ئەیوب 27 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئەیوب 27:1-23

1ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:

2«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،

سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە،

3هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،

هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت،

4لێوەکانم بە خراپە نادوێن و

زمانم بە فێڵ ناگەڕێت.

5لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،

هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم.

6دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،

بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات.

7«با دوژمنم وەک بەدکار بێت و

بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت.

8خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،

کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟

9ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت

کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟

10یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟

ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟

11«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛

کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە.

12ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،

ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟

13«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،

میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن.

14ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و

نەوەکەشی تێر نان نابن.

15دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و

بێوەژنەکانیان ناگرین.

16ئەگەر زیو وەک خۆڵ و

جلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات،

17ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،

بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات.

18وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و

وەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات.

19بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛

کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە.

20کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،

ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت.

21بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،

لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت.

22لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،

بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات.

23بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،

بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

约伯记 27:1-23

1约伯接着说:

2“我凭不给我公道的永恒上帝,

凭使我灵魂陷入痛苦的全能者起誓,

3只要我一息尚存,

鼻中还有上帝之气,

4我的嘴唇决不说恶语,

舌头决不讲谎话。

5我决不承认你们有理,

我至死坚信自己无辜。

6我坚守自己的公义,决不放弃,

我有生之年都问心无愧。

7“愿我仇敌的下场和恶人一样,

愿我对头的结局和罪人相同。

8因为不敬虔的人将被铲除,上帝将夺去他的性命。

那时,他还有何指望?

9患难临到他时,

上帝岂会垂听他的呼求?

10他岂会以全能者为乐,

时时求告上帝?

11“我要教导你们有关上帝的能力,

我不会隐瞒全能者的作为。

12其实你们也曾亲眼目睹,

为何还讲这些虚妄之言?

13“以下是上帝给恶人定的结局,

全能者赐给残暴之徒的归宿。

14他的儿女再多也难逃杀戮,

他的子孙永远吃不饱。

15他幸存的后人被瘟疫吞噬,

生还的寡妇也不哀哭。

16尽管他堆积的银子多如尘沙,

储存的衣服高若土堆,

17但义人将穿他储存的衣服,

清白的人将分他堆积的银子。

18他建的房子像蛾茧,

像守望者搭的草棚。

19他睡前还是富翁,

醒来后财富已空。

20恐惧如洪水般淹没他,

暴风在夜间把他卷去。

21东风把他刮走,

吹得无影无踪。

22狂风27:22 狂风”希伯来文指代不清,也可译作“祂”,指上帝,23节同。毫不留情地击打他,

他拼命地逃离风的威力。

23狂风向他拍掌,

呼啸着吹走他。