ئیشایا 41 – KSS & NIV

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 41:1-29

یارمەتیدەری ئیسرائیل

1«ئەی خەڵکی دوورگەکان لەبەردەمم بێدەنگ بن!

با نەتەوەکان هێزیان نوێ بکەنەوە!

با نزیک بنەوە ئینجا قسە بکەن،

با پێکەوە بچینە دادگاییکردن.

2«کێ لە ڕۆژهەڵاتەوە کەسە سەرکەوتووەکەی هەستاندووە،

ئەوەی بە ڕاستودروستی بانگی کرد بۆ خزمەتەکەی؟

نەتەوەکانی دەداتە پێشی،

پاشایان ژێردەستەی دەکات.

بە شمشێرەکەی وەک خۆڵیان لێ دەکات،

بە کەوانەکەی وەک سەرکۆزەری بەباکراو.

3ڕاویان دەنێت، بە سەلامەتی تێدەپەڕێت،

بە ڕێگایەکدا کە پێیەکانی پێیدا نەڕۆیشتوون.

4کێ کردوویەتی و کێ ئەنجامی داوە،

لە سەرەتاوە بانگی نەوەکانی کردووە؟

من یەزدانم،

لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، من هەر ئەوم.»

5دوورگەکان تەماشایان کردووە و دەترسن،

هەر چوار لای زەوی دەلەرزن،

نزیک بوونەوە و دێن،

6هەریەکە و هاوکاری برادەرەکەی دەکات،

بە براکەی دەڵێت: «ورەت بەرز بێت!»

7دارتاش زێڕنگەر هاندەدات،

ئەوەی بە چەکوش لووس دەکات

ئاسنگەر هاندەدات لە دەستگاکەی بکوتێت،

بە جۆشکردن دەڵێت: «باشە.»

بە بزمارەکان توندی دەکات هەتا نەلەقێت.

8«بەڵام تۆ ئەی ئیسرائیلی بەندەم،

ئەی یاقوب کە هەڵمبژاردووە،

توخمی ئیبراهیمی خۆشەویستم،

9ئەوەی لەوپەڕی زەوییەوە تۆم گرت،

لە دوورترین گۆشەیەوە بانگم کردیت و

بە تۆم گوت: ”تۆ بەندەی منیت،“

تۆم هەڵبژاردووە و ڕەتم نەکردوویتەوە.

10مەترسە، چونکە لەگەڵتدام،

مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم.

بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم،

بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.

11«ئەوەتا شەرمەزار و ڕیسوا دەبن

هەموو ئەوانەی لە تۆ تووڕەن،

وەک هیچیان لێدێت و لەناودەچن

ئەوانەی دژایەتیت دەکەن.

12بەدوایدا دەگەڕێیت و نایانبینیتەوە

ئەوانەی ناکۆکن لەگەڵت.

ئەوانەی لە دژت دەجەنگن

وەک هیچ و وەک نەبوو دەبن،

13چونکە من یەزدانم، خودای تۆ،

ئەوەی دەستی ڕاستی گرتوویت،

ئەوەی پێت دەڵێت،

مەترسە، من یارمەتیت دەدەم.

14مەترسە ئەی یاقوبی کرم،

ئەی ئیسرائیلی بچووک،

من یارمەتیت دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە،

ئەوەی دەتکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل.

15«ئەوەتا دەتکەمە جەنجەڕێکی

تیژی نوێی دداندار.

چیاکان دەکوتییەوە و وردوخاشیان دەکەیت،

گردەکان وەک کا لێ دەکەیت.

16شەنیان دەکەیت و با هەڵیاندەگرێت،

ڕەشەبا پەرتوبڵاویان دەکات،

بەڵام تۆ بە یەزدان دڵخۆش دەبیت،

شانازی بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دەکەیت.

17«کڵۆڵ و هەژاران بەدوای ئاودا دەگەڕێن و نییە،

لە تینووێتییان زمانیان وشک بوو.

بەڵام من یەزدانم بە دەنگیانەوە دەچم،

خودای ئیسرائیلم بەجێیان ناهێڵم.

18ڕووباری ڕۆیشتوو لە گردۆڵکەکان دەردەهێنم،

کانیاو لەناوەندی دۆڵەکانیش هەڵدەقوڵێنم.

چۆڵەوانی دەکەم بە گۆلاو،

زەوی وشک دەکەمە سەرچاوەی ئاو.

19داری ئورز و ئەکاسیا41‏:19 داری شەتیم.‏ و مۆرد41‏:19 مۆرد: دارێکە گەڵاکانی بەبریقە و سەوزێکی تۆخە، گوڵی سپی دەگرێت و بۆنی خۆشە، لە بێت‌لەحم و حەبرۆن هەیە. ئەو ناوەی ئێستا لە ڕۆژهەڵات بەکاریدەهێنن بۆی (ئاس)ـە.‏ و زەیتوون

لە چۆڵەوانی دەڕوێنم،

داری سنەوبەر و کاژ و سەروو پێکەوە

لە بیابان دادەنێم،

20بۆ ئەوەی پێکەوە ببینن و بزانن و

سەرنج بدەن و تێبگەن

کە دەستی یەزدان ئەمەی کردووە و

خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل بەدییهێناوە.»

21یەزدان دەفەرموێت: «بەرگری لە خۆتان بکەن.»

پاشای یاقوب دەفەرموێت: «بەڵگەکانتان بخەنە بەردەستم.

22بتەکانتان بهێنن و با پێمان ڕابگەیەنن

ئەوەی ڕوودەدات.

