ئیشایا 15 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 15:1-9

سروشێک سەبارەت بە مۆئاب

1سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:

عار لە مۆئاب وێران بوو،

لە یەک شەودا کاول بوو!

قییر لە مۆئاب وێران بوو،

لە یەک شەودا کاول بوو!

2دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی15‏:2 مەبەست لە پەرستگای بتپەرستانە، نەک پەرستگاکەی یەزدان.‏ سەرکەوت،

بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،

مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.

هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە و

هەموو ڕیشێک تاشراون.

3لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش15‏:3 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏ دەپۆشن،

لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانی

هەموو شیوەن دەکەن

بەخوڕ دەگریێن.

4حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،

دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.

لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەن

گیانیان دەلەرزێت.

5دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،

هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،

هەتا عەگلەت شەلیشیا.

بە گریانەوە

لە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،

لە ڕێگای حۆرۆنایم

هاواری شکست بەرز دەکەنەوە.

6ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،

گیایەکەش سیس بوو،

لەوەڕگا نەما و

سەوزایی نەما.

7لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیان

هەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.

8هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،

واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،

واوەیلای لە بیری ئێلیمە.

9ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،

بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،

شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب و

بۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以賽亞書 15:1-9

關於摩押的預言

1以下是關於摩押的預言:

摩押亞珥城必在一夜之間被摧毀,淪為廢墟;

摩押基珥城必在一夜之間被摧毀,淪為廢墟。

2底本城的人上到神廟,

到他們的邱壇痛哭。

摩押人都剃光頭髮,

刮掉鬍鬚,

尼波米底巴城哀號。

3他們身披麻衣走在街上,

房頂和廣場上都傳出號啕大哭的聲音。

4希實本人和以利亞利人都哭喊,

聲音一直傳到雅雜

因此摩押的戰士大聲喊叫,

膽戰心驚。

5我為摩押感到悲哀。

她的人民逃難到瑣珥伊基拉·施利施亞

他們上到魯希斜坡,邊走邊哭,

在去何羅念的路上為自己的不幸哀哭。

6寧林的河道乾涸,

青草枯萎,植被消失,毫無綠色。

7因此,摩押人把自己積存的財物都運過柳樹河。

8摩押境內哀聲四起,

號啕聲傳到以基蓮

傳到比珥·以琳

9底門的河裡流的都是血,

但我還要降更多災難給底門

獅子必吞噬逃出摩押的人和那裡的餘民。