابوو لە بینینەکە، لە سەرووی تێگەیشتنەوە بوو.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

但以理书 8:1-27

公绵羊和公山羊的异象

1在看见先前的异象之后,我但以理伯沙撒王执政第三年又看见一个异象。 2我在异象中看见自己在以拦省的书珊城,又看见自己站在乌莱河畔。 3我举目观看,见一只长着长角的公绵羊站在河边,其中一角比另一角长,较长的角是后长出来的。 4我看见这公绵羊向西方、北方和南方顶撞,没有兽能抵挡它,或逃脱它的威力。它随心所欲,狂妄自大。

5我正沉思的时候,忽然从西面出现一只公山羊,穿越大地,脚不沾地。它双眼之间有一个大角。 6这公山羊来到我之前看见的那只站在河边的双角公绵羊那里,愤怒地向它顶去。 7我看见公山羊愤怒地顶向公绵羊,攻击它,折断了它的双角。公绵羊无力抵挡,被撞倒在地,践踏在脚下,无人能救它脱离公山羊的威力。 8公山羊极其狂妄自大。但正值鼎盛之时,它的大角突然折断,在原处又长出四个奇特的角,朝着天的四方。 9其中一个角又长出一个小角,向南方、东方和佳美之地8:9 佳美之地”指以色列,下同11:1641扩张势力。 10它逐渐强大,高及天军,将一些天军和星宿抛到地上,用脚践踏。 11它狂妄自大,要与天军的统帅比高,它废除日常献给祂的祭,毁坏祂的圣所。 12因为反叛的缘故,天军和日常所献的祭都交给了它。它将真理抛在地上,它所行的无不顺利。

13接着,我听见一位圣者在说话,另一位圣者问他:“异象中出现的有关日常所献的祭,毁灭性的反叛和践踏圣所及天军的事要持续多久呢?” 14他对我说:“两千三百个昼夜。之后,圣所才会洁净。”

解释异象

15但以理看见这异象,正想明白它的意思,忽然有一个外貌像人的站在我面前。 16我听见有人声从乌莱河两岸之间呼喊:“加百列啊,要让此人明白这异象。” 17于是,他朝我站的地方走来,当他走来的时候,我吓得俯伏在地。他对我说:“人子啊,你要明白,这异象是关于末后的时期。” 18他和我说话的时候,我伏在地上昏睡过去,他便轻拍我,扶我起来, 19对我说:“我要告诉你将来上帝发烈怒时所发生的事,因为这异象是关于那定好的末后时期。 20你看见的那只有两角的公绵羊指玛代波斯的诸王。 21公山羊指希腊王,在它双眼之间的大角指第一个王。 22大角折断后,从原处长出四个角表示四个国必从这国兴起,但都不及这国强大。 23在四国的末期,人们恶贯满盈的时候,必有一个面貌凶恶、诡计多端的王兴起。 24他势力强大,却不是靠自己的力量。他必带来可怕的毁灭,而且凡事亨通,他必毁灭强者和圣民。 25他利用诡计和骗术得逞,心高气傲,乘人不备突然毁灭许多人,甚至要攻击万君之君,然而他终必被击垮,但并非被人的手击垮。 26异象中所说的两千三百个昼夜是真的。但你要保密,不可告诉别人,因为这指的是遥远的将来。”

27但以理精疲力尽,病了几天。后来我起来照常办理王的事务,但我对这异象感到惊奇不已,不明白它的意思。