ئاشکراکردن 7 – KSS & HHH

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 7:1-17

پاراستنی بەندەکانی خودا

1پاش ئەمە چوار فریشتەم بینی لەسەر هەر چوار گۆشەی زەوی ڕاوەستابوون، چوار بایەکەی زەوییان گرتبوو تاکو بۆ سەر زەوی و سەر دەریا و سەر هیچ درەختێک هەڵنەکەن. 2فریشتەیەکی دیکەشم بینی لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەکەوت مۆری خودای زیندووی پێبوو، بە دەنگێکی بەرز بانگی چوار فریشتەکەی کرد کە توانایان پێدرابوو زیان بە زەوی و دەریا بگەیەنن و گوتی: 3«زیان بە زەوی و دەریا و درەخت مەگەیەنن هەتا نێوچەوانی بەندەکانی خودامان مۆر دەکەین.» 4گوێم لێبوو کە ژمارەی مۆرکراوان لە هەموو هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل سەد و چل و چوار هەزارە.

5لە هۆزی یەهودا دوازدە هەزار مۆرکراو،

لە هۆزی ڕەئوبێن دوازدە هەزار،

لە هۆزی گاد دوازدە هەزار،

6لە هۆزی ئاشێر دوازدە هەزار،

لە هۆزی نەفتالی دوازدە هەزار،

لە هۆزی مەنەشە دوازدە هەزار،

7لە هۆزی شیمۆن دوازدە هەزار،

لە هۆزی لێڤی دوازدە هەزار،

لە هۆزی یەساخار دوازدە هەزار،

8لە هۆزی زەبولون دوازدە هەزار،

لە هۆزی یوسف دوازدە هەزار،

لە هۆزی بنیامین دوازدە هەزار مۆرکراو.

خەڵکانێکی سپیپۆش

9پاش ئەمە سەیرم کرد ئاپۆرەیەک لە خەڵکم بینی لە هەموو نەتەوە و هۆز و گەل و زمانێک کە لە ژمارە نەدەهات، لەبەردەم تەختەکە و بەرخەکە ڕاوەستابوون، جلی سپییان لەبەردا بوو و لقە دار خورمایان بەدەستەوە گرتبوو، 10بە دەنگێکی بەرز هاواریان دەکرد و دەیانگوت:

«ڕزگاری هی خودامانە،

کە لەسەر تەختەکە دانیشتووە و

هی بەرخەکەیە.»

11هەموو فریشتەکان لە دەوری تەختەکە ڕاوەستابوون، پیرەکان و چوار بوونەوەرەکە، لەبەردەم تەختەکە بە ڕوودا کەوتن و کڕنۆشیان بۆ خودا برد، 12دەیانگوت:

«ئامین!

ستایش و شکۆ و دانایی و

سوپاس و ڕێز و هێز و توانا

بۆ خودامانە، هەتاهەتایە!

ئامین!»

13دوایی یەکێک لە پیرەکان لێی پرسیم: «ئەم سپی پۆشانە کێن و لەکوێوە هاتوون؟»

14منیش پێم گوت: «گەورەم، تۆ دەزانیت.»

پێی گوتم: «ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە. 15بۆیە

«لەبەردەم تەختی خودان و

شەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و

دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت.

16ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو،

نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر،

17چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و

بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات،

خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.»

Habrit Hakhadasha/Haderekh

התגלות 7:1-17

1לאחר מכן ראיתי ארבעה מלאכים עומדים בארבע פינות הארץ ועוצרים את משב ארבע רוחות הארץ, כדי שלא תישוב הרוח בים או ביבשה והכול יעמוד דומם. 2ראיתי מלאך אחר עולה מצד מזרח, שם זורחת השמש, ובידו חותם אלוהים חיים. הוא קרא אל ארבעת המלאכים שקיבלו סמכות וכוח לחבל בארץ, בים ובצומח: 3”חכו! אל תחבלו בארץ, בים ובצומח עד שנחתום את עבדי האלוהים על מצחם.“

4שמעתי שמספר החתומים היה 144,000 מכל שבטי ישראל:

512,000 משבט יהודה

12,000 משבט ראובן

12,000 משבט גד

612,000 משבט אשר

12,000 משבט נפתלי

12,000 משבט מנשה

712,000 משבט שמעון

12,000 משבט לוי

12,000 משבט יששכר

812,000 משבט זבולון

12,000 משבט יוסף

12,000 משבט בנימין.

9אחר כך ראיתי אנשים רבים, שלא ניתן למנותם, מכל הארצות, העמים, הגזעים, השבטים והשפות. הם עמדו לפני כיסא־המלכות ולפני השה, לבושים גלימות לבנות ובידיהם כפות תמרים. 10כל ההמון הזה קרא בקול אדיר: ”הישועה לאלוהינו היושב על כיסא־המלכות ולשה!“

11כל המלאכים – אשר עמדו עתה סביב כיסא־המלכות, סביב הזקנים וארבע החיות – נפלו על פניהם לפני הכיסא, השתחוו לאלוהים 12וקראו: ”אמן! כל הכבוד, הברכה, החכמה, התודה, ההדר, הכוח והעוז לאלוהינו לעולם ועד. אמן!“

13אחד מעשרים־וארבעה הזקנים שאל אותי: ”היודע אתה מיהם הלבושים לבן ומאין באו?“

14”אדוני,“ השבתי, ”אתה יודע.“

”אלה הם אנשים שעברו צרות, רדיפות וסבל רב“, הסביר לי הזקן. ”הם רחצו את גלימותיהם והלבינו אותן בדם השה. 15לכן הם נמצאים כאן לפני כיסא אלוהים; הם משרתים את אלוהים במקדשו יומם ולילה, והוא מגן עליהם, 16הם לא ירעבו ולא יצמאו יותר לעולם, ואף השמש והשרב לא יכו אותם. 17כי השה העומד לפני כיסא־המלכות ירעה אותם ויובילם למעיינות מים חיים, ואלוהים ימחה כל דמעה מעיניהם.“