حزقیێل 4 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 4:1-17

نیشانەی گەمارۆدانی ئۆرشەلیم

1«ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، خشتێک بۆ خۆت ببە و لەبەردەمی خۆتی دابنێ و وێنەی شاری ئۆرشەلیمی لەسەر بکێشە. 2گەمارۆی بدە: قوللە لە دەوری بنیاد بنێ، سەنگەر لە دەوری دروستبکە، لەشکر لە دەوری کۆبکەرەوە و مەنجەنیق لە دەوری دابنێ. 3ئینجا ساجێکی ئاسن بۆ خۆت ببە و بیکە بە شوورایەکی ئاسن لەنێوان خۆت و شارەکە، چاوی تێ ببڕە، جا لەژێر گەمارۆ دەبێت و گەمارۆی دەدەیت. ئەوە دەبێتە نیشانەیەک بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.

4«ئینجا لەسەر تەنیشتی چەپەت ڕابکشێ و تاوانی بنەماڵەی ئیسرائیل بخە سەر خۆت، بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی ڕادەکشێی تاوانی ئەوان دەخەیتە ئەستۆی خۆت. 5منیش ساڵانی تاوانی ئەوانم بۆ کردووی بە ژمارەی ڕۆژەکان، لەبەر ئەوە سێ سەد و نەوەد ڕۆژ تاوانی بنەماڵەی ئیسرائیل دەخەیتە ئەستۆی خۆت.

6«کاتێک تەواوت کرد، لەسەر لای ڕاستت ڕابکشێ، جا بۆ ماوەی چل ڕۆژ تاوانی بنەماڵەی یەهودا دەخەیتە ئەستۆی خۆت، هەر ڕۆژێک لە جیاتی ساڵێک. 7جا ڕووت لە گەمارۆی ئۆرشەلیم بکە و بازووی لێ هەڵبکە و پێشبینی لەسەر بکە. 8من بە گوریس دەتبەستمەوە بۆ ئەوەی لەم تەنیشتەوە خۆت وەرنەگەڕێنیتە سەر ئەو تەنیشت هەتا ڕۆژانی گەمارۆکەت تەواو دەکەیت.

9«تۆش گەنم و جۆ و پاقلە و نیسک و هەرزن و ماش بۆ خۆت ببە و لەناو یەک دەفردا دایانبنێ، بۆ خۆت بیکە بە نانی ڕۆژانە بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی لەسەر تەنیشت ڕادەکشێیت، سێ سەد و نەوەد ڕۆژ لێی دەخۆیت. 10ئەو خواردنەش کە دەیخۆیت بە کێشانە دەبێت، هەر ڕۆژەی بیست شاقل4‏:10 نزیکەی 0,2 کیلۆگرام.‏، هەر جارێک کەمێکی دەیخۆیت. 11ئاویش بە پێوانە دەخۆیتەوە، یەک لەسەر شەشی هەینێک4‏:11 یەک لەسەر شەشی هەینێک: نزیکەی 0,6 لیتر.‏، هەر جارێک کەمێکی دەخۆیتەوە. 12کولێرەی جۆ دەخۆیت، لەسەر ئەو پیساییەی لە مرۆڤەوە دەردەچێت لەبەرچاویان دەیبرژێنیت.» 13یەزدان فەرمووی: «نەوەکانی ئیسرائیل بەم چەشنە نانی گڵاو دەخۆن لەنێو ئەو نەتەوانەی بۆ لایان دەریاندەکەم.»

14منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست! هەرگیز خۆمم گڵاو نەکردووە. لە منداڵیمەوە هەتا ئێستا نە گۆشتی ئاژەڵی مردارەوەبوو و نە گۆشتی نێچیرم خواردووە. هیچ گۆشتێکی گڵاو نەچووەتە دەممەوە.»

15ئەویش پێی فەرمووم: «تەماشا بکە، ڕیخی مانگام بۆت دانا لە جیاتی پیسایی مرۆڤ، جا نانەکەتی لەسەر دروستدەکەیت.»

16هەروەها پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، من نان لە ئۆرشەلیم دەبڕم، جا نان بە کێشان و بە خەمەوە دەخۆن و ئاویش بە پێوانە و بە ترسەوە دەخۆنەوە. 17ئیتر نان و ئاویان کەم دەبێت و لە دیمەنی یەکتر دەتۆقن و بەهۆی تاوانەکەیانەوە لەناو دەچن.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以西結書 4:1-17

耶路撒冷被困的預兆

1「人子啊,你去拿一塊磚放在自己面前,把耶路撒冷城畫在上面。 2然後圍困這城,建壘築臺,紮營圍攻,四面架起撞城錘。 3拿一個鐵盤當作鐵牆放在你和城中間。你要面向這城,圍困攻擊這城。這是給以色列人的一個徵兆。

4「你要向左側臥,擔當以色列人的罪惡。要用你向左側臥的天數擔當以色列人的罪惡。 5他們犯罪多少年,我要讓你側臥多少天。你要擔當以色列人的罪惡三百九十天。 6然後,你再向右側臥,擔當猶大的罪惡四十天。你側臥的天數代表他們犯罪的年數。 7你要面向被圍困的耶路撒冷,光著臂膀說預言斥責這城。 8我要用繩索捆綁你,使你不能側轉,直到你圍城的日子期滿。

9「你要拿小麥、大麥、豆、扁豆、小米和粗麥裝在器皿中用來為自己做餅,作為你三百九十天側臥期間的糧食。 10你每天要按時按量吃二百克, 11每天要按時按量喝六百毫升水。 12你要像吃大麥餅一樣吃這些餅,要在眾人面前用人糞來烤餅。」 13耶和華說:「我把以色列人驅逐到各國的時候,他們也要這樣吃不潔淨的食物。」

14我說:「唉,主耶和華啊!我從來沒有玷污過自己,我自幼至今從未吃過自然死去的或被野獸撕碎的動物,不潔淨的肉從未入過我的口。」 15於是祂對我說:「好吧,我容許你用牛糞代替人糞來烤餅。」 16又說:「人子啊,我要斷絕耶路撒冷的糧源,叫他們焦慮地吃限量的餅,恐懼地喝限量的水。 17他們必缺糧少水,絕望地面面相覷,因自己的罪惡而滅亡。」