ئەیوب 33 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 33:1-33

1«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە!

گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم.

2ئەوەتا من دەمم کردەوە؛

قسەکانم لەسەر زمانی منن.

3قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛

زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم.

4ڕۆحی خودا دروستی کردم،

هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم.

5ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە و

هەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم.

6لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم،

لە قوڕ دروستکراوم.

7ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت و

زۆرکردنم لێت بارت گران بکات.

8«تۆ لەبەردەمم گوتت،

من بە وردی گوێم لێت بوو،

9گوتت: ”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون،

بێگەردم و تاوانم نییە.

10لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە و

بە دوژمنی خۆی دامدەنێت.

11پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛

چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“

12«بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت،

چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە.

13بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:

”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“

14بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت،

کەس ڕامانی ئەوە ناکات.

15لە خەون، لە بینینی شەودا،

کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێت

لە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا،

16ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە و

بە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت،

17تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە و

لە لووتبەرزیش بیانپارێزێت،

18هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات،

ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر.

19«یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت و

ململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە،

20ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە و

نەوسیشی لە خواردنی خۆش.

21گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت،

ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن.

22گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە،

ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ.

23لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت،

پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزار

تاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت،

24لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:

”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛

کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە.

25با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛

با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“

26ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت،

بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن،

ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە.

27دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:

”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد،

بەڵام سزا نەدرام لەسەری.

28خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان،

ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“

29«خودا هەموو ئەمانە دەکات،

دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ،

30بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ و

تاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە.

31«جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب!

بێدەنگ بە من قسە دەکەم.

32ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە،

قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم.

33ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛

بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

約伯記 33:1-33

1約伯啊,請聽我言,

請留心聽我每一句話。

2我要開口發言,

我話已在舌尖。

3我的話發自正直的心,

我的口如實陳明道理。

4上帝的靈創造了我,

全能者的氣賦予我生命。

5如果你能,就反駁我,

站出來與我辯論。

6在上帝面前,我與你無異,

也是泥土造的。

7所以你不用懼怕我,

我不會對你施加壓力。

8「你的話已進到我耳中,

我聽見你說,

9『我純全無過,

我清白無罪,

10上帝卻挑我的錯,

與我為敵;

11祂給我戴上腳鐐,

鑒察我的一舉一動。』

12「我來答覆你,你的話沒有道理,

因為上帝比世人大。

13你為何向祂抱怨,

說祂不理會世人的話?

14上帝一再用各種方式說話,

然而世人卻不明白。

15人躺在床上沉睡時,

在夢境和夜間的異象中,

16上帝開啟他們的耳朵,

用警告驚嚇他們,

17使他們離開罪惡,

不再驕傲,

18以免他們的靈魂墜入深坑,

他們的性命被刀劍奪去。

19「人因受罰而臥病在床,

骨頭疼痛不止,

20以致毫無食慾,

對佳餚心生厭惡。

21他日漸消瘦,

只剩下骨頭。

22他的靈魂臨近深坑,

他的生命瀕臨死亡。

23如果一千天使中有一位能做他的中保,

指示他當行的事,

24上帝33·24 上帝」希伯來文是「他」,也可能指天使。就會憐憫他,說,『別讓他下墳墓,

我已得到他的贖金。』

25那時,他的皮肉將嫩如孩童,

他將恢復青春的活力。

26他向上帝禱告時必蒙悅納,

他歡呼著朝見上帝,

再度被祂視為義人。

27他會當眾歌唱說,

『我犯了罪,顛倒是非,

祂卻沒有按我的罪報應我。

28祂救贖我的靈魂,使之免下深坑,

使我的生命得見光明。』

29「看啊,這都是上帝的作為,

祂一次次地恩待世人,

30從深坑救回人的靈魂,

使他沐浴生命之光。

31約伯啊,留心聽我說,

不要作聲,我要發言。

32你若有話,就答覆我;

你只管說,我願看到你的清白。

33否則,請聽我言;

不要作聲,我要傳授你智慧。」