تۆمار و بەرخە سەربڕدراوەکە
1لەلای ڕاستی دانیشتووی سەر تەختەکەوە تۆمارێکم بینی لەسەر هەردوو ڕووی نووسرا بوو، بە حەوت مۆریش مۆر کرابوو. 2هەروەها فریشتەیەکی بەهێزم بینی بە دەنگێکی بەرز هاواری دەکرد: «کێ شایستەی ئەوەیە تۆمارەکە بکاتەوە و مۆرەکانی بشکێنێت؟» 3کەس نەبوو، نە لە ئاسمان و نە لەسەر زەوی و نە لەژێر زەوی بتوانێت تۆمارەکە بکاتەوە یاخود تەماشای بکات. 4دەستم بە گریانێکی زۆر کرد، چونکە کەس شایستەی ئەوە نەبوو تۆمارەکە بکاتەوە یان تەماشای ناوەوەی بکات. 5یەکێک لە پیرەکان پێی گوتم: «مەگریێ، ئەوەتا ئەو شێرەی لە هۆزی یەهودایە و لە ڕەگی داودە5:5 بڕوانە ڕۆما 15:12. سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆمارەکە دەکاتەوە و حەوت مۆرەکەی دەشکێنێت.»
6ئینجا لە ناوەڕاستی تەختەکە بەرخێکم بینی وەستا بوو وەک سەربڕدرابێت وابوو، چوار بوونەوەرەکە و پیرەکانیش بەدەوریدا بوون. بەرخەکە حەوت شاخ و حەوت چاوی هەبوو، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان بۆ هەموو زەوی نێردراون. 7هات و تۆمارەکەی لە دەستی ڕاستی دانیشتووی سەر تەختەکە وەرگرت. 8کاتێک تۆمارەکەی وەرگرت، چوار بوونەوەرەکە و بیست و چوار پیرەکە کەوتنە بەردەم بەرخەکە، هەریەکەیان قیسارە و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئەوەش نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودایە، 9سروودێکی نوێشیان دەگوت:
«تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و
مۆرەکانی بکەیتەوە،
چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە،
لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک.
10ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و
فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.»
11ئینجا تەماشام کرد و گوێم لە دەنگی فریشتەیەکی زۆر بوو لە دەوری تەختەکە و بوونەوەرەکان و پیرەکان، ژمارەیان هەزاران هەزار و دەیان هەزار دە هەزار دەبوو، 12بە دەنگێکی بەرز دەیانگوت:
«بەرخە سەربڕدراوەکە شایستەی وەرگرتنی
توانا و دەوڵەمەندی و دانایی و هێز و
ڕێز و شکۆ و ستایشە!»
13هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت:
«با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا،
بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و
بەرخەکە بێت، هەتاهەتایە!»
14چوار بوونەوەرەکەش دەیانگوت: «ئامین»، پیرەکانیش کەوتن و کڕنۆشیان برد.
羔羊與封印的書卷
1接著,我看見坐在寶座上的那位右手拿著一卷內外寫著字、用七個印封住的書。 2有一位大力天使高聲問道:「誰有資格揭開那七個封印,打開那卷書?」 3可是,天上、地上、甚至地底下都沒有人有資格揭開並閱讀那卷書。 4我見無人有資格揭開並閱讀那卷書,便放聲大哭。 5有一位長老對我說:「不要哭。你看,猶大支派的獅子、大衛的根已經得勝了!祂能揭開那七個封印,打開那卷書。」
6我又看到寶座、四個活物和眾長老之間站著一隻好像是被宰殺過的羔羊。祂身上的七隻角和七隻眼睛代表奉差遣到普天下去的上帝的七靈。 7那羔羊走上前去,從坐在寶座上的那位右手中接過書卷。 8祂拿過書卷後,四個活物和二十四位長老就俯伏在羔羊面前,各拿著豎琴和盛滿了香的金香爐。那些香就是眾聖徒的祈禱。 9他們唱著一首新歌:
「你配拿書卷並揭開封印,
因你曾被殺,
用你的血從各部落、各語言族群、各民族、各國家,
將人買贖回來歸給上帝。
10你又使他們成為上帝的國度和祭司,
他們要在地上執掌王權。」
11我看見寶座、四個活物和眾長老的周圍有千千萬萬的天使,又聽見他們高聲呼喊: 12「那被殺的羔羊配得權柄、財富、智慧、能力、尊貴、榮耀和頌讚!」
13我又聽到天上、地上、地底下和海洋中一切被造之物同聲說:「願頌讚、尊貴、榮耀和權柄都歸於坐在寶座上的那位和羔羊,直到永永遠遠!」 14四個活物就說:「阿們!」眾長老也俯伏敬拜。