ئیشایا 59 – KSS & KJV

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 59:1-21

گوناه، دانپێدانان و کڕینەوە

1بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،

گوێشی گران نییە بۆ بیستن،

2بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەست

لەنێوان ئێوە و خوداتان،

گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوە

تاکو گوێتان لێ نەگرێت.

3لەبەر ئەوەی لەپی دەستتان بە خوێن گڵاو بوو و

پەنجەکانیشتان بە تاوان،

لێوەکانتان بە درۆ دوان و

زمانیشتان ناڕەوایی دەگوتەوە.

4کەس نییە بە ڕاستودروستی بچێتە دادگا و

کەس نییە بە ڕاستگۆیی سکاڵا بکات.

پشت بە شتی پووچ دەبەستن و بە درۆ دەدوێن.

بە ئاژاوە دووگیان دەبن و خراپەیان لێ دەبێت.

5هێلکەی ماریان هەڵهێنا،

تۆڕی جاڵجاڵۆکە دەچنن.

ئەوەی هێلکەیان دەخوات دەمرێت،

ئەوانەش کە دەشکێن مار هەڵدێنن.

6تەونەکانیان نابێتە بەرگ و

خۆیان بە کردارەکانیان ناپۆشن،

کردارەکانیان کرداری خراپەن و

کردەوەی دەستیان ستەمە.

7پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،

پەلە دەکەن بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوان.

بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەی خراپەیە،

وێرانی و تێکشکاندن لە ڕێگاکانیان هەیە.

8ڕێگای ئاشتی پێنازانن،

دادپەروەری نییە لە ڕێچکەکانیان.

ڕێڕەوەکانی خۆیان خوار کرد،

هەموو ئەو کەسانەی پێیدا دەڕۆن ئاشتی نازانن.

9لەبەر ئەمە دادپەروەری لێمان دوور کەوتەوە و

ڕاستودروستی پێمان ناگات.

چاوەڕێی ڕووناکی دەکەین و ئەوەتا تاریکی دێت،

بە هیواین ڕۆشنایی بێت،

بەڵام بە تاریکی ئەنگوستەچاودا دەڕۆین.

10وەک کوێر دەست لە دیوار دەدەین،

وەک یەکێک دوو چاوی نەبێت دەست دەکوتین.

لە نیوەڕۆدا هەروەک کاتی تاریک و ڕوونی پەل دەکوتین،

لەنێو چالاکەکان وەک مردوو واین.

11هەموومان وەک ورچ دەبۆڕێنین،

وەک کۆتر دەگمێنین،

چاوەڕێی دادپەروەری دەکەین و نییە،

بە هیوای ڕزگارین،

بەڵام لێمان دوور دەکەوێتەوە.

12بێگومان یاخیبوونەکانمان لە بەرامبەر تۆدا زۆر بوون،

گوناهەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن.

یاخیبوونەکانمان پێمانەوە لکاون،

دان بە تاوانەکانی خۆماندا دەنێین:

13یاخیبوون و ناپاکی لە دژی یەزدان،

لادان لە ڕێگای خودای خۆمان،

هاندان بۆ ستەم و هەڵگەڕانەوە،

دروستکردنی درۆ لە دڵەوە و بە ساختە قسەکردن.

14دادپەروەری هەڵدەدرێتە دواوە و

ڕاستودروستی پشتگوێ دەخرێت.

ڕاستی لە گۆڕەپانی شاردا کەوتووە و

ڕێگا نادرێت ڕاستگۆیی بێتە ژوورەوە.

15ڕاستی ون بووە و

ئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر.

یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بوو

کە دادپەروەری نەبوو.

16بینی کەس نەبوو،

سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو.

بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین،

ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد.

17ڕاستودروستی وەک زرێ59‏:17 جلێکی ئاسنینە بۆ پاراستنی سنگی سەرباز لە کاتی جەنگدا. بڕوانە ئەفەسۆس 6‏:14‏.‏ لەبەرکرد و

کڵاوی ئاسنینی ڕزگاریش لەسەری،

بەرگی تۆڵەسەندنەوەی لەبەرکرد،

دڵگەرمیشی وەک کەوا لە خۆی پێچا.

18بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت،

سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات،

بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات.

19خەڵکی ڕۆژئاوا لە ناوی یەزدان دەترسن،

خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شکۆمەندییەکەی،

چونکە یەزدان وەک لافاو دێت،

بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.

20«ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن،

بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.»

ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.

21یەزدان دەفەرموێت: «ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان: ڕۆحم لەگەڵتدایە و وتەکانی خۆمم خستووەتە دەمی تۆوە، نە لە دەمی خۆت و نە لە دەمی نەوەت و نە لە دەمی نەوەی دوای نەوەت نابڕێنەوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە،»

یەزدان دەفەرموێت.

King James Version

Isaiah 59:1-21

1Behold, the LORD’s hand is not shortened, that it cannot save; neither his ear heavy, that it cannot hear: 2But your iniquities have separated between you and your God, and your sins have hid his face from you, that he will not hear.59.2 have hid: or, have made him hide 3For your hands are defiled with blood, and your fingers with iniquity; your lips have spoken lies, your tongue hath muttered perverseness. 4None calleth for justice, nor any pleadeth for truth: they trust in vanity, and speak lies; they conceive mischief, and bring forth iniquity. 5They hatch cockatrice’ eggs, and weave the spider’s web: he that eateth of their eggs dieth, and that which is crushed breaketh out into a viper.59.5 cockatrice’: or, adder’s59.5 crushed…: or, sprinkled is as if there brake out a viper 6Their webs shall not become garments, neither shall they cover themselves with their works: their works are works of iniquity, and the act of violence is in their hands. 7Their feet run to evil, and they make haste to shed innocent blood: their thoughts are thoughts of iniquity; wasting and destruction are in their paths.59.7 destruction: Heb. breaking 8The way of peace they know not; and there is no judgment in their goings: they have made them crooked paths: whosoever goeth therein shall not know peace.59.8 judgment: or, right

9¶ Therefore is judgment far from us, neither doth justice overtake us: we wait for light, but behold obscurity; for brightness, but we walk in darkness. 10We grope for the wall like the blind, and we grope as if we had no eyes: we stumble at noonday as in the night; we are in desolate places as dead men. 11We roar all like bears, and mourn sore like doves: we look for judgment, but there is none; for salvation, but it is far off from us. 12For our transgressions are multiplied before thee, and our sins testify against us: for our transgressions are with us; and as for our iniquities, we know them; 13In transgressing and lying against the LORD, and departing away from our God, speaking oppression and revolt, conceiving and uttering from the heart words of falsehood. 14And judgment is turned away backward, and justice standeth afar off: for truth is fallen in the street, and equity cannot enter. 15Yea, truth faileth; and he that departeth from evil maketh himself a prey: and the LORD saw it, and it displeased him that there was no judgment.59.15 maketh…: or, is accounted mad59.15 it displeased…: Heb. it was evil in his eyes

16¶ And he saw that there was no man, and wondered that there was no intercessor: therefore his arm brought salvation unto him; and his righteousness, it sustained him. 17For he put on righteousness as a breastplate, and an helmet of salvation upon his head; and he put on the garments of vengeance for clothing, and was clad with zeal as a cloke. 18According to their deeds, accordingly he will repay, fury to his adversaries, recompence to his enemies; to the islands he will repay recompence.59.18 deeds: Heb. recompences 19So shall they fear the name of the LORD from the west, and his glory from the rising of the sun. When the enemy shall come in like a flood, the Spirit of the LORD shall lift up a standard against him.59.19 lift…: or, put him to flight

20¶ And the Redeemer shall come to Zion, and unto them that turn from transgression in Jacob, saith the LORD. 21As for me, this is my covenant with them, saith the LORD; My spirit that is upon thee, and my words which I have put in thy mouth, shall not depart out of thy mouth, nor out of the mouth of thy seed, nor out of the mouth of thy seed’s seed, saith the LORD, from henceforth and for ever.