ئاشکراکردن 20 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 20:1-15

دەستگیرکردنی شەیتان

1فریشتەیەکم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و کلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێکی گەورەشی بەدەستەوە بوو. 2ئەژدیهاکەی دەستگیر کرد، مارە دێرینەکە کە ئیبلیس و شەیتانە، هەزار ساڵ بەستییەوە. 3فڕێیدایە بیری بێ بن و دەرگای لەسەر داخست و مۆرێکی لێدا، بۆ ئەوەی ئیتر نەتەوەکان چەواشە نەکات، هەتا هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت. پاش ئەمە دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بکرێت.

حوکمی هەزار ساڵەی مەسیح

4چەند تەختێکم بینی و ئەوانەی لەسەری دانیشتن دەسەڵاتی حوکمدانیان پێدرابوو. هەروەها گیانی ئەوانەم بینی کە لەبەر شایەتی عیسا و لەبەر وشەی خودا سەربڕابوون، ئەوانە کڕنۆشیان بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی نەبردبوو، نیشانەی نێوچەوان و سەر دەستیان وەرنەگرتبوو. جا زیندووبوونەوە و هەزار ساڵ لەگەڵ مەسیحدا فەرمانڕەواییان کرد. 5(بەڵام مردووەکانی دیکە هەتا هەزار ساڵەکە تەواو بوو بۆ ژیان نەگەڕانەوە. ئەمە هەستانەوەی یەکەمە.) 6ئەوەی لە هەستانەوەی یەکەمدا بەشی هەبێت بەرەکەتدار و پیرۆزە. ئەوانە مردنی دووەم دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە، بەڵکو دەبنە کاهینی خودا و مەسیح، هەزار ساڵ لەگەڵیدا فەرمانڕەوایەتی دەکەن.

کەوتنی شەیتان

7کاتێک هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت شەیتان لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت و 8دێتە دەرەوە تاکو نەتەوەکانی چوارگۆشەی زەوی چەواشە بکات، گۆگ و ماگۆگ20‏:8 بڕوانە حزقیێل 38‏ و 39، هێمایە بۆ ئەو نەتەوانەی لە دژی خودان.‏، تاکو بۆ جەنگ کۆیان بکاتەوە، ئەوانەی ژمارەیان وەک لمی دەریایە. 9بەسەر پانتایی زەویدا بڵاو بوونەوە و ئۆردوگای گەلی خودا، واتا شارە خۆشەویستەکەی خودایان گەمارۆ دا، بەڵام ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و هەڵیلووشین. 10ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن.

حوکمدانی مردووان

11پاشان تەختێکی گەورەی سپیم بینی و ئەوەی لەسەری دانیشتبوو. ئاسمان و زەوی لەبەر ڕووی هەڵاتن، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. 12مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکەدا ڕاوەستابوون و پەڕتووکەکان کرانەوە. پەڕتووکێکی دیکەش کە پەڕتووکی ژیانە کرابووەوە. مردووەکان بەگوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران. 13دەریاش مردووەکانی ناوخۆی ڕادەست کرد، هەروەها مردن و جیهانی مردووان مردووەکانی خۆیان ڕادەست کرد و هەریەکە و بەگوێرەی کردەوەکانی حوکم درا. 14مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانە دەریاچە ئاگرەکە. ئەم دەریاچە ئاگرە مردنی دووەمە. 15هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

啟示錄 20:1-15

捆綁魔鬼一千年

1我又看見一位天使從天而降,手裡拿著無底坑的鑰匙和一條大鎖鏈。 2他捉住巨龍,就是那古蛇——魔鬼,又名撒旦,將牠捆綁一千年。 3他把牠扔進無底坑裡關起來,加上封印,使牠不能再欺騙各國的人。一千年期滿後,牠會暫時被釋放。

同掌王權一千年

4我看見許多寶座,上面坐著的人得到了審判的權柄。他們是為基督做見證、為了上帝的道而被斬首之人的靈魂。他們沒有拜獸和獸像,額上或手上也沒有蓋獸印。他們都一同復活,與基督同掌王權一千年。 5這是第一次的復活。其餘已死的人要等到那一千年過去後,才會復活。 6在第一次復活的時候復活的人是有福的,是聖潔的,他們不在第二次死亡的權勢之下。他們必作上帝和基督的祭司,與祂共掌王權一千年。

魔鬼的最終下場

7那一千年過後,撒旦會從被監禁的地方得到釋放。 8牠會再度欺騙天下各國,就是歌革瑪各,叫他們召集軍隊準備打仗,軍隊的數目多如海沙。 9他們傾巢而出,佈滿大地,將聖徒的陣營和上帝所愛的城團團圍住。那時烈火從天而降,燒滅了他們。 10那欺騙他們的魔鬼被扔進了怪獸和假先知所待的硫磺火湖中,在那裡晝夜受苦,直到永永遠遠!

最後的審判

11我又看見一個白色的大寶座和坐在上面的那位。在祂面前,天地都逃避了,消失得無影無蹤。 12我又看見死去的人,不論尊卑老少,都站在寶座前面。案卷都展開了,另有一卷,就是生命冊也打開了。死去的人都要憑案卷中有關他們行為的記錄受審判。 13海洋、死亡和陰間都交出了它們裡面的死人,使他們按著各人的行為受審判。 14之後,死亡和陰間也被扔進火湖裡,這火湖就是第二次的死。 15名字沒有記在生命冊上的都要被扔進火湖裡。