ئەوانەی ڕابردوو چین، پێمان ڕابگەیەنن،

با مێشکمان بخەینە سەری و

بزانین کۆتاییەکەیان چییە.

یان داهاتوومان پێ بڵێن،

23ئەوانەی لە داهاتوودا دێن، ڕایبگەیەنن

بۆ ئەوەی بزانین ئێوە خوداوەندەکانن،

هەرچی بێت بیکەن، چاکە یان خراپە،

هەتا پێکەوە سەرسام بین و ببینین.

24بەڵام ئێوە هیچن و

کارەکانتان لە هیچ کەمترن،

قێزەونە ئەوەی ئێوە هەڵدەبژێرێت.

25«لە باکوورەوە هەڵمستاند و هات.

لە ڕۆژهەڵاتەوە بە ناوی منەوە نزا دەکات،

بەسەر پارێزگارەکاندا دێت وەک بەسەر قوڕدا،

وەک گۆزەکەر قوڕ بشێلێت.

26کێ لە سەرەتاوە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بزانین،

پێشوەخت، هەتا بڵێین: ”ڕاستودروستە؟“

بێگومان ڕاگەیەنەر نییە،

بێگومان بەگوێدادەر نییە،

بێگومان گوێگری وشەکانتان نییە.

27سەرەتا بە سییۆن: ”ئەوەتا ئەوان!“

بە ئۆرشەلیمیش مزگێنیدەرم دا.

28بینیم کەس نییە،

ئەمانە ڕاوێژکاریان تێدا نییە

هەتا پرسیاریان لێ بکەم و بە وشەیەک وەڵام بدەنەوە.

29تەماشا بکە، هەموو هەڵخەڵەتێنەرن!

کارەکانیان هیچ نین،

بتە داتاشراوەکانیان بە وێنەی بایە و پووچن.

New International Version

Isaiah 41:1-29

The Helper of Israel

1“Be silent before me, you islands!

Let the nations renew their strength!

Let them come forward and speak;

let us meet together at the place of judgment.

2“Who has stirred up one from the east,

calling him in righteousness to his service41:2 Or east, / whom victory meets at every step?

He hands nations over to him

and subdues kings before him.

He turns them to dust with his sword,

to windblown chaff with his bow.

3He pursues them and moves on unscathed,

by a path his feet have not traveled before.

4Who has done this and carried it through,

calling forth the generations from the beginning?

I, the Lord—with the first of them

and with the last—I am he.”

5The islands have seen it and fear;

the ends of the earth tremble.

They approach and come forward;

6they help each other

and say to their companions, “Be strong!”

7The metalworker encourages the goldsmith,

and the one who smooths with the hammer

spurs on the one who strikes the anvil.

One says of the welding, “It is good.”

The other nails down the idol so it will not topple.

8“But you, Israel, my servant,

Jacob, whom I have chosen,

you descendants of Abraham my friend,

9I took you from the ends of the earth,

from its farthest corners I called you.

I said, ‘You are my servant’;

I have chosen you and have not rejected you.

10So do not fear, for I am with you;

do not be dismayed, for I am your God.

I will strengthen you and help you;

I will uphold you with my righteous right hand.

11“All who rage against you

will surely be ashamed and disgraced;

those who oppose you

will be as nothing and perish.

12Though you search for your enemies,

you will not find them.

Those who wage war against you

will be as nothing at all.

13For I am the Lord your God

who takes hold of your right hand

and says to you, Do not fear;

I will help you.

14Do not be afraid, you worm Jacob,

little Israel, do not fear,

for I myself will help you,” declares the Lord,

your Redeemer, the Holy One of Israel.

15“See, I will make you into a threshing sledge,

new and sharp, with many teeth.

You will thresh the mountains and crush them,

and reduce the hills to chaff.

16You will winnow them, the wind will pick them up,

and a gale will blow them away.

But you will rejoice in the Lord

and glory in the Holy One of Israel.

17“The poor and needy search for water,

but there is none;

their tongues are parched with thirst.

But I the Lord will answer them;

I, the God of Israel, will not forsake them.

18I will make rivers flow on barren heights,

and springs within the valleys.

I will turn the desert into pools of water,

and the parched ground into springs.

19I will put in the desert

the cedar and the acacia, the myrtle and the olive.

I will set junipers in the wasteland,

the fir and the cypress together,

20so that people may see and know,

may consider and understand,

that the hand of the Lord has done this,

that the Holy One of Israel has created it.

21“Present your case,” says the Lord.

“Set forth your arguments,” says Jacob’s King.

22“Tell us, you idols,

what is going to happen.

Tell us what the former things were,

so that we may consider them

and know their final outcome.

Or declare to us the things to come,

23tell us what the future holds,

so we may know that you are gods.

Do something, whether good or bad,

so that we will be dismayed and filled with fear.

24But you are less than nothing

and your works are utterly worthless;

whoever chooses you is detestable.

25“I have stirred up one from the north, and he comes—

one from the rising sun who calls on my name.

He treads on rulers as if they were mortar,

as if he were a potter treading the clay.

26Who told of this from the beginning, so we could know,

or beforehand, so we could say, ‘He was right’?

No one told of this,

no one foretold it,

no one heard any words from you.

27I was the first to tell Zion, ‘Look, here they are!’

I gave to Jerusalem a messenger of good news.

28I look but there is no one—

no one among the gods to give counsel,

no one to give answer when I ask them.

29See, they are all false!

Their deeds amount to nothing;

their images are but wind and confusion.